هەپەگە: لە لیجە فەرماندەیەک و٣ئەندامی میتی تورکیا کوژران

هەپەگە دەربارەی هێرشەکەی لیجە کە٤ ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیا کوژراون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند کە لەشەڕدا گەریلایەک شەهید بووە وهەروەها دەربارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی ئەوناوچەیە زانیاری بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی لیجە-ی ئامەد و شەڕلەنێوان گەریلا وسوپای تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

" ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوول سوپای تورکیای داگیرکەرلە دۆڵی ئاپی موسا-ی ناوچەی لیجە وهەنێ-ی ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەست پێکردووە.لە ئۆپەراسیۆنە کە یەکە شاراوەکانی سوپای تورکیا لە کێڵگەکاندا جێگیر ببوون، ڕۆژی ٢ی تەشرینی یەکەم لەنێوان کاتژمێرەکانی ٠١:٣٠ خولەکی بەرەبەیانیدا بە هەلیکۆپتەرناوچەکەیان بەچری بۆردومان کرد. دوای بۆردمانەکە سوپای تورکیا لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە هیزەکانی خۆی لەوناوچە دابەزاند و لە ئەنجامدا لە نیوان گەریلاکانمان وسوپای تورکیا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە. لەوشەڕەدا هەڤالیکی ئێمە کە لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا هەتاکۆتایی بەقارەمانی شەڕی کرد شەهید بوو.

 

ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه‌ شه‌هیده‌كانمان وه‌هایه‌:

 

ناسناو: دەلیل فەرای
ناو و ناسناو: بەدران ڕامپا
شوێنی له‌دایكبوون: ڕەحا
ناوی دایك و باوك: خەجی- ڕەمەزان
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئامەد/٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٨

لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە ٥ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەکدا هێزەکانمان دۆڵی ئاپی موسایان بۆ ماوەیەکی درێژخستە ژێرکۆنتڕۆڵی خۆیان و ئۆتۆمبیلێکی دەزگەی هەواڵگری میتی تورکیایان کرد ئامانج. گورزی سەخت لەو ئۆتۆمبیلە درا و لە ئەنجامدا فەرماندەیەکی سوپای تورکیا و ٣ ئەندامی میت کوژران. دوای ئەو چالاکییە سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕێگەی هەلیکۆپتەری جۆری کوبرا ناوچەکەیان بۆدومان کرد و دواتر کوژراوەکانی خۆیان لە ناوچەکە گواستەوە.

دوای ئەو چالاکییە بە بڕیاری والی ئامەد و فەرماندەی یەکەی ٧ی سوپای تورکیا لە سەر ٦٥ گوندی لیجە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا. ئۆپەراسیۆنەکە بە ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا ، جەردەوان و ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیا (میت) بەردەوام بوو.

دواترسوپای تورکیا لە بەشێک لە ناوچەکە کشایەوە بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە هێزە شاراوەکانی دەستیان کرد بە دانانی بۆسە.

لە ڕێکەوتی ١٥ی تەشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورکیا هەڵیکوتایە سەرگوندەکانی کەلی، بەریاس، جومالەش، مەهمێ، شەلێ، جاهێت، دەرکام، ئیلنەهێر، هەگاسور و لابۆڤاتێ-ی لیجە وهەنێ و دەستیان کرد بە ئازار وئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان. هەروەها ڕاگەیەنراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستگیرکراون."

ک-ش