ئێمە پێکەوە دڵمان بۆ ئازادی لێدەدات

"تۆ بە هەڵسووکەوتی خۆت، بەڕۆحی خۆت کە وەک مانگی شەوی چواردە بەشوێن خۆتدا بەجێی دەهێڵی، ئەو تووەت لە ناو دڵ ومێشکی ئێمەدا چاندووە."

بۆ وەبیرهێنانەوەی شەڕڤانی ئازادی ئۆرهان باران( سیپان حەسۆ)، کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بەشداری ناوڕیزی کاروانی شەهیدان بوو.

"بیرکردنەوە،ئەوهەستەی کە دڵی مرۆڤ ئازاردەدات و دەیسوتێنێت بەڵام نایکات بە سووتوو وتەواونابێت. هەتاکو بەگەیەتە واتای ڕاستیی خۆی مرۆڤ سەرلەنوێ دەئافڕێنێت.نە عەیبە و نەتاوانە. هەستێکی هەرە گرتوو،هەرە پیرۆز و بەئازارە. نە بە وتن ساڕێژدەبێت و نە بە بیستن. ئەوشتەی کە هێشتا دەگەڕت، تەنها حەزکردن ویەکتری تەواوکردنە. شوێنێک کە زۆرتر خۆی تێدا دەبینێتەوە و ئەوجەستەیەی کە ڕۆحی هەڤاڵەتیی تێدا ئافڕێندراوە. لەناو پاکی، خوێنگەرمی، فیداکاری و بەدڵەوە نووسان تووویی خۆی چاندووە. توویەکی ئاوەها بە پیت کە بەردەوام خۆی دەژێنێتەوە و زۆردەبێت. هەربۆیە لە جەستەکاندا جێگەی نابێتەوە ودەیهەوێت دەرکەوێت. لەبەر ئەوەیە کە نە کات دەناسێت و نە شوێن. لەهەر ژوورێکدا کۆتایی بەکۆتایی بووونی خۆی دەهێنێت و جێی دێڵێت.

هەڤاڵی هێژا تۆلە بیرکردن تۆی. ئەی هێژا، حەزکردن لەتۆ هەردوو تەواوکردنی دەوێت کە ئەویش تۆی. تۆ بە هەڵسووکەوتی خۆت، بەو ڕۆحەی خۆت کە وەک مانگی شەوی ١٤ بەشوێنی خۆتدا هێشتووتە، ئەو تووەت لە ناو مێشکی ئێمەدا چاندووە. من؟ ئەرکی من گەیاندنی هەموو ئەوانەیە.دانەنیشتووم،سەربەرزم بەو ئەرکەی کە پێم ڕاسپێردراوە. ئەگەر لەژیاندا هەڵسووکەوت و ئامانجەکانم ببنە ئاوێنە ئامانج و ئامانجی ڕاستی، ئەو کات خۆم لایەق یان هێژا ببینم،ببمە خاوەن حەزلێکردنێکی پیرۆز. ئەوکات بیرکردنەوە بەگەێتە واتای ڕاستیی. تێکەڵی" من"، " تۆ"، "ئەو" بێتە " ئێمە".  ئێمە هەموومان لەناو دڵی ڕاستییدا پێکەوە بۆئازادی لێبدەین."

ک-ش