به‌هۆی خراپبوونی به‌نداوه‌كه، ئاستی ئاوی چه‌می دیجله ٦ مه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌شێك له باخچه‌كانی حه‌وسه‌ل له ئامه‌د كه له لایه‌ن یونسكۆ-وه خراونه‌ته نێو لیستی میراتیی كولتووریی جیهان ژێر ئاو كه‌وتوون، به‌تایبه‌تیش زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان. ته‌نانه‌ت له چه‌ند شوێنێك ئاوی چه‌مه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه له ماڵی هاوڵاتییان.
ژینگه‌پارێز گونه‌ر یانلچ ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌سه‌ر چه‌می دیجله كراون بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی وه‌های لێبكه‌وێته‌وه.
یانلچ ڕوو له حكوومه‌ت گوتی: «ئه‌گه‌ر بڵێن ئێمه زاڵین به‌سه‌ر سرووشتدا و بڵێن له هه‌موو شوێنێك به‌نداو دروست ده‌كه‌ین، بێگومان دۆخێكی وه‌ها دێته پێشه‌وه.»
«چه‌می دیجله ٢ هه‌زار ساڵه هه‌یه، به‌ڵام قه‌ت وه‌ك ئێستای لێ نه‌هاتووه. ئه‌گه‌ر ده‌ست له ڕێڕه‌وی ئاو وه‌رنه‌درێت، به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ ده‌ڕوات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌نداوی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن، ئه‌م هاوسه‌نگییه نامێنێت. ئێمه پارچه‌یه‌كین له سرووشت، باڵاده‌ست نین به‌سه‌ریدا. پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ سرووشت بژین. ئه‌گه‌ر بڵێین، [به‌كارهێنانی هه‌موو سرووشت مافی ئێمه‌یه]، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه.»
ئه‌و ژینگه‌پارێزه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ی ئاسووده‌مان ده‌كات ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا هیچ كه‌س زیانی پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام دۆخی به‌نداوه‌كانی دیكه دهمانخانته ترس و گومانه‌وه. نازانین به‌نداوه‌كانی دیكه چه‌نده بێ كێشه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌وانیش مه‌ترسی دروست بكه‌ن.
گونه‌ر یانلچ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، باخچه‌كانی حه‌وسه‌ل زیانێكی گه‌وره‌یان پێگه‌یشتووه، هه‌روه‌ها له لای ناوچه‌كانی بسمیل، ئێلح و جزیر دیاره كه زیانی مادی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ده‌گوترێت كه قووڵایی ئاوی چه‌می دیجله ئێستا له ٤ تا ٦ مه‌تردایه.
s.m