«ڕۆژه‌ڤی جیهان بووه به خاشقچی. له دۆخێكی وه‌هادا كه نه‌ده‌زانرا خاشقچی مردووه یان ساغه، چۆن بوو و چی بوو كه ڕوون بوویه‌وه له كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌دا كوژراوه. كاتێك مرۆڤ سه‌یر ده‌كات ئه‌مه ڕووداوێكی كوشتنه كه بكه‌ره‌كانی نادیارن. به‌كورتی له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا به‌رچاوه كه سعوودیه جه‌مال خاشقچی كوشتووه. به‌ڵام ئه‌ندامانی هه‌واڵگری ده‌ڵێن، [كاتێك ڕووداوێك ڕوویدا پێویسته مرۆڤ سه‌یری ئه‌وه نه‌كات كه كێ په‌نجه‌ی به دوگمه‌كه‌دا ناوه، به‌ڵكوو پێویسته مرۆڤ بنواڕه كه كێ سوودمه‌نده له‌وه‌ی ڕوویداوه.]
واوه‌تر له پرسیاری ئه‌وه‌ی جه‌مال خاشقچی چ كه‌سێكه و چ كه‌سێك نییه، له دژی سعوودیه له‌گه‌ڵ توركیا یان ڕاستر بڵێین له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانه. ئه‌وه‌نده لێی نزیكه، به ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت «دۆستی من». سعوودیه وه‌هابین و ئه‌ردۆغانیش سووننییه، یان ڕاستر بڵێین ئیخوانییه یان چوارینهپارێزه. وه‌هابی و ئیخوانی له ڕووی سیاسییه دوژمنی یه‌كترن. هه‌رچه‌نده له پشتگیریكردنی داعشدا پێشتر هاوكاری یه‌كتریش بووبن، له ڕاستیدا دژبه‌ری یه‌كترن و تامه‌زرۆی خوێنمژینی یه‌كترن. هۆكاریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆغان به چاوی سوڵتانی عوسمانیی نوێ سه‌یری خۆی ده‌كات. ڕوونیشه كه عوسمانی ئیمڕاتۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هێزی داگیركه‌ر بوو. سعوودیه‌ش له لایه‌ن خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ڕێبه‌رایه‌تیی كۆمكاری عه‌ره‌ب ده‌كات. به كورت و كورمانجی، دوو هێزی دژبه‌ری یه‌كن.
له‌م بارودۆخه‌دا ڕوون بووه‌ته‌وه كه كه‌سێكی وه‌ك خاشقچی كه دژبه‌ری سعوودیه و دۆستی ئه‌ردۆغانه، له كونسوڵخانه‌ی سعوودیه ده‌كوژرێت! به‌ڵام لایه‌نگه‌لی دیكه‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌ن. ماوه‌یه‌كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ردۆغان شمشێریان له دژی یه‌كتر هه‌ڵكێشاوه. هه‌روه‌ها سعوودیه و ئه‌ردۆغانیش به هه‌مان شێوه. توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌چێته باوه‌شی ڕووسیا. ئێران كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ئامانج ده‌گیرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیی گه‌رمی هه‌یه، پێكه‌وه بوونه‌ته دۆست و برا. وه‌ك ده‌زانرێت ئێران و سعوودیه ئه‌وه‌نده دوژمنی یه‌كترن كه ناتوانن ببنه دۆستی یه‌كتر.
باشترین ڕێگه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له ڕووسیا و ئێران دووربخرێته‌وه ئه‌وه‌یه پشتگیری ئه‌ردۆغان بكرێت و به‌هێز بكرێت. ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیی ترش و تاڵبوو ئه‌وه‌یه وه‌ها بكرێت هه‌ناسه به ئه‌ردۆغانی ههنجنكراو بدات. دوای ئه‌وه‌ی پیشانی ئه‌ردۆغانیان دا كه به چه‌ند ڕێكار و ئۆپه‌راسیۆنێكی ئابووری ئه‌ردۆغانیان خسته چ حاڵێكه‌وه، به ڕێبازی بیخه و ههڵیستێنهوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئه‌مه‌ریكای گرێبده‌نه‌وه. ڕێگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ستی ئه‌ردۆغان دیسان به‌هێز بكه‌نه‌وه. باشترین ڕێگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه، چه‌ند مستێك له سعوودیه بده‌ن. وه‌ها بكه‌ن كه له توركیای نزیك بكه‌نه‌وه و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا توركیا له ئێران دووربخه‌نه‌وه.
دواتریش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو له ڕووسیای دووربخه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه كارتی منبج پیشانی كوردان بده‌ن. ئه‌مه‌ریكا كه ده‌یگوت «عه‌فرین په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، مه‌یدانی كاری ئێمه نییه، مه‌یدانی ئێمه ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته.» به چاوپۆشین له‌وه‌ی ڕوویداوه، كاتێك ئۆپه‌راسیۆنی ده‌رخستنی چه‌ته‌كان له ئیدلب بوو به ڕۆژه‌ڤ، له بیری كرد كه كوێ مه‌یدانی كاری ئه‌وه و له‌سه‌ر هه‌موو سووریا سیاسه‌تی كرد. كاتێك ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب له‌م كاته‌دا له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه وه‌ستێنرا، ئه‌وه‌ی كه پێش هه‌موان سوپاسی ئه‌ردۆغانی كرد و گوتی چه‌نده سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره‌یه، تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو. ئه‌وه‌ی به منبج هه‌ڕه‌شه‌ی له كوردان كرد، هه‌ر ئه‌مه‌ریكا بوو. كاتێك ئێمه ده‌ڵێین ئه‌مه‌ریكا، ئێوه ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ر له هه‌مووشیان به‌ریتانیاشی بخه‌نه‌سه‌ر. ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا كه له بابه‌تی عه‌فریندا ده‌نگیان نه‌كرد، كاتێك بابه‌ته‌كه بوو به ئیدلب به جارێك بوون به شێر و پڵنگ. پێه‌وه به یه‌ك ده‌نگ گوتیان ئارامی تێكده‌چێت و له ئیدلب كاره‌ساتی مرۆیی ڕوو ده‌دات، چوونه ڕیزی ئه‌ردۆغانه‌وه. تێرێزا مه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه پشتیوانی له فاشیزمی ئه‌ردۆغان كرد. مێركڵ-یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به ئه‌ڵمانه‌كانی گوتبوو «هیتله‌ر و نازی» له به‌رلین له ئاستێكی باڵادا پێشوازی له ئه‌ردۆغان كرد و پیشانی دا كه چه‌نده له‌گه‌ڵ فاشیزمن.
ئێستاش كوشتنی خاشقچی له باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه، بخه‌نه سه‌ر قسه‌كانی دیكه. ئه‌وه‌شی بۆ زیاد بكه‌ن كه خاشقچی بۆ كاروباری بیرۆكراتی كه ده‌یتوانی له ئه‌مه‌ریكاش بیكات، چۆن هاتووه‌ته ئیسته‌نبووڵ و كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه. هه‌روه‌ها قه‌شه برۆ‌نسن-یشی بۆ زیاد بكه‌ن. له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌مانه، پێویسته مرۆڤ سه‌یر بكات كه كێ كوشتوویه‌تی، هه‌روه‌ها كوشتنی خاشقچی به كه‌ڵكی كێ هاتووه و بكوژه سه‌ره‌كییه‌كان كێن.
له كۆتاییدا، ڕووداوه‌كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووبێت، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌كێكی سعوودیش خاشقچی كوشتبێت، یان وه‌ك سعوودیه‌كان ده‌ڵێن «له شه‌ڕێكدا مردووه»، یانیش كوژرابێت، پێویسته مرۆڤ ئه‌ملا و ئه‌ولای لێ نه‌كات. ڕوونه كه ئه‌م مردن و كوشتنه له لایه‌ن ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) و دهزگهههواڵگرییهكهی ئه‌ردۆغان (میت) پێكه‌وه ئاماده‌كاری بۆ كراوه. ئه‌وه‌ی دیكه هه‌مووی ڕاڤه‌كردن و گۆڕینی ڕاستییه‌كانه.»
s.m