نه‌ورۆز له زنجیره‌چیای زاگرۆس پیرۆز كرا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له زنجیره‌چیای زاگرۆس جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له زنجیره‌چیای زاگرۆس جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) پیرۆزبایی نه‌ورۆز به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان؛ له زنجیره‌چیای زاگرۆس ده‌ستی پێكرد.
له فه‌رمانده‌كانی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) ئامه‌د مه‌لازگیرت، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار هێزل ئۆزگور، زۆزان ڕووكه‌ن، ئاخین جوودی، سیپان ڕۆژهه‌ڵات و ئاراست چاتاك ئاماده بوون.
ئامه‌د مه‌لازگیرت گوته‌یه‌كی پێشكه‌شی گه‌ریلاكان كرد و ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار به گورزی تووند وه‌ڵامی پێویستی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ده‌نه‌وه. میلیتانانی په‌كه‌كه به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه كه كوژراون.
«ئاگری نه‌ورۆز زنجیری كۆیلایه‌تی پچڕاند»
مه‌لازگیرت پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ٢٠١٩ی له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، گه‌لی كورد، به‌رخۆدێرانی زیندانه‌كان، له‌یلا گیوڤه‌ن، ناسر یاگز و هه‌موو چالاكانی به‌رخۆدانی مانگرتن كرد. گوتی: «نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كوردستان ڕۆژی به‌رخۆدانه و ئاگری نه‌ورۆز به ڕۆحی به‌رخۆدان داگیرساوه. هه‌ر وه‌ك چۆن مه‌زڵووم دۆغان له زیندانه‌كان دژی خیانه‌ت و ته‌سلیمیه‌ت تۆوی به‌رخۆدانی چاند و به هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز زنجیری كۆیلایه‌تی له زیندانه‌كان پچڕاند، گه‌لی كوردستانیش له چیا و ده‌شته‌كان ئاگری نه‌ورۆزی به‌گوڕتر كرد. ئیدی هیچ كه‌سێك ئه‌و هێزه‌ی نییه ئه‌م ئاگره دابمركێنێته‌وه.»
«به‌رخۆدانی دژ به گۆشه‌گیری سه‌رده‌كه‌وێت»
مه‌لازگیرت به‌رخۆدانی زیندانی ئامه‌دی وه‌بیرخسته‌وه و سه‌رنجی خسته سه‌ر به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كان له خواردن. گوتی: «تێكۆشانی ئازادی-ی مه‌زڵووم، كه‌مال و خه‌یرییه‌كان كه ڕووی له سه‌ركه‌وتنه، ئه‌مڕۆ به پێشه‌نگایه‌تیی هه‌ڤاڵان له‌یلا گیوڤه‌ن و ناسر یاگز به به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كان له خواردن به‌رده‌وامه. ئه‌م به‌رخۆدانه نه‌ك ته‌نیا بۆ ئازادیی گه‌لی كوردستانه، له هه‌مان كاتدا پێشه‌نگایه‌تیی بۆ ئازادیی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كات. هیچ كه‌س ئه‌و هێزه‌ی نییه كه ئه‌م ئیراده‌یه بشكێنێت. چونكه پێداگری و ئیراده له به‌رزترین ئاستدایه. له زۆر شوێنی كوردستان و جیهان هه‌زاران مرۆڤی ئێمه و دۆسته‌كانمان له دژی داگیركاریی تورك به‌شێوه‌یه‌كی شكۆدارانه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.» مه‌لازگرت ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌وان بڕوایان وایه كه ئه‌و چالاكانه‌ی بوێرانه و به فیداكارییه‌كی گه‌وره به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، سه‌رده‌كه‌ون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی له ئارادایه ده‌بێته هۆی كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان. گوتی: «هه‌ر وه‌ك چۆن دوژمن نه‌یتوانی له به‌رانبه‌ر نه‌ریتی په‌كه‌كه كه له كه‌سایه‌تیی مه‌زڵووم دۆغاندا خۆی ده‌رخست بوه‌ستێته‌وه. ئه‌مڕۆش ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ناتوانێت له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدان به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌م هه‌ڤاڵانه بوه‌ستێته‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت ئیراده‌ی به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردنه.»
«دنیا و عاله‌م ده‌یبینێت په‌كه‌كه وه‌ڵامێكی چۆن ده‌داته‌وه»
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌لی كورد تۆڵه‌ی زوڵم ده‌كاته‌وه و هه‌موو كه‌س ده‌یبێنێت كه وه‌ڵامێكی چۆنی داگیركه‌ران ده‌درێته‌وه. گوتیشی، «ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و حكوومه‌تی ئاكه‌په بۆ كۆتایی هێنان به په‌كه‌كه چی‌یان له‌ده‌ست هات كردیان، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتن. ئێستاش به هه‌واڵی بێ بنه‌ما ده‌ڵێن كه گوایه پشتی په‌كه‌كه‌یان شكاندووه و هێزی په‌كه‌كه نه‌ماوه چالاكی بكات. به پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌ل هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن. به‌ڵام كه‌س ئیدی بڕوا به‌و درۆیانه ناكات.»
«ڕاسته؛ ٣-٤ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی بێ په‌روا و به ڕێبازه چه‌په‌ڵه‌كان هێرش ده‌كرێته سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان. به‌ڵام تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی ئێمه به چالاكیی كاریگه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی تورك پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه. ڕاستی ئه‌مه‌یه.»
ئامه‌د مه‌لازگیرت گوتی: «وه‌زیرێكی ساخته‌ی ڕۆڵگێڕ كه هه‌وڵ ده‌دات به ڕێبازی مافیایی خۆی ده‌رخات، هه‌ڕه‌شه ده‌كات و له ڕێی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی گه‌لی كورد به نه‌بوو دابنێن. به‌ڵام دنیا و عاله‌م ده‌یبینێت كه میلیتانه‌كانی په‌كه‌كه وه‌ڵامێكی چۆن ده‌ده‌نه داگیركه‌ران. ئه‌و كه‌سه هه‌رچی بڵێت، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بكات و هه‌رچه‌نده‌ش بڵێت كه په‌كه‌كه هێزی نه‌ماوه، گه‌ریلا چالاكییه‌كانی خۆی ده‌كات و له‌مه‌ودوا كاریگه‌رتریش ده‌یكه‌ن. نه‌ورۆز هات، به جۆشی ئاگری گه‌شی نه‌ورۆز میلیتانانی په‌كه‌كه ئاماده‌كاریی پراكتیكێكی به‌هێز ده‌كه‌ن. بێگومان وه‌ك پێشوو له ئێستا به‌دواوه ئه‌م شۆڕشگێڕانه تۆڵه‌ی ئه‌و زوڵمه‌ی داگیركه‌ر له گه‌له‌كه‌مانی ده‌كات، ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م شۆڕشگێڕانه باش ده‌زانن كه حكوومه‌تی ئاكه‌په له سوور، شرنا‌خ، سلۆپی و جزیر چۆن گه‌نجانی كوردیان شه‌هید كردن، چۆن ماڵی گه‌لی ئێمه‌یان تاڵان كرد، چۆن ماڵه‌كانیان به تانك ڕووخاندن. گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هه‌رگیز ئه‌مه له‌بیر ناكه‌ن. میلیتانانی په‌كه‌كه به‌ڵێنیان به شه‌هیدن و گه‌ل داوه كه تۆڵه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه كه كوژراون.»
«ئه‌وه‌ی له شه‌ڕدا سه‌رده‌كه‌وێت؛ گه‌لی كورده»
فه‌رمانده‌ی نه‌په‌گه ئامه‌د مه‌لازگیرت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «دۆست و دوژمن ده‌یبینن كه له كۆتایی ئه‌م شه‌ڕه‌دا گه‌لی كورد سه‌رده‌كه‌وێت. ئێمه قوربانی ده‌ده‌ین، به‌ڵام با بزانرێت كه ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌كه‌ون میلیتانانی په‌كه‌كه ده‌بن، گه‌لی كورد و كوردستان سه‌رده‌كه‌ون. مێژوو ئه‌مه ده‌نووسێت. چیاكانی زاگرۆس پێشه‌نگایه‌تیی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن. میلیتانانی په‌كه‌كه به‌كردار پیشانی هه‌ركه‌سیان داوه كه به‌رخۆدان له دژی ده‌وڵه‌تی تورك چۆن ده‌كرێت. هه‌ر هه‌ڤاڵێك به تووڕه‌یه‌كی گه‌وره و ڕاست له كرداردا گورزی تووند له دوژمن ده‌دات و سه‌رده‌كه‌وێت. ڕۆژ ڕۆژی تۆڵه‌یه.»
s.m