سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی مەخمور جارێکی دیکە دەستی بە جووڵە کرد

سەربازانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی مەخمور جارێکی دیکە دەستیان بە جووڵە کرد. خەڵکی مەخمور بۆ شکاندنی گەمارۆکە بەرخۆدان دەکات.

لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق هەوڵ دەدات دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) بە تەلبەند گەمارۆ بدات. بۆیەش سەدان سەرباز، لەگەڵ ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش و ئۆتۆمبێڵی کار بۆ دەوروبەری کەمپەکە رەوانە کراون.

بەرخۆدانی خەڵکی مەخموریش لەدژی گەمارۆکە بێوەستان بەردەوامە. خەڵکی مەخمور ٨ رۆژە چادری هەڵداوە و بەرخۆدان دەکات و دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن لەسەر داواکاری دەوڵەتی تورک گەمارۆ بدرێن.

سوپای عێراق جارێکی دیکە هەوڵ دەدات بە چەک، تەقەمەنی و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش لەلای ناوچەی شەهید رۆبار دەست بە گەمارۆ بکات. خەڵکی مەخمور لە بەرامبەر ئەو دەستی بە بەرخۆدان کردووە.

ف.ق