كه‌مپینه‌كه ڕۆژی ١١ی حوزه‌یران\٢١ی جۆزه‌ردان به زمانی توركی و ئینگلیزی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی Change.org ده‌ستی پێكرد و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا نزیكه‌ی ٧ هه‌زار كه‌س به‌شداری تێدا كردووه.
بزووتنه‌وه‌ی ئیكۆلۆژیی میزۆپۆتامیا و سازمانی هه‌وڵدان بۆ پاراستنی حه‌سكیف چه‌ندین ساڵه له چالاكی و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرتن له پڕۆژه‌ی به‌نداوێك كه ده‌وڵه‌تی تورك دروستی ده‌كات و شاری مێژوویی حه‌سكیف وێران و ژێر ئاو ده‌خات.
ئه‌و دوو سازمانه به‌رده‌وام له چالاكیدان بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه سه‌ر پاكتاوكردنی كولتووری، مرۆیی و سروشتی به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوی ئلیسوو. هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له ١٠ی حوزه‌یران\٢٠ی جۆزه‌ردان پڕۆسه‌ی گلدانه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كاره‌كه ڕاگیرا.
s.m