لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری دەستگیرکران

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ و موسا فاریس ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەد لەلایەن پەرلەمانەوە پارێزبەندییان هەڵوەشێنرایەوە و دەستگیرکران.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ و موسا فاریس ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەد پارێزبەندی و پەرلەمانتاربوونیان هەڵوەشێنرایەوە و دواى ئەوە داواکاری گشتیی کۆماری لە ئامەد بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردن.

موسا فاریس ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەد لە بنکەى سەربازیی پیرینچەلیک لەسەر رێگای ئامەد – رحا دەستگیرکرا. دەستگیرکردنەکەى لە کاتێکدا بوو فاریس ئۆگیولاری لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە دەڕۆیشت.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ لە ماڵی خۆی لە ئامەد دەستگیرکرا.

ژ.ت