کەنەکە کۆنفرانسی دژ بە داگیرکەری رێکدەخات

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کۆنفرانسێک لە ١٥ی ئایاردا لە دژی هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان رێکدەخات.

دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەبارەی ئامانجی کۆنفراسەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "هەموومان ئەو راستییە ئەزانین کە ئامانجی سەرەکیی تورکیا داگیرکردنی باشووری کوردستان و لەناوبردنی دەستەکەوتەکانی خەڵکی کوردستانە. پێویستە خەڵکی کوردستان بەرگریی لە خاک و دەستکەوتەکانی خۆیان بکەن".

کەنەکە راشیگەیاندووە، "کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە ئامانجی یەکخستنی هەڵوێستی نەتەوەیی، یەکدەنگیی و کڕیزیی لە دژی ئەو هێرشە داگیرکارییە، کۆنفرانسێک بەڕێوەئەبات. تێکڕای پارت و رێکخراوە کوردستانییەکان، هەروەها  ژمارەکی بەرچاو کەسایەتیی کایە سیاسی و کلتورییە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بەنگهێشت کراون".

دەقی راگەیاندراوەکەى کەنەکە

راگەیاندنی رۆژنامەوانیی بۆ میدیا کوردیەکان

 بەڕێزان

لای هەمووان ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورکیا ماوەی دوو هەفتەیە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان دەستپێکردووە. پاساو و بیانووی ئە هێرشانە پەلاماردانی هێزەکانی هەپەگەیە. بەڵام هەموومان ئەو راستییە ئەزانین کە ئامانجی سەرەکیی تورکیا داگیرکردنی باشووری کوردستان و لەناوبردنی دەستەکەوتەکانی خەڵکی کوردستانە. پێویستە خەڵکی کوردستان بەرگریی لە خاک و دەستکەوتەکانی خۆیان بکەن.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە ئامانجی یەکخستنی هەڵوێستی نەتەوەیی، یەکدەنگیی و کڕیزیی لە دژی ئەو هێرشە داگیرکارییە، کۆنفرانسێک بەڕێوەئەبات. تێکڕای پارت و رێکخراوە کوردستانییەکان، هەروەها  ژمارەکی بەرچاو کەسایەتیی کایە سیاسی و کلتورییە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بەنگهێشت کراون.

کۆنفرانس رۆژی شەمە، 15.05.2021، بە شێوازی ئۆنلاین لەسەر تۆڕی زووم بەڕێوەئەچێت. داواکارین میدیاکاران بەشداری کۆنفرانس ببن و کارەکانی کۆنفرانس رووماڵ بکەن و بیگەیەننە رای گشتی کوردستان.

رۆژ: شەمە، 15.05.2021

کات: 11:00 بە کاتی باشووری کوردستان

        10:00 بە کاتی ناوەندی ئەوروپا

ژ.ت