له خواكورك گورزی تووند له داگیركه‌ران درا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، زنجیره چالاكییه‌كیان له دژی هێزه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجام داوه و چه‌ندین سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، زنجیره چالاكییه‌كیان له دژی هێزه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجام داوه و چه‌ندین سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگهیهنرانراوهكه:
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له هه‌رێمی خواكورك جموجۆڵی داگیركاری ده‌كات، چالاكیی كاریگه‌ریان ئه‌نجام داوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا؛
ڕۆژی ١٣ی تهمووز\٢٢ی پووشپه‌ڕ سوپای توركی داگیركه‌ر كه ده‌یه‌ویست سه‌ربازه‌كانی له گردی كۆردینه دابه‌زێنێت، له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرایه ئامانج. له‌و چالاكییه‌دا ٢ سه‌ربازی داگیركه‌ر كوژران.
ڕۆژی ١٥ی تهمووز\٢٤ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٩:٣٠ له دژی سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی شه‌هید ده‌روێش چالاكییه‌ك ئه‌نجام درا. هێزه‌كانمان له كابینه‌یه‌كی داگیركه‌رانیان دا له‌سه‌ر گرده‌كه. له‌و چالاكییه‌دا كابینه‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێنرا و ٤ سه‌رباز كوژران.
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٣ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كه هه‌وڵیان ده‌دا له گردی هه‌لیكۆپته‌ر جێگیر ببن، چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییه‌دا زۆر سه‌ربازی دوژمن كرانه ئامانج و گورزیان لێ درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
١٦ی تهمووز\٢٥ی پووشپه‌ڕ (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٨ هێزه‌كانمان یه‌كینه‌كانی دوژمنیان له‌سه‌ر گردی شه‌هید ده‌روێش كرده ئامانج. له دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه ده‌یانویست جێگیر ببن چالاكییه‌ك ئه‌نجام دراوه و سه‌ربازێك كوژراوه.
ئۆپه‌راسیۆنی چه‌ولیك پاشه‌كشه‌ی كرد
سوپای توركی داگیركه‌ر ١ی تهمووز\١٠ی پووشپه‌ڕ له ناوچه‌كانی یایلهدهر، شه‌هید حه‌سه‌ن، لامهچ، شهڤدین و باراڤێی سه‌ربه پارێزگه‌ی چه‌ولیك ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تا ١٠ی تهمووز\١٩ی پووشپه‌ڕ به‌رده‌وام بوو و دواتر به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كردووه.
s.m