پەیمان ڤیان: لە ٤ی نیساندا هەموو جێگەیەک بکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان

پەیمان ڤیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار رایگەیاند، ٤ی نیسان رۆژی رزگاری ژنانی کورد و گەلی ئازادیخوازە و وتی، " پێویستە ٤ی نیسان هەموو گۆڕەپانێک ببێتە گۆڕەپانی ئازادی جەستەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد."

پەیمان ڤیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بەبۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئاژانسەکەمان (ANF) قسەی کرد. پەیام ڤیان رایگەیاند کە ٤ی نیسان رۆژی رزگاری ژنانی کورد و گەلی ئازادیخوازە و وتی، " بۆیەش ٤ نیسان بۆ ئێمە خاوەن واتایەکی کە ژیانەوەی هەموو زیندەوەرانە."

'رۆژی ژیانەوەی گەلی کوردە'

پەیمان ڤیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار باسی ئەوەشی کرد، لە راستیدا رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە واتای لەدایکبوونی مرۆڤایەتی ئازاد دێت و وتی، " سەرەتا رژبوونی رێبەرتی لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەن، لە هەمان کاتدا ئەم رۆژە لە گەلی کورد و ژنان، گەلانی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر کەسێک کە دڵی بۆ ئازادی لێدەدات پیرۆز دەکەن. بە تایبەتی ئەم رۆژە پیرۆزە لە دایە ئووەیش و لە هەموو دایکانی ئاشتی پیرۆز دەکەن. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە ٤ی نیساندا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرێنرا. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە دامەزراندنی پژاک لە هەموو گەلی کورد، بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پیرۆز دەکەین. بۆیەش ئەم رۆژە بۆ گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خاوەن گرنگیەکی گەورەیە. هەم رۆژێکی مێژوویی و هەم رۆژێکی ژیانەوەی هەموو گەلی کوردە."

' ٤ی نیسان رۆژی رزگاری ژنان و هەموو گەلانی ئازادیخوازە'

پەیمان ڤیان باسی ئەوەشی کرد کە لەگەڵ رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان، ژنان و گەلی کورد لەدایک بوو و وتی، " بۆچی ئێمە دەڵێین ژیانەوەیەکی نوێیە. لەبەرئەوەی چەندین ساڵ بوو، هێرشی لەناوبردن لەسەر گەلی کورد هەبوو. سیستمی داگیرکەر کە دەیویست گەلی کورد بە هەموو رێبازێک لەناو ببات، لەگەڵ لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد جارێکی دیکە بووە خاوەن ئیرادە و هەبوون و هێرشەکان تێکشکێنران. ژنانی کورد بۆ هەبوونی خۆی تێکۆشانی کرد، لە هەمان کاتدا دەتوانین بڵێین کە ژنان هەبوونی خۆیان بەدەست هێناوە. لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ رۆناکیە و گەلی کورد و هەموو نەتەوەکانی دیکەی لە تاریکی رزگار کرد. ٤ی نیسان رۆژی رزگارکردنی ژنانی کورد و گەلانی ئازادیخوازە. بەم بۆنەیەوە ٤ نیسان بۆئێمە خاوەنی واتایەکی بەم شێوەیە و ژیانەوەی هەموو زیندەوەرێکە. لە کەسایەتی ریبەر ئاپۆدا کورد هاتەوە سەر جیهان. بۆیەش هێزە داگیرکەر و پیلانگێڕەکان ویستیان لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا گەلی کورد قڕ بکەن. ویستیان بەم ئامانجە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لەناوببەن. ئەم هێرش و کردەوانە تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوامن. ٢٥ ساڵە لەدژی رێبەر ئاپۆ گۆشەگیریەک کە لە مێژوودا نەبینراوە بەڕێوە دەبرێت. لە سایەی بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، هەموو سیاسەتی قێزەونی دوژمن پووچەڵ بووەوە. رێبەر ئاپۆ پرۆسەی ئیمڕالی وەک زیندانێکی نوێ شیدەکاتەوە و هزری خۆی لە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە. لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ وەک بەرهەمێک لە کوردستان و هەموو جیهان بڵاوبووەوە. هەروەها هەموو مرۆڤایەتی بەشی خۆی لەم بەرهەمەی ئازادی وەرگرتووە."

ناتوانن هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لەناوببەن

پەیمان ڤیان ئاماژەی بە چالاکیەکان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئازادی نەتەوەکان، ژنان و هەموو گەلانی ژێردەستەیە. بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا دەزانین کە هەموو گەلان سوودیان لە هزری رێبەر ئاپۆ وەرگرتووە و لەسەر ئەم هزرە تێکۆشانیان کرد. هەروەها شۆڕشی 'ژن، ژیان ئازادی' کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکرد، جارێکی دیکە بۆ جیهان ئاشکرای کرد کە هزری رێبەر ئاپۆ زیندانی ناکرێت. لەوانەیە رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە لە ئیـمڕالی زیندانیکراوە، بەڵام بۆچوونەکانی رێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهان بڵابوونەتەوە. ئێستاش داگیرکەران لە هەموو شتێک زیاتر لەمە دەترسن. لەبەرئەوەش گۆشەگیری قورسیان لەسەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبەن. لەبەرئەوەی رێبەر ئاپۆ دامەزرێنەری فەلسەفەی ' ژن ژیان ئازادیە'. بۆیەش ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە هەموو جیهان هەموو کەسێک خۆیان لە فەلسەفەیەدا دەبیننەوە. هەموو کەسێک ژیانی ئازاد لەم فەلسەفەیەدا دەبینێتەوە. بۆیەش پێویستە شۆڕش فراوانتر بکەین. لە هەمان کاتدا گەلی کورد لە کوردستان لە نەورۆزدا پەیامێکی بەهێزی بە هێزە داگیرکەرەکاندا و خاوەنداریان لە رێبەر ئاپۆ کرد. لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە پرۆسەی 'ژن ژیان ئازادی" خاوەنداری لە هێڵی ریبەر ئاپۆ کرد. لە نەورۆزدا پەیامێکی گەورەی راپەرین و سەرکەوتن دراوە. بە تایبەتی لە ماکۆ تاوەکو ئیلام بە رۆحێکی راپەرین نەورۆز پیرۆزکرا و بەم هەڵوێستە ئاشکرایان کرد کە هەموو کەسێک ئازادی خۆی لە ئازادی رێبەر ئاپۆدا دەبینێتەوە."

' تاوەکو رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمە ئازاد نابین'

پەیمان ڤیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازی لە هەموو گەلان کرد و وتی، " بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە، پێویستە هەموومان کۆڵانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان بگۆڕین و بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە. ئێمە ساڵی ٢٠٢٣ بکەینە ساڵی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. بە ئازادی رێبەر ئاپۆ نەتەوە رزگار دەبێت، ژن ئازاد دەبێت و هەموو مرۆڤایەتی ئازاد دەبێت. هەموو گۆڕەپانەکان بکەینەوە گۆڕەپانی تێکۆشان، بە تێکۆشان ئێمە دەتوانین سەربکەوین. پێویستە گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ٤ی نیساندا هەڵوێستێکی رادیکال پیشان بکەن و تێکۆشان بەرزتر بکەنەوە. جارێکی دیکە بۆ داگیرکەران ئاشکرای بکەن کە بێ ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئێمە ئازاد نابین."

ف.ق