'هیوا ساتێک پێش مردن، تێڕوانینی هاوڕێیە'

مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ لە هەرێمی شەهیدی بێریتان، گەریلا ئاگر بینگول بۆ پرسی "هیوا چییە؟" وەڵامێکی بەو شێوەیەی دایەوە 'هیوا ساتێک پێش مردن تێڕوانینی هاوڕێیە'.

هاوڕێیەکی گەریلا ئاگر بەو وتانەوە دەست بە گێڕانەوە دەکات و دەڵێت: "ئاگر یەکێک لە جوانترین رۆڵەکان، فیداکارترین و قارەمانترینى ئەم گەلە بوو، چونکە وەکو ئەوانەی پێش خۆی، بۆ ئەوەی ئەمانەتەکەیان بگەیەنێتە خاوەنەکانیان، وەکو ئەوان ژیا. وەکو ئەوان شەڕی کرد، وەکو ئەوان رێیدەکرد، وەکو ئەوان بووە خاوەن خەون و تامەزرۆیى، وەکو ئەوان زانیبووی دەبێت لە کوێ بێت. راستیی کۆمەڵگەی قەبوڵ نەکرد و لە دژی سیستم بەشداریی بەرەی دەستپێک بوو. دڵی خۆیان گەیاندە چیا سەرکەشەکان. ئەو خاک و چیایانە زۆر قارەمانیان بینی. گەلۆ چەند قارەمانی لە شەڕی سەختدا لە باوەش و ئامێز گرت".

ئایدین دەمیر بە نازناوی ئاگر ساڵی ١٩٨٠ لە چەولیک لەدایکبوو. هەتا تەمەنێک لە چەولیک مایەوە و دواتر وەکو چەندین بنەماڵەی کورد لەگەڵ بنەماڵەکەی بەهۆی گوشاری دەوڵەتەوە بۆ ئەستەنبۆڵ کۆچیان کرد.

پەیوەستبوونی بە راستییەکان، بە کوردایەتی و ناسنامەکەی وایکرد لە ماوەیەکی کورتدا ببێتە سەرۆکی لقی گەنجانی ناوچەکە و بەشداری چەندین ئەرک و چالاکیی کرد.

چیا ... بۆ کورد هەمیشە بووەتە گۆڕەپانی ژیان. بوونەتە ساتەکانی ئازادی و ژیان. لە هەموو مێژوودا بەرخودان و قارەمانییەتی کوردیان بینیوە. چیا گورانیی کوردان دەڵێت. لەگەڵ ئاگریش هەمیشە بووە بە هێزێکی ئەفسانەیی. بۆیە ئەو کارەی کە دەیکرد بە شایستەی خۆی نەدەزانی و بڕیاری دا ئاگری راپەڕین بگەینێتە چیا.

ساڵی ٢٠٠٤ لە مانگی نیساندا لە هەرێمی کێلەڕەش بەشداریی ریزەکانی گەریلا بوو. ناو لە خۆی نا ئاگر، برازاکانیشی کە بەشدار بوون ناوەکانی جوان، ئەردال و یلمازیانی بۆ خۆیان هەڵبژارد.

هاوڕێی ئاگر باسی ئەوەی کرد: "دوای ئەوەی پەروەردەی شەڕڤانانی نوێی تەواو کرد، لەگەڵ برازاکانی، دوای ماوەیەکی کورت بەشداری ژیانی گەریلا بوون. دوای ماوەیەک بە بەشداربوونە چالاکەکەی سەرنجی دەوروبەرەکەی راکێشا. دوای پەروەردە ئامانجەکەی خۆی گەورە کرد. ئەوەی بیری لێ دەکردەوە ئەوە بوو، کە ببێتە گەریلا لە چیا ئەفسوناوییەکانی باکووری کوردستان. چیاکانی دێرسیم، چیاکانی چەولیک، چیاکانی ئەرزڕۆم ...

هەڤاڵ ئاگر رووی کردە ئەرزڕۆم، هەڤاڵ جوانیش رووی کردە دێرسیم. هەڤاڵ ئاگر لەناو چەند ساڵی گەریلایەتیدا، بەردەوام بە لەخۆبردویییەوە لە هاوڕێکانی دەڕوانی، بە زیرەکیی خۆی هەمیشە سەرنجی دەورووبەرەکەی رادەکێشا.

چیاکانی چەولیک پێشتریش باوەشی خۆی بۆ سەدان و هەزاران گەریلا کردووەتەوە. ئەو گەریلایانەی، کە گورزی قورسیان لە دوژمن دا، سێ رۆژ بەشێوەیەکی بێهاوتا بەرخودانیان کرد. هەیبەتی بەرخودان بڕستی لە هێزەکانی دوژمن بڕیبوو. لەناو شەڕی قورسدا ئاگر ببووە ئاگر، ئەو فیشەکانەی لە چەکەکەی دەردەچوون کردبوونی بە ئاگر.

تەکنیک نەیتوانی و نەوێرا بە فیشەکەکانی ئاگر. راوەستانی بۆ نەبوو، کەوتبووە دوای خەون و خولیا بێسنوورەکانی. هیچ دوژمنێک نەیتوانیبوو سنوور لەبەردەم شەوق و پرشنگی ئاگر دابنێت. ئەو دوژمنەی، کە پێیان نەوێرا، لەدژی چوار هاوڕێ چەکی کیمیاوی بەکار هێنا و کۆتایی بە ژیانیان هێنا.

مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ لە هەرێمی شەهید بێریتان لە راپرسییەکدا گەریلا ئاگر بینگول بۆ پرسیاری 'هیوا چییە؟' وەڵامێکی وەهای دایەوە: 'هیوا ساتێک پێش مردن تێڕوانینی هاوڕێیە'.

ئەوە چیرۆکی قارەمانیەتیی رۆڵەکانی دەریاچە و رووبار، دۆڵ، دەشت و چیاکانە. چیرۆکی شەڕێکی قارەمانییە. ئەوە خودی راستییە".

ر.م