حیزبی کۆمۆنیستی فەرنسا هێرشی دەوڵەتی تورکیای بۆسەرشەنگال شەرمەزار

حیزبی کۆمۆنیستی فەرانسە بە بەیاننامەیەک هێرشی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر شەنگال شەرمەزارکرد ودەستنیشانی کرد کە دیکتاتۆری ئەردۆغان هەوڵی قڕکردنی کورد دەدات.

حیزبی کۆمۆنیستی فەرانسا لە بەیاننامەکەیدا باسی لەوەکردووە کردووە کە دوڵەتی تورکیا لە دژی کوردە ئێزدییەکان هێرشێکی نوێی پێکهێناوە.

لەبەیاننامەکەداهاتووە، لەکاتێکدا کە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی داعش دەکرایەوە فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا هێرشی شەنگالیان کرد. ئەردۆغان هەوڵ دەدات کە هەموو کورد قڕبکات.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بە داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لە جرابلس، عەفرین و باشووری کوردستان کراوە و دەستنیان کراوە کە دەوڵەتی تورکیا هاووڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج.

حیزبی کۆمۆنیستی فەرانسا ئەوهێرشەی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر شەنگال بە توندی شەرمەزارکرد وداوای پشتیوانی لە کوردی کرد."

ک-ش