سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا دیاریكرا
ساروخان ئۆلووچ بوو به سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا.
ساروخان ئۆلووچ بوو به سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا.
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ی شاره‌وانییه‌كان ئایههن بیلگه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له په‌رله‌مانی توركیا به هاوشاره‌داری قه‌رس هه‌ڵبژێردرا، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ فراكسیۆنه‌كه دیاریكرا.
ساروخان ئۆلووچ وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ده‌ستنیشان كرا و فاتمه كورتولان-یش بوو به جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه. بڕیاریشه له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په گوته‌بێژی نوێی هه‌ده‌په دیاری بكرێت.
s.m