داغ دەپرسێ، چیا ئامەد پەلەیەتی لەبەر ئەوەی دەرسیم چاوەڕێیەتی

چیا ئامەد کە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە دەرسیم شەهید بو، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ خەلیل داغ پرسیاری لێ دەکات و دەڵێت 'کوردستان لە کوێیە'؟ ئەویش وڵامی دەداتەوە و دەڵێت،"ئەو شوێنەی کە تۆحەزی لێ بکەی ئەوشوێنە کوردستانە."

ئەو دەنگەی لە پشت کامێراوە دێ ناسراوە، یەک لەوانە چاپەمەنی ئازاد خەلیل داغە. پرسیار دەکات،' ئەتوانن خۆتان بناسێنن؟'. ئەندامی هەپەگە چیا ئامەد بە وتنی 'با کەمێک کورت بێ' فشار دەخاتە سەری. لەبەر ئەوەی پەلەیەتی و پێویستە خۆی بگەیەنێتە هەرێمێک. هەنگاوی شۆڕشگێڕی ١ی حوزەیران دەستی پێکردوە، ئەندامی هەپەگە چیا ئامەد دەبێت بچێت بۆ باکوری کوردستان، بۆ دەرسیم. ڕێگاکەی دور و درێژە. چیا ئامەد بۆ هەنگاوی شۆڕشگێڕی ١ی حوزەیران دەڵێت،'هەنگاوەکە لەجێی خۆیدایە، بەڵام بە کڕداری خۆمان ئەتوانین ئەم هەنگاوە پێک بێنین.'

دیالۆگی نێوان ڕێبواری دەرسیم و چاپەمەنی ئازاد خەلیل داغ بەم شێوەیە بەردەوام دەکات:

چیا ئامەد: با کەمێک کورت بێ.

داغ: ئەتوانی بە کورتی بۆمان باس بکەی، تۆ بە چی زمانێ قسە دەکەی کێشە نییە کوردی بێ یان تورکی.

چیا ئامەد: من ناوم چیا ئامەدە. خەڵکی ئامەدم. لە ئامەد بەشدار بوم. چوومە باتمان و لەوێشەوە لە ناوچەی ماوە بوم. پاشان هاتم بۆ زاپ، لێڕە لە پاش ئەوەی بەشداری پەروەردەی شەڕڤانی نوێ بوم چوم بۆ زاگرۆس. ماوەیەک لە زاگرۆس تێکۆشانم کرد. زۆر بە سەختی لە ناوچەی چیلۆ لە زاگرۆس تێکۆشانم کرد.

داغ: هەڤاڵ چیا تۆ چەنێک لە کوردستان گەڕاوی؟

چیا ئامەد: من ئەمویست زۆربگەڕێم. ئامانجی من ئەوەیە سەرانسەری وڵات بگەڕێم. بەڵام تا ئێستا تەنانەت چارەکێکشی نەگەڕاوم.

داغ: کوردستان کام ناوچەیە؟ بەم پرسیارە ئەو سنوورانە ناپرسم کە لەم دواییە دروست کرا. مەبەست لە کوردستان چیە؟

چیا ئامەد: ئەو ناوچەیەیە کە لە دڵی مرۆڤدایە. ئەو ناوچەیەی حەزی لێ بکەی ئەو ناوچەیە کوردستانە.

داغ: لە پارێزنامەی کۆتاییدا نزیکایەتی بەرامبەر دەوڵەت گۆڕا. زۆر شت گۆڕا. نموونەی دەوڵەتی وڵاتانی ترسنور دەسنیشان ئەکرێ. ئەو وڵاتەی کە لە خەیاڵی گەریلادایە چۆنە؟

چیا ئامەد: بە بینینی ڕێبەرمان، وڵاتێک کە سنوری نەبێت و زۆر فراوان بێ. وڵاتێک کە من ئەمەوێ بیری لێ بکەمەوە بەم شێوەیەیە.

داغ: ئێوە دەچن بۆ دەرسیم. سەرنجی ئێوە چیە، دەرسیم ئەبێتە کردارێکی چۆن؟

چیا ئامەد: پێویستە مرۆڤ دەسپێک بچێ بەشداری کاری کرداری ببێ. لە ڕاستیا ئامانجی من ڕۆشتن بو بۆ دەریای ڕەش. بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە دەسپێک بچیت بۆ دەرسیم.

داغ: لە کۆتاییا ئێوە چی دەڵێن؟ پێش ئەوەی بچن بۆ دەرسیم ئەتانەوێ چیمان پێ بڵێن؟

چیا ئامەد: کەیف خۆشم چونکە ئامانجی خۆم پێک دێنم. بەڵام لە لایەکیشەوە غەمگینم لەبەر ئەوەی ئەو هەڤاڵانەی بە ساڵان لەگەڵیان بوم بە جێیان دەهێڵم. بەڵام کەیف خۆشم، بۆ هەڤاڵانیش سەرکەوتن دەخوازم.

داغ: ئێمەش هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین بۆ ڕێگاکەت.

گەریلای هەپەگە چیا ئامەد لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە ناوچەی پیلەموری دەرسیم لە کاتی چالاکی لە دژی بارەگەیایەکی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید دەبێت. "

ک-ش