هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بەستا شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بەستا لە ٢٦ی حوزەیراندا لە شەڕدا شەهید بوون و وتی، "ئێمە بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە بە خوڵقاندنی وڵاتێکی ئازاد تۆڵەی هاوڕێکانمان بکەینەوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بەسرا شەهید بوون.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە هەرێمی بەستای شرنەخ، سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شەهریبان وبەستا بلوزەر دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەو گۆڕەپانەدا لەنێوان هاوڕێکانمان جاندا و رۆزا و داگیرکەراندا کە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو، شەڕ روویدا. لە شەڕەکەیدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران و زۆریشیان بریندار بوون. لە شەڕەکەدا هاوڕێکانمان جاندا و رۆزا وەک نوێنەرێکی نمونەیەی میلیتانی ژنی ئازادی تا دوایین گولە شەڕیان کرد و دواتر شەهید بوون."

زانیاری فراوان لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: جاندا کچی

ناو و پاشناو: قەدەر مالگۆز

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەج

ناوی دایک و باوک: لەیلا و نورەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / بەستا

*

ناسناو: رۆزا بۆتان

ناو و پاشناو: مەولودە سەڤینتی

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: عابیدە و محەمەد ئیحسان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / بەستا

جاندا کچی

رۆزا بۆتان

هەپەگە لە درێژەی راگەیەنراوەکەیدا، باسی شوێنی لەدایکبوون و خانەوادەی ولاتپارێزی هەردوو شەهیدەکە کرد و وتی، "هاوڕێکانمان جاندا و رۆزا کە وەک دوو میلیتانی ژنی پێشەنگ و هێژای بۆتان هەبوونی دوژمنیان لە خاکی خۆیاندا قبوڵ نەکرد و بۆ ئەوەی کۆتایی بە داگیرکەری بهێنن، تێکۆشانێکی بێوێنەیان بەڕێوەبرد."

هەپەگە ئەوەشی راگەیاند، "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاوڕێیان جاندا و رۆزا و خەڵکەکەمان لە جزیر و شرنەخ دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە بە خوڵقاندنی وڵاتێکی ئازاد تۆڵەی هاوڕێکانمان بکەینەوە."

ف.ق