"دەستپێشخەریى پان – ئەمریکا بۆ ئازادیى ئۆجالان" دامەزرا
بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەهێزکردنى پشتیوانییەکانى لێى، "دەستپێشخەریى پان – ئەمریکا بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان" دامەزرا.
بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەهێزکردنى پشتیوانییەکانى لێى، "دەستپێشخەریى پان – ئەمریکا بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان" دامەزرا.
دەستپێشخەریى پان – ئەمریکا لە تەمەنی ٧٠ ساڵیى ئۆجالان دا دامەزرا و ئامانجی دەستپێشخەرییەکە رۆژی ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ / ٢٧ی خاکەلێوە بۆ راى گشتی خرایەڕوو.
"دەستپێشخەریى پان ئەمریکا بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان" لەلایەن ٩٣ کەسایەتی، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیسییەن، پارێزەرانى مافەکانى مرۆڤ، نوێنەرانى رێکخراوەکانى کۆمەڵی شارستانى، یاساناسان، چالاکوانان و رۆشنبیران لە وڵاتانى چیلی، مەکسیک، ئارژانتین، پیرۆ، ئەمریکا، ئیکوادۆر، بەرازیلیا، کانادا، کۆلۆمبیا، ڤەنزۆویلا، بۆلیڤیا، سالڤادۆر و ئوروگوای واژۆ کراوە.
دەستپێشخەریى پان ئەمریکا بە هاوکاریى دەستێپێشخەریى نێونەتەوەیى "ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشتى بۆ کوردستان" دامەزراوە، کە ناوەندەکەى لە ئەڵمانیایە. دەستپێشخەریى پان ئەمریکا نوێنەرایەتیى باکوور و باشووری کیشوەری ئەمریکا دەکات.
دەستپێشخەریى پان ئەمریکا لەبارەى ئامانجی هەڵمەتەکەی و دامەزراندییەوە رایگەیاند "بەدیهێنانى ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ / ٢٦ی رێبەندان لە شاری نایرۆبیى پایتەختى کینیا رفێنراو و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لە زیندانى دوورگەى ئیمراڵی دا زیندانیکراوە".
دەستپێشخەریى پان ئەمریکا بۆ ئازادیى ئۆجالان سەرنجی خستووەتە سەر گۆشەگیریى قورسی سەر ئۆجالان کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەسەریا سەپێنراوە و سەرنجیش خراوەتە سەر چالاکییەکانى مانگرتنی هەزاران کەس لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ نەهێشتنى گۆشەگیری و ئازادیى ئۆجالان.
دەستپێشخەریى پان ئەمریکا بۆ ئازادیى ئۆجالان رایگەیاندووە "ئامانجی چالاکییەکانى مانگرتن ئەوەیە، کە کۆتایى بە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان بهێنرێت و سیاسەتى زۆرداری و ملهوڕی لە تورکیا کۆتایى پێبهێنرێت".
دەستپێشخەریى پان ئەمریکا بۆ ئازادیى ئۆجالان راشیگەیاندووە، ئۆجالان تەنها رێبەرێکى کۆمەڵایەتى و سیاسى نییە، بەڵکو هاوکات بیرمەندێکى گەورەیە و ئەوەشیان خستووەتەڕوو "ئۆجالان پێش ئەوەى دەستگیربکرێت و دواى دەستگیرکردنەکەشی، کاریگەرییەکى بەهێزی لەسەر فەلسەفە، سیاسەت، مێژوو و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی و دیاریکردنى چارەنووسی دروستکردووە".
ئاماژەیان بەوەشکردووە "بۆچوونەکانى ئۆجالان لەبارەى کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژیک و ژینگەپارێز، ئازادیى ژن و سەرلەنوێ رێکخستنەوەى جەوهەری بەڕێوەبەری لە هەر چوارلای جیهانەوە کاریگەریى لەسەر مرۆڤەکان دروستکردووە و بۆ مرۆڤەکان بووەتە سەرچاوە و لە هەرێمى باکووری سوریا و رۆژئاوا بووەتە بناغەى پرۆژەى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتیک".
دەستپێشخەریى پان ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجیان بەهێزکردنى پشتیوانیى گەلە و ئەوەشیان وت "ئامانجمان لەم دەستپێشخەرییە تەنها بڵاوکردنەوەى پەیامی دیموکراسی و ئاشتیى بزووتنەوەى ئازادیى کورد نییە، بەڵکو هاوکات دەمانەوێت پشتیوانییەکى بەهێز لە ناو تێکۆشانى گەلانى دونیاوە بخرێتەڕوو. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە، کە پەیوەندییەکى بەهێز لە نێوان بزووتنەوەى ئازادیى کورد و تێکۆشانە جۆراجۆرەکانى ئازادی لە ئەمریکا دروستبکرێت.
عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن زۆرینەى گەلی کوردەوە وەک رێبەرێک قبوڵکراوە و ئەوەش جێگاى مشتومڕ نییە. کاتێک مرۆڤ ئەوە بێنێتە بەرچاوى خۆی کە وک زیندانییەکى سیاسی ماوەى ٢٠ ساڵە لە زیندانێکى تورک دا گۆشەگیرکراوە، بێگومان دەبێت ئەوە بە دۆخێکى سەیر لێکبدرێتەوە و بزانرێت، بەڵام راستییەکە ئەوەیە تێکۆشانى سیاسیى ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ کە لە نایرۆبی رفێنرا، چووە قۆناغێکى ترەوە.
کاریگەری و کارەکانى ئۆجالان وەک بناغەیەکى سەرەکی بۆ رێگرتن لە شەڕێ ناوخۆ لە تورکیا قبوڵ کراون. نووسینەکانى لە زینداندا بوونەتە سەرچاوەی تیۆریى سیاسەت و مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک و کردەى سیاسیی کۆنفیدراڵیزمى دیموکراتیک.
ئۆجالان لەگەڵ بیرمەندان و چالاکوانان لە هەموو شوێنەکانى جیهاندا لە گفتوگۆدایە. فیمینیزم، ئیکلۆلۆژی و سۆسیالیزمى دیموکراتیکی گەیاندووە بە یەک و سەنتێز و بۆچوونی ئازادیپارێز، کە زۆریش ئەستەم نەبوو، بەدیهێناوە. پێداگریى تیۆریکی لە بواری خۆبەڕێوەبەری و نەتەوەی دیموکراتیک، پرۆژەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستی فرە نەتەوە و فرە پێکهاتەى بەهێزکرد. ئەوەش رێکخستنە زۆردار و سیاسەت و نەتەوەپەرستیى ئیتنى لە دەرەوەى خۆتی دەهێڵێتەوە و تێى پەڕاندوون.
تاوەکو لەو فەلسەفەیە، کە لە پشتى شۆڕشى رۆژئاواوەوەیە تێنگەین و نەیبینین تێگەیشتن لە شۆڕشی رۆژئاوا ئەستەمە.
ئۆجالان تەنها تیۆریسییەنێکى زیرەک و هۆشمەندی دیموکراسی و تەنها هێما و سیمبولی تێکۆشانی مافەکانى مرۆڤ لە تورکیا نییە، بەڵکو هاوکات رێبەری زۆرینەى کوردانە و ئەو راستییەش یەکلا بووەتەوە و جێگاى مشتومڕ نییە. چارەسەرى کێشەی کورد لە تورکیا و سوریا راستەوخۆ پەیوەندیى بە پاشەڕۆژی ئەوەوە هەیە.
هەم هیوای ئاشتى و دیموکراتیکبوونی تورکیا و سوریایە و هەم هیوا و ئومێدى پرۆژەى فرە ئیتنی و دیموکراتیکە لە ناوچەکەدا و ئەوانەش راستەوخۆ پەیوەندییان بە چارەنووسی عەبدوڵا ئۆجالانەوە هەیە.
دەستپێشخەریى پان ئەمریکا بۆ ئازادیى ئۆجالان، هەوڵێکە لەلایەن بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، رۆشنبیرانى دەستەبژێر و رێبەرە سیاسییەکانەوە پێکهێنراوە و دەیەوێت عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن و گوشاری سیاسی لەسەر تورکیا دروست بکات بۆ ئەوەى تورکیا بەرەو دیموکراسی بڕوات و دیموکراتیزە بکرێت.
ئێمە لە تێکۆشانى خۆماندا لە هەر دوو کیشوەری ئەمریکا سوودمان لە عەبدوڵا ئۆجالان وەرگرتووە و هەوڵ دەدەین، کە تێکۆشانەکەمان بە سەرکەوتنى گەلی کورد بهێنینەدی.
دەستپێشخەریى پان ئەمریکا بۆ ئازادیى ئۆجالان بە کار لە ناو گەل دا، بە لۆبیکردن و پەیوەندى لەگەڵ گەل دا هەوڵ دەدات دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد بکاتە رۆژەڤ و سەرنجەکان راکێشێتە سەر ئەو بابەتانە".
ناوی ئەو کەسانەى "دەستپێشخەریى پان ئەمریکا بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان"یان واژۆکردووە بریتین لە:
1. Martín Arboleda - Facultad de Sociología, Universidad Diego Portales, Santiago, Chile
2. Oriana Bernasconi - Socióloga, Chile
3. Rita Laura Segato - Profesora Emérita de la Universidad de Brasilia, Buenos Aires, Argentina4. David Barkin - Profesor Distinguido, Universidad Autónoma Metropolitana, Mexico D.F.Mexico
5. Yvonne Yanez - Ecuador
6. Marisol de la Cadena - Professor of Anthropology, University of California Davis, USA
7. Xochitl Leyva - Chiapas, Mexico
8. Ralph Heyndels - Professor, University of Miami, USA
9. Juan Wahren - Profesor Universidad de Buenos Aires/CONICET, Argentina
10. Catherine Walsh - Docente universitaria, Quito, Ecuador
11. Maristella Svampa - Socióloga y escritora. Investigadora del Conicet, Buenos Aires,Argentina
12. Cecilia Palmeiro - Colectivo Ni Una Menos, Argentina
13. George Yudice - Professor, Dept. of Modern Languages and Literatures, Universidad de Miami, EEUU (USA)
14. Veronica Gago - Profesora, Facultad de Ciencias Sociales, Universidad de Buenos Aides, co-fundadora del colectivo feminista Ni Una Menos, Argentina
15. Arturo Escobar - Profesor Emerito de Antropologia, UNC Chapel Hill, Professor Ad-hoc, Doctorado en Ciencias Ambientales, U del Valle, Cali, Profesor Ad-oc, Doctorado en Diseño y Creacion, U. de Caldas, Manizales, EEUU y Colombia (USA and Colombia)
16. Gustavo Esteva - intelectual público desprofesionalizado, Oaxaca, México
17. Angel Hugo Blanco Galdos - Director periódico Lucha Indígena, Luchador social, Escritor, Lima, Perú
18. Arthur Arruda Leal Ferreira - Profesor de la Universidad Federal de Río de Janeiro, Brasil19. Carlos Walter Porto-Gonçalves - Professor Titular do Programa de Pós-graduação em Geografia da Universidade Federal Fluminense, Coordenador do LEMTO, Laboratório de Estudos de Movimentos Sociais e Territorialidades, Brasil
20. Greg Albo - Professor of Political Economy, York University, Toronto, Canada
21. Sam Gindin - Former Research Director and Assistant to the President at UNIFOR, Professor at York University, Toronto, Canada
22. Samuel Cielo Canales - Profesor, investigador, UACM, México
23. Fabio Lozano - Dir. Énfasis en Política y Derecho del doctorado en Humanidades, Universidad de San Buenaventura, Profesor Maestría en Derechos Humanos, UPTC, Colombia24. Vilma Rocío Almendra Quiguanás - Pueblos en Camino, Cauca, Colombia
25. Derly Constanza Cuetia Dagua - Pueblos en Camino, Cauca, Colombia
26. Byron Mauricio Acosta - Pueblos en Camino, Cauca, Colombia
27. Emmanuel Rozental - Pueblos en Camino, Cauca, Colombia
28. Orsetta Bellani - Nodo Solidale, Chiapas, México
29. Robzayda Marcos Vera - Profesora Sociología Rural UNESR, cantora, Org. Wainjirawa,Venezuela
30. José Ángel Quintero Weir - Profesor Universidad del Zulia, Org. Wainjirawa, Venezuela31. Juan Carlos La Rosa Velazco - CEOCIAAC, Org. Wainjirawa, Venezuela
32. Natalia Sierra - Socióloga, Ecuador
33. Alfonso García Vela - Profesor e investigador ICSyH, BUAP, México
34. Erika Arteaga Cruz - Coordinadora Red Ambiente / Asociación Latinoamericana Medicina
Social (Ecuador), Environment Circle/ People ́s Health Movement, Quito, Ecuador
35. William I. Robinson - Professor of Sociology, University of California at Santa Barbara,USA
36. Pablo Ospina Peralta - Profesor Universidad Andina Simón Bolívar, Quito, Ecuador
37. Alberto Colin Huizar - Antropólogo, Ciudad de México, México
38. Patricia Gregorini - Madre de Alina Sánchez, mártir en Rojava..Noreste de Siria, Argentina38. Sergio Tischler - sociólogo, Benemérita Universidad Autónoma de Puebla, México
39. Betty Ruth Lozano - investigadora y activista de Colombia 40. Óscar Sampayo - ambientalista por el colectivo CRY-GEAM, Grupo de Estudios Ambientales del Maagdalena Medio, Colombia
41. Sergio Palencia - from Guatemala, at the City University of New York, USA
42. Sylvia Marcos - Activista pro Zapatista, profesora e investigadora universitaria, Mexico
43. Oscar Rubén Olivera Foronda - Organizador, Recolector de agua de lluvia y aprendiz de hortelano, Obrero metalúrgico, Cochabamba, Bolivia
44. Alberto Acosta - Ex-presidente de la Asamblea Constituyente de Ecuador
45. José Luis Rocha - sociólogo nicaragüense, investigador de las Universidades Rafael Landívar de Guatemala de la UCA ”José Simeón Cañas" de El Salvador
46. Miriam Lang - Profesora Estudios Sociales y Globales, Universidad Andina Simón Bolivar,Ecuador
47. Justin Podur - Associate Professor, York University, Faculty of Environmental Studies, Toronto, Canada
48. Estefanía Ciro - Centro de Pensamiento desde la Amazonía Colombiana ALAORILLADELRIO, Investigadora, México
49. Jorge Reinel Pulecio Yate - profesor de Economía pensionado de la Facultad de Ciencias Económicas de la Universidad Nacional de Colombia, Bogotá, Colombia
50. Cristina Rojas - Profesora Titular Departamento de Ciencia Politica, Universidad de Carleton, Ottawa, Canada 51. Milson Betancourt Santiago - Docente Universitario,Universidad Nacional de Colombia, Universidad Externado de Colombia, Bogotá, Colombia
52. Mandeep Dhillon - profesión/actividad: médica, activista social en Veracruz, México
53. Judith Deutsch - Toronto, Canada
54. Marv Gandall - Victoria, BC, Canada
55. Roger Annis - writer, Vancouver, Canada
56. Michael John Addario - Toronto, Canada
57. Rosario Rojas Robles - Bióloga, Magister en Ecología, Doctora en Ciencias-Biología , Profesora Asociada, Instituto de Estudios Ambientales, Universidad Nacional de Colombia, Bogotá, Colombia
58. Salvador Schavelzon - Universidade Federal de São Paulo, Brasil
59. Jacobo Silva Nogales - Escritor, pintor, ex preso político, México DF, México
60. Jordi Vera Cartas - Coatepec, Veracruz, México
61. Yunuen Torres - Radio Fogata Cherán, México
62. Salvador Huaroco - Radio Fogata Cherán, México
63. Rocelia Rojas - Fogata Kejtsitani Memoria Viva, Cherán, México
64. Daniela Niniz - Fogata Kejtsitani Memoria Viva, Cherán, México
65. Joanne Robertson - Author, Water Activist, Ontario, Canada
66. Michael Truscello - Ph.D., Associate Professor English and General Education, Mount Royal University, Calgary, AB, Canada
67. Edwin Díez - Defensor de la Madre Tierra, Medellín, Colombia
68. Mario Alberto Martínez Rosario - Coordinador del Frente de Organizaciones Democráticas del Estado de Guerrero, Defensor de Derechos Humanos, Chilpancingo, Guerrero, México
69. Javier Enríquez Sam - Defensor de Derechos Humanos del Colectivo Contra la Tortura y la Impunidad en México
70. Ana Carolina Herrera Galeano - Socióloga y Comunicadora Comunitaria Corporación Ciudad Comuna, Medellín, Antioquia, Colombia
71. Alexander Panez Pinto - Investigador del LEMTO Laboratório de estudos sobre movimentos sociais e territorialidades, Brasil y a nombre del Movimiento de defensa del agua, la tierra y el medio ambiente (MODATIMA) Chile
72. John Holloway - Profesor, ICSyH, Benemérita Universidad Autónoma de Puebla, México73. Alicia Castellanos Guerrero - Profesora Investigadora de la Universidad Autonoma Metropolitana, Mexico
74. Gilberto Lopez y Rivas - Profesor, de la Universidad Autonoma Metropolitana, Mexico
75. Cristina Burneo Salazar - movimiento de mujeres de Ecuador
76. Rene Olvera Salinas - docente universitario, Querétaro, México
77. Lluvia Cervantes Contreras - docente universitaria, Querétaro, México
78. Elizabeth Contreras Colín - docente universitaria, Querétaro, México
79. Viviana Beltrán - Fotografía, Queretaro, Mexico
80. Fredy Páez - Abogado, Docente e investigador, Instituto de Estudios Interculturales , Universidad Javeriana Cali, Colombia
81. Raúl Zibechi - Escritor, activista, Uruguay
82. Nora Cortinas - Madres Plaza de Mayo, Argentina
83. Beverly Keene - Red Tricontinental, Jubileo Sur, Argentina
84. Catalina Duque Martínez - Artista gráfica y activista libertaria, Medellín, Colombia
85. John Gibler - escritor, Ciudad de México
86. Sebastian Gerlic - Thidewa, Olivenca, Bahía, Brasil
87. Alonso Gutiérrez Navarro - Ciudad de México, México, Profesor de la UniversidadNacional Autónoma de México, colaborador del Centro de Estudios para el Desarrollo Rural, Zautla, Puebla, Mexico
88. Pabel Camilo Lopez Flores - Investigador social, asociado al CIDES-UMSA (Bolivia), Italia, Bolivia
89. Andrés Tapia - Dirigente de Comunicación de la Confederación de Nacionalidades Indígenas de la Amazonia Ecuatoriana CONFENIAE, Pastaza, Ecuador
90. Tom Sharupi - Dirigente de Juventud de la Confederación de Nacionalidades Indígenas de la Amazonia Ecuatoriana CONFENIAE, Pastaza, Ecuador
91. Marlon Vargas - Presidente de la Confederación de Nacionalidades Indígenas de la Amazonia Ecuatoriana CONFENIAE, Pastaza, Ecuador
92. Cristina Burneo Salazar - Profesora, Universidad Andina Simón Bolivar, Ecuador
93. Andrej Grubačić - Professor and Department Chair of Anthropology and Social Change, California Institute for Integral Studies, USA
ر.م