لە حەفتانین زەریایەک لە شێوەی سپارتایی

زەریا لە حەفتانین لە شێوەی سپارتاییەکان بوو. گەیشتە واتای بەرخۆدانی هەمیشەیی و لە جەنگی حەفتانیندا چووە باوەشی خاک.

کەم کەس شێوەی شەڕی سپارتاییەکانیان دەزانی. سپارتاییەکان خۆیان بەپێی دۆخی شەڕ، کۆمەڵگاش بەپێی پێوانەکانی سەربازی ڕێکدەخەن و لەسەر ئەو بناغەیە گەورە دەبن. منداڵانی کوڕ لە شەش و حەوت ساڵیدا پەروەردە دەکرێن. فێر دەبن کە سواری ئەسپ ببن، لەناو ئاگردا تێدەپەڕن، لەناو بەفردا ڕێگایەکی زۆر دەبڕن، دەبنە خاوەن ئیرادە، لەناو سروشتدا بە تەنها فێری ژیان دەبن، فێری برسیبوون دەبن، لەدژی تینوویەتی خەبات دەکەن، بە تەنها برینەکانیان دەرمان دەکەن، بە تەنها لەسەر پێ دەمێننەوە، هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنن، خۆیان دەپاریزن و ئەگەر پێویست بێت هێرش دەکەن.

سپارتاییەکان بەرلەوەی بچنە گۆڕەپانی شەڕ سوێندێک دەخۆن کە ئەمەیە:

کاتێک لە ماڵەوە چوویتە دەرەوە، جارێکیتر ناگەڕێیتەوە و سەیریشی ناکەیت.

کاتێک چوویتە گۆرەپانی شەڕ بیر لە هاوسەر و منداڵەکانت و شوێنی نووستنت ناکەیتەوە.

کاتێک گەیشتیتە گۆڕەپانی شەڕ و دەستت بە شەڕ کرد، خۆت لە بیر دەکەیت.

ئابڕۆ گرنگترین شتە کە سپارتاییەکان گرنگی پێدەدەن.

زەریا لە حەفتانین لە شێوەی ژنە سپارتاییەک بوو. بە پەکەکە سەرلەنوێ خۆی خوڵقاند و خۆی گەیاندە جوانترین وشەی هەبوون. جوانترین ناوی بەرخۆدانی هەمیشەی زەریایە. زەریا ماهیر بە بەرخۆدان خۆی گەیاندە پیرۆزی نەمری لە حەفتانین. ئایا ئەگەر کەسێک نەناسی دەتوانی شتێکی لەسەر بنووسی، یان کەسێک نەناسی دەتوانی باسی بکەیت؟ مرۆڤ هەموو کاتێک دەترسێت کە نووسین و وتن لە ئاستی هەندێک کەس کەم بن.

هەموو شتێک، هەموو کەسێک کەمە، هەموو شتێکیش بۆ دوای شەڕ هێڵراوەتەوە و هەموو شتێک بۆ ئەو کاتە دواخراوە. ئەگەر ئێوە پەکەکە دەناسن، ئەو کاتە دەتوانن بنووسن، ئەگەر ئێوە هێزی بەرخۆدانی پەکەکە دەناسن دەست بە نووسین دەکەن، ئەگەر بەرخۆدانی گەریلا ببینین دەتوانن بنووسن یان ئەگەر گوێ بگرن دەتوانن دوایین دروشمی شەڕڤانێک بنووسنەوە. ئەگەر نەنووسن دەمرن. لەگەڵ ئەوەی زەریام نەدەناسی و نەمبینیبوو، ئەگەر لەسەری نەمنووسیبوایە، دەبووە کەموکورتیەکی گەورە.

هاوڕێیەکی دەڵێت،"ئێمە لەگەڵی نەبووین، نەمانتوانی پێی بگەین، ئەو بە تەنها لەدژی دوژمن کە هەوڵیاندەدا لەسەر گردێک جێگیر ببن شەڕی دەکرد و گولەی پێنەما. بە تەنها دەیان سەربازی کوشت، بە تەنها بۆ ئازادی و ژیان شەڕی کرد."

تا کۆتایی شەڕی کرد

دەریا چاوشئۆغلۆ ساڵی ١٩٩٨ لە مووش لەدایکبووە. لە تەمەنی نەوجەوانیدا بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکەدا کرد و ڕووی کردە چیاکانی کوردستان. لە حەفتانین هەموو شتێک لەبارەی گەریلاوە فێر بوو. لە شێوەی حەفتانین بوو. سەریا بە تەنها ڕەنگێک نەبوو، حەوت ڕەنگ بوو. لە شێوەیدا بە تەنها وەرزێک نە، بەڵکو هەر چوار وەرزی ساڵ هەبوو.

زەریا ماهیر ساڵی ٢٠٢٠ لە جەنگی حەفتانیندا لە شەشدارا بە تەنها چالاکئ لەدژی سەنگەری دوژمن ئەنجامدا و تا دوایین گولەی خۆی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک شەڕی کرد و دواتر شەهید بوو و چووە باوەشی خاک.

ف.ق