لە هێرشێکی ئەمریکادا سەرۆک چەتەیەکی نزیک لە دەوڵەتی تورک کوژرا

هێزی ئاسمانی ئەمریکا سەرۆک چەتەیەکی گروپی حوراس ئەلدینی سەر بە ئەلقاعیدەی کوشت کە پشتگیری لە دەوڵەتی تورک وەردەگرێت.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە هێرشی ئاسمانی هێزەکانیاندا ئەبو هەمزە یەمەنیان کردووەتە ئامانج کە بە ماتۆرسکلیلێک بە تەنها دەگەڕا.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەناوبردنی ئەو بەرپرسە باڵایە، ئەلقاعیدە لاواز دەکات کە رێگری لە هێرشی ئەلقاعیدە دەکات لە بەرانبەر هاوڵاتی ئەمریکی و خەڵکی مەدەنی.

بەپێی قسەی بەرپرسێکی ئەمریکی کە بۆ سی ئێن ئێن قسەی کردووە، بەرپرسانی ئەمریکا لە ئاستی باڵادا ئاگادارن کە لە هێرشی درۆنەکاندا ئەبو هەمزە یەمەنی کوژراوە.

سوپای ئەمریکا لە مانگی حوزەیراندا دووەم جارە هێرشێکی بەم شێوەیە ئەنجام دەدات.

لە مانگی شوبات و حوزەیراندا ٢ سەرۆک چەتەی نزیکی دەوڵەتی تورک کوژراون

١٦ی حوزەیران بەرپرسێکی چەتەکانی داعش بە ناوی حانی ئەحمەد ئەلکوردی لە حەلەب لە هێرشێکدا کوژراوە.

ئەمریکا ٣ی شوبات لە هەرێمی عەتمای ژێر داگیرکەری تورکدا، بەرپرسێکی داعشی بە ناوی ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی کوشتبوو.

ف.ق