تەرمی ئۆرستی شەڕڤانی یەپەگە گەینرایەوە شاری فلۆرانسی ئیتالیا

تەرمی لۆرێنزۆ ئۆرستی شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستى یەپەگە گەینرایەوە زێدی خۆی لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا. لۆرێنزۆ لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٧ی رەشەمە لە ئۆپەراسیۆنى دژ بە چەتەکانى داعش لە باغۆز شەهید بوو بوو.

لۆرێنزۆ ئۆرستی (تێکۆشەر پڵنگ) شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٧ی رەشەمە لە هەڵمەتى گەردەولولی جزیر لە دژی چەتەکانى داعش لە باغۆز شەهید بوو. تەرمەکەى گەینرایەوە شاری فلۆرانسی ئیتالیا و شوێنى لە دایکبوونی.

تەرمی ئۆرستی رۆژی ٢٣-٢٤ی حوزەیران لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا لە مەراسیمێکدا بە خاک دەسپێردرێت.

تەرمی ئۆرستی ١٥ رۆژ لەوە پێش گەینرابوویەوە ئیتالیا و دواى ئەنجامدانى توێکاری دوێنێ گەینرایەوە شاری فلۆرانس.

تەرمەکەى ئۆرستی شەڕڤانى یەپەگە لە فلۆرانس بە ئاپۆرای هاووڵاتییان و کەژاوەیەک لە ئۆتۆمبێل پێشوازیى لێکرا و بەرەو نەخۆشخانە بەرێکرا.

رۆژی ٢٣-٢٤ی مەراسیمى بەخاکسپاردن بۆ تەرمەکە بەڕێوەدەچێت و لە گۆڕستانى پارتیزانۆ بە خاک دەسپێردرێت.

ر.م