په‌ده‌كه‌ش له‌دوای تێكشكانی ده‌وڵه‌تی تورك، هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتوانێ باری داگیركه‌ران تۆزێك سووك بكات، بۆیه له دوای 14ی شوبات هه‌ستا به دادگای كردنی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان
سه‌ركه‌وتنه مێژوویه‌كه‌ی گه‌ریلای ئازادی كوردستان له چیای گاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركی هه‌ژاندووه‌و تائێستا نه‌هاتۆته سه‌رخۆی. چونكه له‌پێنج ساڵی رابردوو له دوای داستانه‌كه‌ی به‌رخودانی له خواكورك و حه‌فتانین سوپای داگیركه‌ر گه‌وره‌ترین گورزی به‌ركه‌وت له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌ریلا. نوێترین ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای ناتۆ و باشترین پیلانگێڕیه هه‌رێمیه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران و هێزه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها رێنیشانده‌رو سیخوڕیه‌تی په‌ده‌كه به‌هاواریه‌وه نه‌هاتن و به‌لوت شكاوی به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره گه‌ڕایه‌وه. بیست رۆژ به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی گاره تێپه‌ڕیوه، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و په‌ده‌كه هه‌موو هه‌وڵێكده‌ده‌ن تا كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه كه‌م بكه‌نه‌وه، توركیا به‌گرتن و خستنه زیندانی سیاسه‌تمه‌دار و خه‌باتكار و وڵاتپارێزانی كورد، هه‌روه‌ها به كردنه‌وه‌ی دۆز له‌دژی هه‌ده‌په و به‌داخستی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌و تێكشكانه‌ی بكاته‌وه.
په‌ده‌كه‌ش له‌دوای تێكشكانی ده‌وڵه‌تی تورك، هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتوانێ باری داگیركه‌ران تۆزێك سووك بكات، بۆیه له دوای 14ی شوبات هه‌ستا به دادگای كردنی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان و له 16ی شوبات به‌شێوه‌یه‌كی كه‌ڵه‌گایی هه‌ریه‌ك و شه‌ش ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕینه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی باشوور و ئازادیخواز و دیموكراتخوازانی ناڕه‌زایان ده‌ربڕیوه، بۆیه له‌پێناو سه‌رخستنی سیناریۆ فاشیله‌كه‌یان ئه‌مجاره به‌ناوی دانپێدانان هه‌ستاون به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك.
دیسان په‌ده‌كه بۆ بار راستكردنه‌وه‌ی داگیركه‌ران سیاسه‌تمه‌داری كورد عومه‌ر بارتانی راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كردۆته‌وه. له‌یاسای عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه خانه‌دانه‌كانی كوردیش ئه‌وه نییه، مرۆڤێكی مه‌حكوم كاتێك هانای بۆ هێنای ده‌بێ داڵده‌ی بده‌ی ئه‌گه‌ر سه‌ر و ماڵیشت تیا بچێ. به‌ڵام په‌ده‌كه وه‌ك پۆلیسی داگیركه‌ر به ئه‌ركه دڵسۆزیه‌كه‌ی هه‌ستاو به ده‌ست و چاو به‌ستراوی عومه‌ر بارتانی راده‌ستی دوژمن كرده‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی و رێكه‌وتنی نێوان حیزبه‌كان، بۆته ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه. ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه‌ش بۆته ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا "میت" له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت كه‌وتوونه‌ته خزمه‌ت میت. هه‌مان ئه‌و سیناریۆ و هێرشانه‌ی جه‌ندرمه و پۆلیس و میتی تورك له باكووری كوردستان و توركیا ده‌یكه‌ن بۆ سه‌ر چالاكوان و سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نووسان، لێره‌ش ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌تا له‌و رستانه‌ی به‌كاریشیدێنن له‌به‌رامبه‌ر گیراون یه‌ك رسته‌ن.
په‌ده‌كه بۆچی چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانی بادینان سزا ده‌دات؟ له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوو شێخانی بارزان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ك تاكه هێز ده‌ربكه‌ون، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ركووتی سه‌رجه‌م خێڵ و بنه‌ماڵه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان و برادۆستیان كردووه، ئه‌نجامیش زۆربه‌ی سه‌رۆك خێڵه‌كانی كووشتووه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی م.بارزانی له رووسیا پێگه‌ی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی په‌ده‌كه بۆ تۆڵه كردنه‌وه له خێڵه نه‌یاره‌كانی به‌كارهێناوه. دواتریش جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری ئه‌یلولی دیسان بۆ راونانی خیڵه‌كانی بادینان به‌كارهێنا، بۆیه به‌ناچاری سه‌رجه‌م خێڵه‌كانی بادینان خۆیان هاویشتبووه باوه‌شی ده‌وڵه‌تی عێراق و په‌ده‌كه‌ش به‌وشێوه‌یه له بادینان خۆی سه‌پاند.
له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 له‌پێناو پاوانكردنی بادینان، جارێكی‌تر په‌ده‌كه ده‌ستیان به‌گرتن و كوشتن و راودونانی چالاكوان و سیاسه‌تمه‌داران كرده‌وه، سه‌ره‌تا به‌شه‌هید كردنی سادق عومه‌ر داركاری عه‌جه‌م له خێڵی سندی، پاشان شه‌هید كردنی سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێڕ رؤوف ئاكره‌ی، دواتریش كادیری حیزبی زه‌حمه‌تكێشان رێناس، دواتر كادیری بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری و پاشانیش به‌ده‌ستی میت ته‌قینه‌وه‌ی زاخۆ له 1995، كه نزیكه‌ی 100 كه‌س بوونه قوربانی. به‌مشێوه‌یه په‌ده‌كه خۆی به‌سه‌ر بادینان دا سه‌پاندووه.
له دوای رووخانی رژێمی به‌عس له 2003 هه‌ندێك جموجۆڵی جیاواز له بادینان دروست بوون، به‌تایبه‌تیش به هه‌وڵه‌كانی په‌چه‌ده‌كه و ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، رۆحێكی نوێی له بادینان دروست كرده‌وه. له‌دوای شۆڕشی رۆژئاوا‌و ئه‌و جموجۆڵه‌ی له كوردستان به‌گشتی هه‌بوو، ئیدی ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو، گه‌نجان و لاوانی بادینان له رێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراتیانه به‌بێ هێزی خێڵ و بنه‌ماڵه، به‌تواناكانی خۆیان، له پێناو ئه‌وه‌ی بادینان دیموكراتیزه بكه‌ن و ئازادی فه‌راهه‌م بكه‌ن و له چه‌پۆكی دیكتاتۆریه‌تی په‌ده‌كه رزگاری بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستیان به هه‌وڵ و تێكۆشانی دیموكراتیانه كردووه. هه‌ڵبه‌ت سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان ئه‌مڕۆ ئیلهام له‌و به‌رخودان و تێكۆشانه‌ی په‌كه‌كه وه‌رده‌گرن، جا ئه‌وه چ جای رۆڵه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان كه ئه‌وه 40 ساڵه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ژیان و تێكۆشان و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی په‌كه‌كه‌ن. بۆیه نه‌وه‌ی نوێ له بادینان به‌دوای ده‌رچه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت بۆ رزگاربوون له‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه‌ی په‌ده‌كه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش مافێكی سرووشتی خۆیانه.
په‌ده‌كه بادینان وه‌ك قه‌ڵای خۆی ده‌بینێ، بۆیه‌ش نا‌كرێ هیچ كه‌سێك بجوڵێته‌وه به‌بێ ئه‌مری ئه‌و. به‌ڵام ئیتر خه‌ڵكی بادینان چاویان به‌ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه كراوه‌ته‌وه، بۆیه نا‌كرێ چیتر له‌ناو قه‌ڵای سته‌م و زۆرداری ژیان به‌رده‌وام بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان دیموكراتیزه ببێ، پێویسته بادینان دیموكراتیزه ببێ. تاكو ئه‌و زوڵم و زۆرداریه له بادینان به‌ڕێوه‌بچێ له‌وانه‌نییه پرۆسه‌ی دیموكراتی بتوانی له‌باشووری كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه بچێ، بۆیه ئه‌و خه‌بات و ماندوو بوونه‌ی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان جێگای ده‌ستخۆشیه. په‌ده‌كه ده‌یه‌وێت له ژێرناوی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خه‌باته‌ی خه‌ڵكی بادینان به‌سیخوڕی و جاسوسی به‌ناوبكات. ئه‌و سیناریۆ دروست كراوه‌ی كه به‌ناوی داپێدانانی گیراوانی بادینان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ڕاستیوه نییه، سه‌دی سه‌د سیناریۆی میته كه ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. واتا ئه‌و خه‌بات و جموجۆڵه‌ی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان بۆ ئه‌وه‌ی له رێچكه‌ی خۆی ده‌رخه‌ن بۆیه مه‌سه‌له‌ی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه‌و ئه‌و جۆره تاوانانه‌یان ده‌خه‌نه پاڵ. من له‌وه دڵنیام ئه‌و پێنج چالاكوانه‌ی كه ئێستا سزادراون و پاراستن گوایه به‌ڵگه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه به هه‌ر پێنجیان تائێستا چۆله‌كه‌یه‌كیشیان ئازارنه‌داوه، جا چ جای بچن سیخوڕی و كوشتن و بڕین له هه‌ریمی كوردستان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گوایه به‌ناوی كادیری په‌كه‌كه‌شه و پێكه‌وه پلان داده‌ڕێژن له ماسنجه‌ری فه‌یسبووك!!!! ئه‌ویش درۆیه‌كی شاخداره. چونكه زاراوه‌ی كه‌سه‌كه بادینیه نه‌وه‌ك كورمانجی باكوور یان رۆژئاوا. ئه‌و جۆره سیناریۆ و درۆ و ده‌له‌سانه 40 ساڵه میت هه‌زاران باره‌ی كردۆته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه گێلتر نه‌بێ ده‌بێ ئه‌و جۆره سیناریۆیانه نه‌وه‌ك باوه‌ڕنه‌كات، پێویسته داوایان له‌دژ بكرێته‌وه، چونكه تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌وانن كه وڵات به‌و رۆژه گه‌یشتووه، نه‌وك چه‌ند چالاكوان و رۆژنامه‌نووس و مامۆستای بادینان.
په‌كه‌كه 30 ساڵه بۆته تاكه هێزی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان و په‌كه‌كه‌ش نه‌بوایه له‌وانه نه‌بوو توركیا و هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌رفه‌تی ستاتۆی هه‌رێمی كوردستانیان بدابوایه، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رخودانه‌ی په‌كه‌كه‌ش نه‌بوایه 30 ساڵ بوو سی جار ئه‌و هه‌رێمه ده‌ڕووخێندرا. بۆیه په‌كه‌كه هه‌رێمێك كه به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید دروست بووه‌و ده‌سكه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یه، له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رخستن و گه‌وره‌كردن و پێشخستنی ئه‌وا بیری له‌هیچ شتێكی‌تر نه‌كردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا له لێدوانی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه به‌ئاشكرا دیاره و له‌ماوی ته‌نها سێ مانگی رابردوودا سێ‌جار په‌كه‌كه بانگه‌وازی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه واز له به‌كرێگیراویه‌تی و سیخوڕی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بهینێ و پێكه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌مووش پێكه‌وه له سه‌كۆیه‌كی نه‌ته‌وه‌ی كۆببنه‌وه. دواین لێدوانی هه‌ڤاڵ موراد قه‌ره‌یلانیش له‌دوای سه‌ركه‌وتنی گاره، وه‌ك فه‌رمانداریه‌تی ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" گووتی؛ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بكه‌ینه بنه‌مای لێكنزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانیه‌كان، تاكو ببێته هۆكاری یه‌كێتی و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی.
په‌كه‌كه له‌دوای هه‌وڵه‌كانی 2014ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له شه‌نگال و مخمور و كه‌ركوك، هه‌روه‌ها به‌رخودانی سه‌ده له رۆژئاوا، ئیدی خه‌ڵكی باشوور له درۆ و هه‌وڵه چه‌واشه‌كاره‌كانی په‌ده‌كه‌ی ساڵانی نۆده‌كان تێگه‌یشتن و زانیان گه‌ریلای كوردستان تاكه هێزه كه به‌هانایانه‌وه ده‌چێت و باشووری كوردستان ده‌پارێزێت. له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردووش گه‌ریلاكانی كوردستان به‌رخودانێكی بێ وێنه نیشانده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر سوپای داگیركه‌ری تورك و گارێش بووه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی. په‌ده‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌و مێژووه بگه‌ڕێنێته‌وه ساڵانی نۆوه‌ده‌كانی و شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز و چالاكوان و مرۆڤه خۆبه‌خش و ئازادیخوازه‌كانی په‌كه‌كه و نزیكی په‌كه‌كه وه‌ك دێوو درنج و تێكده‌ر و سیخوڕ و گێره‌شێوێن نیشانی كۆمه‌ڵگه بدات. ده‌بێ بڵێین؛ ئه‌ی په‌ده‌كه، خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌نده ساویلكه نییه به درۆ و فیشاڵه‌كانت بڕوابكات و وانه‌شی له ساڵانی رابردوو وه‌رگرتووه و درۆ و فێڵ و ته‌ڵكه‌بازی و ئه‌و كارانه‌ی بۆ میت و ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی جیهانی ده‌كه‌یت ئاشكرابوونه، بۆیه چیتر ناتوانی كۆمه‌ڵگه له‌خشته به‌ری. چه‌ندین سه‌رچه‌ته‌ی تری داعش و به‌ره‌ی نه‌وسره‌ی وه‌ك ناسر حریریش كۆبكه‌یته‌وه له هه‌ولێر، دیسان ناتوانێ باره خواره‌كه‌ی خۆت و توركی هاوپه‌یمانت راست بكه‌نه‌وه، بۆیه ده‌ڵێم سه‌ركه‌وتنی گاره په‌ده‌كه‌شی تاساندووه.
ف.ق