ئیسرائیل هێرشی کردە سەر هیزە ئێرانییەکان لە نزیک دیمەشق

میدیاى سوریا بڵاویکردەوە، لە نزیک دیمەشقی پایتەختى سوریا دەنگى تەقینەوەیەکى گەورە بیستراوە. هاوکات دەوترێت، سیستمى بەرگریى ئاسمانیى سوریا وەڵامى هێرشی ئاسمانیى ئیسرائیلی داوەتەوە.

ئاژانسى هەواڵی سانای سوریا لە زاری سەرچاوەیەکى سەربازییەوە بڵاویکردووەتەوە، سیستمى بەرگریى ئاسمانیی دیمەشق وەڵامى هێرشی ئاسمانیى ئیسرائیلی بۆ سەر باشووری ئەو شارە داوەتەوە.

راگەیاندراوە، ئەو هێرشە بەپێى کاتى هەرێمى لە کاتژمێر ٠١:١٥ دا روویداوە. هێزى بەرگریى ئیسرائیلیش رایگەیاندووە "هێرش کراوەتە سەر هێزە ئێرانییەکان لە نزیک سنوور".

ر.م