ئاسایشی سلێمانی ڕێگەی بە ڕێپێوانی گەنجان نەدا

بریار وابوو ئەمڕۆ هەردوو ڕێکخراوەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی شۆڕشگێر لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەبەردەم باخی گشتیی سلێمانی کۆببنەوە و ڕێپێوانێکی هێمنانە ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزەئەمنییەکانی سلێمانیەوە رێگرییان لێکرا.

دوای ئەوەی کە بەهۆی بڵاوە پێکردنێ هێزێکی ئەمنی زۆرلەبەردەم باخی گشتیی سلێمانییەوە گەنجان نەیانتوانی ڕێپێوانەکەی خۆیان ئەنجام بدەن ، هەردوو ڕێکخراوى گەنجانى وڵاتپارێز و ژنانى گەنجى تێکۆشەر، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا گەنجان رایانگەیاند: ئێمە وەک گەنجانی وەڵات پارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەرویستمان لەبەرامبەر داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕێپێوانێکی هێمنانە ئەنجام بدەین، بەڵام لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە مۆڵەتیان نەدا، ئێمە سوربوون لەسەرئەنجامدانی ڕێپێوانەکە، بەڵام لە سەرلەبەیانى ئەمڕۆوە ئاسایش وهێزە ئەمنیەکان لە باخی گشتیەوە هەتا سەهۆڵەکەیان تەنیبوو، دەیانە وێ دیسانەوە ڕەشبگیری ئەنجام بدەن.

گەنجان دەستنیشانیان کرد: کە ئێمە وەک گەنجانی وەڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەربڕیارمانداوە کە لە بەرامبەرهەڵوێستی ئاسایشدا، لە هەموو جێگاکانی باشووری کوردستان چالاکی خۆمان ئەنجام بدەین و داگیرکەران و ئەوانەشی خزمەتی داگیرکاریی دەکەن شەرمەزادکەین.

ک-ش