لە قەندیل خولی تۆپی پێی بازەکانی زاگرۆس ئەنجامدرا

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی بناری قەندیل لە چوارچێوەی کەمپەینی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' خولێکی تۆپی پێی بە ناوی بازەکانی زاگرۆسی ئەنجامدا.

دوێنێ ئێوارە کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی بناری قەندیل و شارەوانی بناری قەندیل لە چوارچێوەی کەمپەینی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' خولێکی تۆپی پێی بە ناوی بازەکانی زاگرۆس ئەنجامدا.

بەرلە دەستپێکردنی خولەکە، راگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە و باسی ئەوەکرا، "ئێمە وەک گەنجانی وڵاتپارێزی قەندیل لە چوارچێوەی کەمپەینی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانی بناری قەندیل خولێکی تۆپی پێمان بە ناوی بازەکانی زاگرۆس دەستپێکرد."

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ١٧ تیپ بە دروشمی 'وەرنە جەنگی ئازادی' بەشداریان لە خولەکەدا کرد.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکرێت، ئەوان وەژ گەنجانی بناری قەندیل تاوەکو کۆتایی لەدژی داگیرکەری و خەیاڵی عوسمانی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە.

ڕ.ح