هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی خەرزان دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد کە لە خەرزان شەهید بوون و ڕایگەیاند،"هاوڕێکانمان شۆڕش، ڕۆناهی، ماهیر، زەردەشت، بەسێ و تێکۆشەر بە بەرخۆدانی داستانی ڕۆحی فیداییان جارێکیتر پیشاندا."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد کە لە خەرزان شەهید بوون.

ڕاگەیاندنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دوای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شێخ جوومای بەدلیس هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا، دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کرد. لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆندا لەنێوان هیزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. هاوڕێکانمان شۆرش، ماهیر، زەردەشت، بەسێ و تێکۆشەر گورزی کوشندەیان لە سوپای داگیرکەری تورکدا. لەو شەڕە قوڕسەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو هاوڕێکانمان لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون. هاوڕێکەمان ڕۆناهیش کە بریندار ببوو تا دوایین گولەی خۆی شەڕی کرد و بۆ ئەوەی بەدیلی نەکەوێتە دەستی دوژمن بومبە دەستیەکی بە خۆیدا تەقاندەوە و شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: شۆڕش نەمروود

ناو و پاشناو: دەڤریم ئەردەمیر

شوێنی لەدایکبوون: ئەستەنبوڵ

دایک و باوک: ڕادیفە و جەودەت

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بەدلیس

نازناو: ڕۆناهی دەرسیم

ناو و پاشناو: ئوزلەم ئاتساک

شوێنی لەدایکبوون:   وان

دایک و باوک: زەیتوون - کەرەم

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بەدلیس

نازناو: ماهیر گارزان

ناو و پاشناو: ئیبراهیم یڵماز

شوێنی لەدایکبوون: ئەستەنبوڵ

دایک و باوک: بەسرا - بۆزدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بەدلیس

نازناو: زەردەشت گارزان

ناو و پاشناو: عومران ئاسلان

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک: شەفیقا و قەدری

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بەدلیس

نازناو: بەسێ هاڤین

ناو و پاشناو: دیلان ئارسلان

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: حەیات - فەسیح

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بەدلیس

نازناو: تێکۆشەر کوردستان

ناو و پاشناو: محەمەد شەریفی

شوێنی لەدایکبوون: تالش

دایک و باوک: سراهی - عەبدولحسێن

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بەدلیس

گەلی کورد لە مێژووی خۆیدا هەموو کاتێک لە چیا پیرۆزەکانی خەباتی کردووە و هیچ کاتێک لە بەرانبەر دوژمن سەریدانەنەواندووە و چیاکان بوونەتە ناوەندی بەرخۆدان. بەرخۆدانیان بۆ کەلتورێک گۆڕی و گەیشتە ئەم سەردەمە. پارتەکەمان پەکەکە پشتی بەم کەلتورەی بەرخۆدانی ڕاستەقینە بەست و هێڵی بەرخۆدانی گەلەکەمانی فراوان کرد و دەرگای ڕێپێوانێکی بێوەستانی بەرەو سەرکەوتن برد. بێگۆمان ئەم ڕێپێوانەی سەرکەوتن بە رەنجی شەهیدە قاڕەمانکەنامان خولقاوە. هێڵی ژیانی شەهیدانمان هۆکاری تێکۆشان و سەرکەوتنمانە. پارتی شەهیدان پەکەکە بە هەر شەهادەتێک هێز و بڕیاری بە ئاگری سەرهەڵدان گەش دەکات. تێکۆشانی خۆی هەموو کاتێک بەرەو پێشەوە دەبات. ئەوەشی کردووەتە فەلسەفەی سەرەکی خۆی. خوێنی ڕۆڵەی قاڕەمانی کوردستان کە لەسەر ئەم خاکە ڕژاوە گەرەنتی داهاتووی ئازادی گەلەکەمانە. بەم تێگەیشتنە گەریلا قاڕەمانەکانمان بێدوودڵی لەدژی داگیرکەران بەرخۆدان دەکەن و داواکاری داگیرکەران لە قوڕگیاندا دەهێڵنەوە. گەریلاکانمان کە پێشەنگی ڕۆحی بەرخودێری گەلی کوردن، تێکۆشانی شەرەف سەردەکەوێنن. هاورێکانمان شۆڕش، رۆناهی، ماهیر، زەردەشت و تێکۆشەر کە لە گۆڕەپانی شیخ جوومای بەدلیس تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون بە بەرزۆدانیان جارێکیتر داستانی قاڕەمانی ڕوحی فیدایی گەریلایان تۆمار کرد.

شۆرش

 

ڕۆناهی

 

ماهیر

 

زەردەشت

 

تێکۆشەر

هەپەگە لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی بەشەرەفی شەهیدان و هەموو گەلی کوردستان کرد و بەڵێنی دووپاتکردەوە کە هەپەگە ژیانی ئازاد لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ فەراهەم دەکات."

ف.ق