كۆمه‌ڵانی لاوان پیرۆزبایی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی كرد
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان ده‌ستنیشانی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا زیندوو و گه‌نجه.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان ده‌ستنیشانی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا زیندوو و گه‌نجه.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان له لێدوانێكدا پیرۆزبایی ١٥ی ته‌باخی كرد و ڕایگه‌یاند كه ١٥ی ته‌باخ بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین جه‌ژنه.
كۆردیناسیۆنهكه ڕایگه‌یاند: «نه‌ریتی به‌رخۆدان كه ڕێبه‌ر ئاپۆ له خۆڕاگره گه‌وره‌كانی كورد وه‌ریگرتووه، به به‌رخۆدانی حه‌قی، مه‌زڵووم، چاران و خۆڕاگره‌كانی ١٤ی تهمووز وه‌رچه‌رخا بۆ ئیراده‌یه‌كی پۆڵا كه ناهه‌ژێت. به چالاكی دهێ و شه‌مزینان كه به پێشه‌نگایه‌تی هاوڕێ عه‌گید ئه‌نجامدرا، نه‌ك ته‌نیا گورز له ده‌وڵه‌تانی فاشتی هه‌رێمه‌كه درا، هه‌روه‌ها گورزێكی توند له ڕێكخستنه فاشیسته هه‌ژموونگه‌راكان و گلادیۆ درا. گه‌لی كورد كه پێی ده‌گوترا [له‌به‌رده‌م له‌ناوچوونه]، به چالاكی و هه‌ڵوێستی به‌ئیراده و به‌هێزی ئه‌م شۆڕشگێڕه پێشه‌نگانه، سه‌رله‌نوێ خۆی ئافراند. له‌به‌رئه‌وه گه‌لی كورد ١٥ی ته‌باخ وه‌ك مژده‌ی ژیانه‌وه‌ی خۆی ده‌بینێت.»
كۆمه‌ڵانی لاوان ڕاشیگه‌یاند، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی به پێشه‌نگایه‌تی لاوانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، ئه‌مڕۆ هه‌موو لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌خۆده‌گرێت و بووه‌ته گرینگ‌ترین مه‌یلی لاوان بۆ ئازادی.
«ئه‌م قه‌ڵه‌مبازه كه ١٥ی ته‌باخی ١٩٨٤ به هه‌ڵوێستی لاوان، به ڕۆح و هه‌ڵمه‌تی لاوان ده‌ستی پێكرد. هه‌رچه‌نده ٣٤ ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا گه‌نج و زیندووه. به هه‌مان جۆش و خرۆش ئه‌مڕۆ له زۆر مه‌یدان وه‌ك جه‌ژن به ئاهه‌نگ و شایی پیرۆز ده‌كرێت.»
له كۆتاییدا كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان ڕایگه‌یاند: «به‌ڵێنمان بۆ هاوڕێ عه‌گید، ده‌لال، باران، ئاتاكان و هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش ئه‌وه‌یه كه جه‌ژنی ژیانه‌وه (١٥ی ته‌باخ) بكه‌ینه جه‌ژنی ڕزگاری و سه‌ركه‌وتن. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركه‌وتنی ئازادیی كوردستان به شۆڕشی ئازادیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌گه‌یه‌نین، وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی لاوانی كوردستان به‌رده‌وامی به پێشه‌نگایه‌تیی تێكۆشان ده‌ده‌ین.»
كۆمه‌ڵانی لاوان پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی له هه‌موو لاوانی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كرد و داوای له هه‌موو لاوان كرد كه به ڕۆحی «سه‌ری هڵده» ڕوو له چیا ئازاده‌كان بكه‌ن.
s.m