چوار کاتیۆشا ئاراستەى کێڵگە نەوتییەکانى بەسرە کران

ئەمڕۆ لە شاری بەسرای خواروی عێڕاق چوار کاتیۆشا ئاراستەى شوێنێکى نزیک کێڵگە نەوتیەکانی بەرجسییە کراون.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری بەسرا و لە نزیک کێڵگەی نەوتی بەرجسییە چوار کاتیۆشا کەوتونەتە خوارەوە. سەرەرای زیانلێکەوتنی مادی بە ڕێژەیەکی بەرچاو، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکە نەکەوتوەتەوە.

لە نزیک ئەو کێڵگەیەی کراوەتە ئامانج کۆمپانیان هالیبرتۆن بونی هەیە، کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە، بۆیە سەرچاوە ئەمنیەکان دەڵێن، گومان دەکرێت ئەو کۆمپانیایە کرابێتە ئامانج.

لە ئێستادا لە نێوان ئەمریکا و ئێران شەڕێکی بەرفراوان هەیە لە ڕوی ڕاگەیاندنەوە، لایەنە سیاسییەکان ئەم هێرش و ڕوداوانە وەک سەرەتای شەڕێکی زۆر دژوار دەنرخێنن لە نێوان ئەمریکا و ئێران.

ژ.ت