ئاڵتون: قەیرانى تورکیا – ئەمریکا زۆر قورسە
رەزا ئاڵتون ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، قەیرانی زۆر قورس لە بەردەم تورکیادایە. راشیگەیاند، تورکیا بریندارە هەموو رۆژێک خوێنى لێدەچۆڕێت.
رەزا ئاڵتون ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، قەیرانی زۆر قورس لە بەردەم تورکیادایە. راشیگەیاند، تورکیا بریندارە هەموو رۆژێک خوێنى لێدەچۆڕێت.
رەزا ئاڵتون ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەى قەیرانى نێوان تورکیا و ئەمریکاوە بۆ ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF) قسەى کرد.
ئاڵتون رایگەیاند، ناکۆکیى نێوان تورکیا و ئەمریکا بە قورسی بە تێکچوونى هاوپەیمانی و رێککەوتنیان لە پرۆژەى "راهێنانى پێ بکە – پڕچەکى بکە" دەستیپێکرد. راشیگەیاند: "ئەردۆغان هەوڵیدا لەسەر بنەمای هەندێک لەو دەرفەتانەى هاتوونەتە پێشەوە زیاتر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا خۆى باڵادەست بکات. ئەوە بووە هۆى ناکۆکیى نێوانیان و ناکۆکییەکان لەوێیەوە دەستیان پێ‌کرد".
داخوازییەکانى ئەمریکا و تورکیا یەکناگرنەوە
ئاڵتون رایگەیاند، داواکانى تورکیا و ئەمریکا یەکناگرنەوە و لەوبارەیەوە وتى: "ئەگەر ئەمریکا داواکانى تورکیا قبوڵ بکات، ناچار دەبێت دەستبەرداری سیاسەتەکانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ببێت، چونکە تورکیا داوا لە ئەمریکا دەکات لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا پێگەکەى بپارێزرێت و بزووتنەوەى ئازادیى کورد پاکتاو بکرێت. ئەوەش بەو مانایەیە کە 'تۆ دەست لە ئێران و سوریا وەرمەدە و بگەڕێرەوە دۆخى پێشووى خۆت، ئەو کوردانەی کە لە گۆڕانکاریى رێژەیى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بە پێشکەشکردنى باجێکى زۆر قورس، رۆڵیان گێڕاوە پاکتاو بکرێن'. ئەگەر ئەمریکا ئەوە قبوڵ بکات، ئەوا دەبێتە ئامێرێکى هەرزان لە بەردەستى تورکیادا. ئەوە لە کاتێکدایە هێزى باڵادەستى هەژمونگەرا، کە دەستوەردان لە هەرێمەکە دەکات ئەمریکایە. ئەمریکاش داوا لە تورکیا دەکات کە بەپێى سیاسەتەکانى ئەو بجوڵێتەوە. ئەوەش بەو مانایەیە، 'تۆ لە بابەتى ئێران، رووسیا و سوریادا بەپێى سیاسەتەکانى ئەمریکا بجوڵێرەوە'،".
تورکیا دەرفەتى ساڕێژکردنى برینەکانى نەماوە
رەزا ئاڵتۆن ئاماژەى بەلایەنێکى تر‌ى قەیرانەکە کرد و وتى: "تورکیا لەسەر بنەماى دژایەتیکردنى ئەمریکا و ئێران، لەگەڵ رووسیا و ئێران پەیوەندیى دروستکردووە و ئەو پەیوەندیەش وەک هەڕەشەیەک بەکار دەهێنێت. لەبەر ئەوەى تورکیا لە سەرەتادا ئەنجامێکى باشی لەو پەیوەندییە هەڕەشەئامێزەی بەدەستنەهێنا، بۆ جارێکی‌تر پەیوەندییەکانى بەهێزتر کرد تاوەکو ئەنجامێکى لێ بەدەست بهێنێت. پەیوەندییەکەى گەیاندووەتە ئەو ئاستە، کە گەڕانەوەى بۆ نییە و بۆیشى دەبێتە بارێکى قورس. لەبەر ئەوەش لە دۆخى ئێستادا نە دەتوانێت بە ئاسانى و بەبێ باجدان لە پەیوەندییەکەى لەگەڵ رووسیا و ئێران هەڵگەڕێتەوە و نە دەشتوانێت بە ئاسانى لەوە دڵنیا بێتەوە، کە هاوکاریى ئەمریکا و یەکێتیى ئەوروپا بکات. بریندار بووە و هەموو رۆژێک خوێنى لێدەچۆڕێت. ساڕێژکردنى برینەکانى تورکیا نە لە بەرنامەى ئەمریکادایە و نە لە بەرنامەى رووسیا و ئێرانیشدایە. لە تورکیاشدا عەقڵییەتێک کە بتوانێت سیاسەتێک بۆ ساڕێژکردنى ئەو برینانە بەڕێوەببات بونى نییە".
قەیرانى نێوان تورکیا و ئەمریکا زۆر قورسە
رەزا ئاڵتون ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە ئاماژەى بەوەکرد، قەیرانى نێوان تورکیا و ئەمریکا زۆر قورسە و لەوبارەیەوە وتیشی "قەیرانێکى ئاسایى نییە. پەیوەندیى بە سیستمى جیهانی و قەیرانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە هەیە. لەو چوارچێوەیەدا یان تورکیا وەک پێشتر دەبێتە بەشێکى بڕواپێکراو لە سیستمی نوێى جیهانی، یان ئەوەتا قەیرانى قورس‌تر لە بەردەمیدا سەرهەڵدەدەن. ئەوەى روو دەدات لەو چوارچێوەیەدایە. بۆیە کاتێک مرۆڤ سەرنجی بخاتەسەر، ئەوە دەبینرێت ئەو رێژەیە لە قەبارەى قەیرانەکە کە لەسەر قەشەکە روویداوە، زۆر زۆر لە قەیرانى قەشەکە گەورەتر و زیاترە. لە ئاستێک‌دا کە تاوەکو ئێستا وێنەى نەبووە، دەستوەردان لە تورکیا دەکرێت. دەستوەردانێکى قورس بۆ سەر ئابووری هەیە، بەڵام ئەو دەستوەردانە تەنها لایەنى ئابووریی نییە. دەستوەردانەکان زیاترن و لایەنى تریش دەگرنەوە. پیش‌تر هەندێک دەستوەردان لە تورکیا دەکرا، بەڵام هەرگیز دەستوەردانەکان وەرنەگەڕان بۆ هەڵوێستێکى روونى لەم شێوەیەى ئێستا. گەمارۆ و سزادانى ئابووری بەسەر تورکیادا دەسەپێنرێت و دابەزینى بەهای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا، لەو چوارچێوەیەدایە. سەربارى ئەوەى بە بەردەوامى پارە دەخرێتە بازاڕەوە، بەڵام قەیرانەکە چارەسەر نابێت. یەک لە دواى یەک سزا و گەمارۆ دەخرێتە سەر بازرگانى و گومرک و چەندین ئاستى تر‌ى جۆراجۆر. ئەو گەمارۆیە لەسەر ئازادکردن یان ئازاد نەکردنى قەشەکە چەسپێنراوە. بۆ هەر کەسێکى ژیر ئەوە روونە کە قشەیەک بەهاکەى ئەوەندە نییە، بەڵام ئێستا قەشەکە وەک پاساو بۆ پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و ئەمریکا بەکاردەهێنرێت، بەڵام قەیرانەکە لەوە قوڵترە".
ئاڵتون راشیگەیاند، قەیرانەکە ئەوەیە کە دەبێت تورکیا بە چ شێوەیەک لە سیستمى جیهانیدا جێگاى بۆ بکرێتەوە و رۆڵی پێ‌بدریت. ئەمریکا ئەو شێوەیە دەسەپێنێت و تورکیاش لێى رادەکات و ئەوەش هۆکارى قەیرانەکەیە.
گۆڕانكاری به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنرێت، توركیاش خۆی ناداته به‌ر
ڕه‌زا ئاڵتون گوتی: له‌نێوان داواكارییه‌كانی توركیا و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئیمپریالیسته‌كانی جیهان ئافراندوویه‌تی كێشه‌یه‌ك هه‌یه. توركیا ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی پێشوو، سیسته‌می ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی پارێزراو بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی دیموكراتیبوون، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌تنیك، كێشه ئاینییه‌كان و كێشه‌ی كورد به‌رده‌وامه، توركیا ده‌یه‌وێت سیسته‌مه‌كه‌ی بپارێزرێت.
«ئاكه‌په داوا له سیسته‌م ده‌كات كه ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌ی گۆڕینی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌یه‌وێت وه‌ك هێزێكی هه‌ژموونگه‌را له هه‌رێمه‌كه بمێنێته‌وه، ئه‌مه ده‌سه‌پێنێت. به‌ڵام ئه‌مه له پڕۆژه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ناوه‌شێته‌وه. له جیهان یان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین مومكین نییه داواكاری وه‌های وه‌ڵاتێك قبووڵ بكرێت. هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی قه‌یرانه‌كه ئه‌مه‌یه. گۆڕانكاری به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنرێت. توركیاش خۆی ناداته به‌ر. ئێمه ئه‌مه‌مان له پراكتیكی سووریا و ئه‌وه‌ی پێش خۆیدا بینی. ناكۆكی له‌م ڕووه به‌ڕوونی سه‌ریهه‌ڵدا. توركیا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بوو به ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌كی فاشیست. بوو به خاوه‌نی سیسته‌مێك له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تیكردنی كوردان. له‌پێناو دوژمنایه‌تیكردنی كوردان له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكی دیكه په‌یوه‌ندی دروست كرد. به‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا بوو به ناوه‌ندێكی سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه له‌كوێدا دیاره؟ زیاتر له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه له هه‌مان كاتدا كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تییه له‌نێوان ئه‌و و بلۆكی ڕۆژئاوادا.»
له جیاتی چاره‌سه‌ری، هه‌وڵ ده‌دات سوود له قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان وه‌ربگرێت
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕه‌زا ئاڵتوون ده‌ستنیشانی كرد كه قه‌یرانه‌كه زۆر قووڵه، به‌ڵام زیهنیه‌تی توركیا هه‌وڵ نادات تێبگات و چاره‌سه‌ری بكات.
«له بری چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه، پێی وایه كه به سوودوه‌رگرتن له قه‌یرانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌توانێت ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بێنێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت سوود له سیاسه‌تی ڕۆژانه وه‌ربگرێت. ئه‌و كاته‌ش سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی زۆر پێ گرینگ ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی كرد، زۆر جار شكستی هێنا و كاره‌ساتی به‌سه‌رهات. عه‌فرین نموونه‌ی ئه‌وه‌یه، به‌ڵام پڕۆسه‌ی به‌ر له عه‌فرینیش به‌م شێوه‌یه‌یه. له سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ئیفلاسی كرد.»
درێژه‌ی ئه‌م لێدوانه سبه‌ینێ بڵاوده‌كرێته‌وه ...
ر.م