كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی ١٩٨٤ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌و ڕۆح و هێڵه‌ی كه قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ گوزارشتی لێ ده‌كات، ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته.
«ئێستا له هه‌موو كاتێك به‌هێزترین»
له په‌یامه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه: «له ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی شۆڕشگێڕیی گه‌ریلاداین كه میلادی گه‌لی كورده. ئێمه ده‌ست به ساڵی سی و پێنجه‌می ئه‌و هه‌ڵمه‌ته قاره‌مان و گه‌وره‌یه ده‌كه‌ین. وه‌ك بزووتنه‌وه و گه‌ل، له‌سه‌ر هێڵی ڕووناكی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٣٤ ساڵه به بێ ناوبڕ شه‌ڕی ئازادی ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی سی و پێنجه‌مدا، هیوامان بۆ سه‌ركه‌وتن و ئیراده‌ی شه‌ڕمان له هه‌موو كاتێك به‌هێزتره.»
«له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆژی ١٥ی ته‌باخی گه‌ریلا له ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌موو هاوڕێیان، به‌تایبه‌تی له هێزه‌كانی گه‌ریلامان، گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ین و له ساڵی سی و پێنجه‌می به‌رخۆداندا سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین. له كه‌سایه‌تیی فه‌رمانده‌ی نه‌مری قه‌ڵه‌مبازی مێژوویی عه‌گید (مه‌عسووم قۆرقماز)دا، به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه. جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له ساڵی سی و پێنجه‌می ١٥ی ته‌باخدا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و به‌هێزتر خاوه‌نداره‌تی له یادی شه‌هیده‌كانمان بكه‌ین و ئامانجه‌كانیان سه‌ربخه‌ین.»
درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه:
گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان ده‌توانن سه‌ریان پێی به‌رز بێت
«به‌ر له هه‌ر شتێك ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م ڕاستییانه جارێكی دیكه ده‌ستنیشان بكه‌ین: له‌نێو مێژوودا كه‌م جار بینراوه كه ٣٤ ساڵ به ڕێبازی گه‌ریلا شه‌ڕێكی بێ ناوبڕ له‌پێناو ئازادی بكرێت. هه‌ر بۆیه گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی ئێمه و دۆستانمان بۆ ئه‌م بڕیارداری، جه‌ساره‌ت و فیداكارییه ده‌توانن تا كۆتایی سه‌ربه‌رز بن. له ماوه‌ی ٣٤ ساڵدا له كوردستان له‌ژێر ناوی ئازادی، دیموكراتی، وه‌ڵاتپارێزی و مرۆڤایه‌تی هه‌ر شتێك به‌ده‌ستهێنرابێت، هه‌مووی له سایه‌ی قه‌ڵه‌مبازی گه‌ریلایه له ١٥ی ته‌باخی ١٩٨٤دا. هیچ ده‌ستكه‌وتێكی دیموكراتی و ئازادیپارێز نییه كه له ماوه‌ی ٣٤ ساڵدا له كوردستان به‌بێ مۆری هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ته‌باخ ئافرێندرابێت.
ئه‌رته‌شی گه‌ریلا كه له ساڵی سێیه‌مینی هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخی گه‌ریلا گه‌لی كوردستانی پاراست، له ساڵی شه‌شه‌مدا شۆڕشی ژیانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هێنایه‌ئاراوه. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ده‌ستی به شۆڕشی ئازادیی ژن كرد و كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیموكرات سه‌رله‌نوێ ئافراند. ئێستا بووه‌ته هێزێك كه له دژی فاشیزمی داعش و ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌پارێزێت. به‌م شێوه‌یه هێزی ئافرێنه‌ر، سه‌ركه‌وتوو و پارێزڤانی گه‌ریلا ڕوون بوویه‌وه. ئاشكرا بووه كه هه‌موو ئه‌و بنده‌ستانه‌ی به ڕێبازی گه‌ریلا تێده‌كۆشن به دڵنیادییهوه سه‌رده‌كه‌ون.
١٥ی ته‌باخ هه‌ڵمه‌تی باوه‌ڕی و ئیراده‌یه
بێگومان ئه‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕامانه ئازادیپارێزهكانی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌دیهات. ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالانیش پشتی به‌و ئه‌زموونه گه‌وره‌یه به‌ست و تیۆری مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی ئافراند. به‌م شێوه‌یه ڕێی ئازادی و ڕزگاری خسته به‌رده‌م هه‌موو بنده‌سته‌كان. ئه‌م بیردۆزه له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریی پته‌وی به‌رخۆدانی گه‌ریلا بووه یه‌ك و ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه ئاینده بۆ تیۆری مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی ده‌بێت كه له لایه‌ن قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخه‌وه ئافرێندراوه.
هه‌ر وه‌ك ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ڵێت؛ هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ته‌باخی گه‌ریلا، هه‌ڵمه‌تێكی سووربوون، باوه‌ڕی و ئیراده‌یه. نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجدا ئه‌گه‌ر گه‌لێك له‌پێناو ئازادی بڕیاری به‌رخۆدانی دابێت، ده‌توانێت هه‌موو زه‌حمه‌تی و به‌ربه‌سته‌كان له‌پێش خۆی لاببات. قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ڕۆحێكی شۆڕشگێره، ڕۆحی هه‌ڵمه‌ت و سه‌ركه‌وتنه، ڕۆحی عه‌گید و زیلانه. هێڵی به‌رخۆدان و سه‌ركه‌وتنه كه له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی قاره‌مانی ئێمه‌دا ده‌ركه‌وتووه. ئه‌م ڕۆح و هێڵه كه قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ گوزارشتی لێ ده‌كات، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته.
پێویستی به ڕۆحی سه‌ركه‌وتن و هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌كانی ١٥ی ته‌باخ هه‌یه
له ساڵی سی و پێنجه‌می هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ته‌باخدا، وه‌ك گه‌ل و بزووتنه‌وه بێگومان ئاگامان له هه‌موو ئه‌م ڕاستییانه هه‌یه. دوژمن له دوژمنی به‌ر له ٣٤ ساڵ جیاوازتر نییه. ئاشكرایه كه فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ڕژێمی فاشیست-سه‌ربازیی ١٢ی ئهیلوول به بنه‌ما ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ نۆژهنكردنهوهیدا ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی به دیكتاتۆریی فاشیست، قڕكه‌ر-مێتینگه‌ر بدات. له ڕووی دوژمنایه‌تیكردنی كوردان كه‌متر نییه له جونتی ١٢ی ئهیلوول. شه‌ڕی تایبه‌ت و ده‌موده‌ستی فاشیست-قڕكه‌ر له چوار لای كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه، هاوشێوه‌ی ٣٤ ساڵ به‌ر له ئێستا، پێویستی به قه‌ڵه‌مبازی هاوشێوه‌ی ١٥ی ته‌باخ هه‌یه و پێویستی به هه‌ڵمه‌ت و ڕۆحی سه‌ركه‌وتنی ١٥ی ته‌باخ هه‌یه. ئێمه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پێویستییه ده‌ده‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێویسته ئێمه له دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه كه‌متر نییه له جونتی ١٢ی ئهیلوول، له هێڵی ١٥ی ته‌باخدا ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری بكه‌ین و تێكۆشانی ئازادیی كوردستان له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌ڕێوه‌ببه‌ین. له هه‌موو بواره‌كانی به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا؛ به تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌كانی ژن و لاوان، له گه‌ریلا بگره هه‌تا سیاسه‌تی دیموكراتی، گرینگه هه‌موو هێزه تێكۆشه‌ره‌كان له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزم جموجۆڵ بكه‌ن. به تایبه‌تی هێزه‌كانی گه‌ریلا ده‌بێ بزانن كه ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه و به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه به رێباز و تاكتیكی ئافرێنه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه ئه‌و وه‌ڵامه بده‌نه‌وه كه فاشیزم لێی تێده‌گات. له‌م كاته‌دا گرینگه ڕووی هه‌موو كه‌س، له هه‌موو كاتێك زیاتر له گه‌ریلا بێت.
بانگه‌واز بۆ گه‌ریلا و لاوان
١٥ی ته‌باخ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ریلایه. له ته‌واوی شه‌ڕی ٣٤ ساڵدا به‌رخۆدانی گه‌ریلا به‌رچاوه. ڕوونه كه ڕاستیی ساڵی سی و پێنجه‌میش به هه‌مان شێوه ده‌بێت. بۆیه هێزه‌كانی گه‌ریلامان پێویسته به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه جموجۆڵ بكه‌ن و به‌رخۆدانێك به گوێره‌ی تێكۆشانی ٣٤ ساڵی ڕابردوو له ساڵی سی و پێنجه‌مدا پیشان بده‌ن. ئه‌وانه‌ی كه گه‌ریلایان ئافراندووه و خاوه‌نداره‌تی لێ ده‌كه‌ن لاوانی كوردستانن. گه‌ریلا چالاكترین و دینامیكترین ڕێكخستنی لاوانه. لاوانی كورد زیاتر له ڕێی گه‌ریلاوه به ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تیی خۆیان هه‌ڵده‌ستن. پێویسته لاوانی كوردستان له ساڵی سی و پێنجه‌می ١٥ی ته‌باخدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر هه‌ست به‌م ڕاستییه بكه‌ن، بۆ گه‌وره‌كردن و به‌هێزكردنی گه‌ریلا هیمه‌ت بكه‌ن و ڕوو له ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بكه‌ن.
بانگی گه‌شكردنی تێكۆشان
ئه‌و كارانه‌ی كه ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه و گه‌ل له ماوه‌ی ٣٤ ساڵدا كردمان، ئاوێنه‌ی كاره‌كانمانه بۆ ساڵی سی و پێنجه‌م. له‌سه‌ر هێڵی ١٥ی ته‌باخ تێكۆشانی ده‌ستوبرد له دژی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په گه‌ش ده‌كه‌ین و ئه‌نجامێكی وه‌ها ده‌ئافرێنین كه كوردستان و ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕووناك بكه‌ینه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جارێكی دیكه پیرۆزبایی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی گه‌ریلا ده‌كه‌ین كه ده‌كه‌وێته ساڵی سی و پێنجه‌م. به ڕێزدارییه‌وه یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه و بانگ له گه‌ل و دۆستانمان ده‌كه‌ین به تایبه‌تی لاوانی كوردستان و گه‌ریلاكانی ئازادی، كه له دژی ڕژێمی فاشیست-قڕكه‌ر تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیمان به‌هێزتر بكه‌ن.
s.m