هەزاران کەس لە قەندیل بۆ پیرۆزکردنى نەورۆز کۆبوونەتەوە

هەزاران کوردستانی لە هەر چوارپارچەى کوردستانەوە لە قەندیل کۆبوونەتەوە و ئاهەنگی نەوررۆز پیرۆز دەکەن.

بۆ پیرۆزکردنى نەورۆز هەزاران کەس لە نیوە شەوەوە بەرەو قەندیل کەوتنەڕێ و لە بناری قەندیل کۆبوونەتەوە و ئاهەنگی نەورۆز پیرۆز دەکەن.

تاوەکو ئیستاش کوردستانیان دەستە دەستە بەرەو شوێنى پیرۆزبایى ئاهەنگى نەورۆزی قەندیل دەڕۆن. لە نیوەشەوە ئاگری نەورۆز لە بناری قەندیل هەڵکراوە.

لە چەندین ناوچەى جیاجیاى کوردستانەوە هەزاران کەس لە بناری قەندیل کۆبوونەوە و لە ماڵی هاووڵاتییانى بناری قەندیل دا پێشوازییان لێکرا و حەوێنراونەتەوە. لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆەوە ئەو هەزاران هاووڵاتییە روویان لە شوێنى پیرۆزکردنى نەورۆز کردووە و ئێستاش لە بناری قەندیل نەورۆز پیرۆز دەکەن.

ژنان بە جلوبەرگی ئاڵواڵی کوردییەوە گۆڕەپانى نەورۆزیان رازاندووەتەوە. ئەوەش جێگاى سەرنجە کە ژمارەیەکى زۆر لە بەشداربوان جلوبەرگی گەریلایان پۆشیوە.

ر.م