زەکی شەنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال شەھید بوو

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی ڕایگەیاند، زەکی شەنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەھید بووە.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی دەربارەی بۆردومانی ئێوارەی دوێنێی شەنگال ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، مام زەکی شەنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی شەھید بووە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
«١٥ی ئابی ٢٠١٨، ئەندامی كۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی مام زەکی شەنگالی کاتێک لە مەڕاسیمی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ دەگەڕایەوە، دەوروبەریی کاتژمێر ١٦ لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانیی داگیرکەران شەھید بوو.»

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆئەوە کراوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨ بەیاننامەیەکی بەرفرەوان لەو بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

ک-ش