'حەسکیفی ١٢ هەزار ساڵە دەکەنە قوڕبانی ٥٠ ساڵ'

حەسکیفی ١٢ هەزار ساڵە دەکەنە قوڕبانی بەنداوێکی تەمەن ٥٠ ساڵە. بە هۆی بەنداوی ئیلیسو ١٩٩ گوندی سەر بە سێرت، مێردین و ئێلح ژێرئاو دەکەون. تا ئێستا نزیکەی ٢٠ گوند ژێرئاوکەوتوون.

بەنداوی ئیلیسو کە شوێنەواری مێژوویی و کلتوری ١٢ هەزار ساڵە لەژێرئاودەخات، دوای ئەوەی ڕێگا لە ئاو دەگیرێت، دەبێتە دەریاچە. هەر کە ئاوەکە بەرز دەبێتەوە ڕێگای گوندەکان دەگیرێت و گوندەکانیش دەکەونە ژێرئاو. بە هۆی بەنداوی ئیلیسو ١٩٩ گوندی سەر بە شارەکانی سێرت، مێردین ئێلح دەکەوینە ژێر ئاو. تا ئێستا نزیکەی ٢٠ گوند ژێرئاو کەوتوون. لە گوندی گەرماوی مێردین واتە لە هەموو بەنداوەکە ٣٥ کیلۆمەتر دەریاچەکە گەورە بووە. تا ئێستا ٦٠٠ ملیۆن موکەعەب ئاوی گلداوەتەوە و ڕێژەی ئاوەکە تا ئێستا ١٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مەترچوارگۆشەیە.

دەریاچەی بەنداوەکە تا ئێستا ٣٥ کیلۆمەتر فراوان بووە و لە فراوانبووندایە. دەوترێت درێژی دەریاچەکە لە سنوری ناوچەی مسرجەوە تا سنورەکان حەسکیف ٤٠ کیلۆمەتر دەبێت. دوترێت لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ئاوەکە دەگاتە حەسکیف و مێژووی ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر ژێرئاو دەکەوێت. هاوڵاتی بە ناوی ڕیدوان ئایهان کە لە ناوچەی مێژوویی حەسکیف، لە سەر قەڵا لە ئەشکەوت لە دایکبووە و مێژوو و شوێنی ژیانیان لەناودەچێت وتی، "ئەگەر ئاوەکە بگاتە هەرێمەکەیان ئیتر ناتوانێت بچێتە سەر گۆڕی باپیری و نزای بۆ بکات.

'مێژوومان دەکەوێتە ژێرئاو'

هاوڵاتی ڕیدوان ئایهان لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناوچەی حەسکیف لەدایکبووە و تا ساڵی ١٩٧٢ لەسەر قەڵاکە و لەناو ئەشکەوت دەژیان. ئایهان وتی، "لە ساڵی ١٩٧٢ دەوڵەتی ئەوانی لەناو قەڵاکە دەرکرد و هاتنە قەڕاغی چەمەکە. لە ساڵی ١٩٧٢ دەوڵەت ئێمەی کۆچبەر کرد، ئەو کاتە وتیان، ئێوە لە ئەشکەوتەکاندا دەژین و ئەمەش وادەکات متمانە بە تورکیا نەکرێت. ئێستاش بە بیانووی جیاواز لەسەر خاکەکەمان دەرمان دەکەن و دەیانەوێت مێژووەکەمان بخەنە ژێر ئاو. ئێمە ژیانی ئێرەمان خۆشدەوێت و نامانەوێت بەجێی بهێڵین. ئەگەر ئاو بگاتە حەسکیف ئیتر ناتوانم بێمە سەر گۆڕی باپیرم و نزای بۆ بکەم. ئەمە دوایین جارە هاتووم و خواحافیزی لێدەکەم. بە هۆی ئاوەوە ناتوانم جارێکی تر بێمەوە سەر گۆڕی باپیرم.

'ماڵەکەم بەجێناهێلم'

بە هەزاران مرۆڤ لە خانووی ناو ئەشکەوتەکاندا ژیانیان دەکرد. لە حەسکیف ٦ هەزار ئەشکەوت هەیە و تا ئێستاش دوو خانەوادە لە ناو ئەشکەوتەکاندا دەژین. هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد تیلکی تا ئێستاش ئەشکەوتێک وەک ماڵ بەکاردەهێنێت. ئەشکەوتنی محەمەد تیلکی لە ٣ ژوور پێک دێت و لە ژووری ماڵان خۆشترن. تیلکی دەڵێت، "هەرچێەک بێت ئەو واز لە ماڵەکەی ناهێنێت، ئێمە هەموومان خزمەتی یەکترین و دەمانەوێت بەیەکەوە بژین. ئێمە نامانەوێت لەسەر خاکی خۆمان کۆچبەر ببین. حەسکیفی ١٢ هەزار ساڵە دەکەنە قوڕبانی بەنداوێکی ٥٠ ساڵە. هێشتا کات هەیە و پێویستە واز لەم پڕۆژەیە بهێنرێت."

'نامانەوێت ژێرئاوبکەوین'

هاوڵاتیەکیش بە ناوی حەسەن ییڵدز ڕایگەیاند، لەگەڵ ماڵەکانیان زەیەکانیشیان دەکەوینە ژێرئاو و وتی، "هیچ لەوەڕگایەک بۆ ئاژەڵەکانیان نامێنێت، هەموو شتێک کۆتایی پێدێت. نامانەوێت ئەم خاکە بە پیت و خێرە لەژێر ئاو بمێنێت. هەموو کەسێک سوود لە دیجلە وەردەگرێت. نامانەوێت خاکەکەمان بکەوێتە ژێر ئاوا. لە گەڵ ئەوە مێژوو و مرۆڤایەتیش ژێر ئاودەکەون.

ف.ق