بڕیاری کەجەکە: چالاکییە سەربازییەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕادەگیردرێت

فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەند پاراستنی گەل دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پوووشپەڕبەیاننامەیەکی بڵاو کردوە و تێیدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هیچ چالاکییەکی سەربازی ئەنجام نادەن.

فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەند پاراستنی گەل دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پوووشپەڕ بەیاننامەیەکی بڵاو کردوە وتێیدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چالاکییەکانیان ڕادەوەستێنن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە،" لەسەر ئەساسی  بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، گەریلاکانمان لە  کاتژمێر ١٩:٠٠ ی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێرچالاکییە سەربازییەکانیان ڕابوەستێنن.

لە بەیاننامەکەی فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەدنی پارستنی گەلدا هاتووە:

"دۆزی کورد ، لە تورکیا وهەرێمەکە لە چاوەڕوانی چارەسەرییە. زۆرجار سەلمێنراوە کە کێشەکان بە شەڕ و توندوتیژی چارە سەربانێت. ڕێبەر ئاپۆ بەسالانە کە هەوڵی ئەوە دەدات کە لە ڕێگەییەکی دیموکراتیک وئاشتیانە وە چارەسەری دۆخەکە بکرێت و ئەو پرۆسەیە هەتاکوپێش کوشکەکان بەردەوام بوو. بەڵام ئەردۆغان کە دەیدیت ئەم هەنگاوانە تورکیا بەرەو دیموکراسی دەبات و دەسەلاتە دیکتاتۆرییەکەی دەخاتە مەتەرسییەوە ، هەموو دانوستاندنەکانی ڕاگرد و لە ڕێکەوتی ٢٤ی تەمووز/٤ی گەلاوێژی ٢٠١٥ لەدژی تەڤگەری ئازادی شەڕی دەستپێکرد.

' تورکیا ئیتر بەڕێوە ناچێت'

هاوپەیمانی ئاکەپە ومەهەپە لە ماوەی ئەم ٣ ساڵەی ڕابردوودا هیچ دەسکەوتێکی نەبووە. لەو شەڕەدا تێکۆشانی ئازادی لە سەر پێ ماوە و بەبەرخۆدانییەکی گەورە زەمینەی ناڕەزایەتی بەهێزتر کردووە. ڕژیمی فاشیست لەڕێگەی میدیاکانیەوە ڕاستییەکان دەشارێتەوە و لە بورای سەربازی، سیاسی و ئابوورییەوە ئیتر ناتوانێت تورکیا بەڕێوە ببات.

ئەردۆغان بۆ ئەوەی کە پێش لە لەناچوونی خۆیی بگرێت  بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی دا و ئامانجی ئەوەیە کە پرۆژەیەکی  فاشیستی و دیکتارۆری دابمەزرێنێت.

زۆر ئاشکرایە کە گەلی زەحمەتکێشی وردستان و تورکیا وەڵامێکی تووند بدەنە ئەردۆغان. هەروەها دیارە کە ئەردۆغان دەست بداتە چەواشە کاریی و فرتوفێل بۆ ئەوەی کە ئەنجامەکان بگۆڕێت.

'٢٤ کاتژمێر چالاکی سەربازیی ڕادەوەستێت'

لەبەرانبەر ئەوی دا کە گەلەکەمان  بتوانن ئیرادەی خۆیان دەربڕێن و پڕۆپاگەندەکانی ئەردۆغاب پووچەڵ بکەنەوە، لەسەر ئەساسی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، گەریلاکانمان لە  کاتژمێر ١٩:٠٠ ی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چالاکییە سەربازییەکانیان ڕابوەستێنن.

هێزەکانی ئێمە هەوڵ دەدەن لەو ماوەی هەڵبژاردنەدا خۆیان لە ناوجە مەدەنییەکان دووربخەنەوە و هیچ چالاکییەک ئەنجام نەدەن."

ک-ش