چیاگەر گەریلای عەرەب: ئۆجالان ڕێبەری گەلانی ژێردەستەیە

چیاگەر گەریلای عەرەب: ڕێبەر ئاپۆ نە تەنها ڕێبەری گەلی کوردە، بەڵکۆ ڕێبەری هەموو گەلان ژێردەستەیە. لە مێژوودا زۆر قاڕەمان هاتوون، بەڵام یەکەمجارە بەم ئەندازەیە قاڕەمان لەژێر سێبەری بیردۆزیەک کۆدەبنەوە.

هەر کۆمەڵگایەک خاوەن پێشەنگ و قاڕەمانێکە. لە ناو تەڤگەری پەکەکەدا لەبەرئەوەی کەسانی لە نەتەوەکانی تریش هەن، قاڕەمانی ناو پەکەکە لە نەتەوەکانی تریشن. لە مێژووی دروستبوونی پەکەکە و تا ئێستا زۆر شۆرشگێری ئینتەرناسیۆنال بۆ ئازادی گەلان تێکۆشانیان کرد و شەهید بوون.

'ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری هەموو گەلانە'

گەریلا چیاگەر ئاگر خەڵکی شاری دێرەزۆرە. بە ڕەگەز عەرەبە. دوای ئەوەی بیردۆزی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی ناسی، بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلای پەکەکەدا کرد. گەریلا چیاگەر بەم شێوەیە قسەی کرد:

"لە ناو ژیانی گەریلادا بەر لەهەموو شتێک هاوڕێیەتی ناو پەکەکە و دڵسۆزی هاورێکانمان لەگەڵ سەرۆکایەتی سەرنجی منی ڕاکێشا. دوای ئەوەی زیاتر تیشکم خستە سەر بیردۆزی سەرۆکایەتی، دڵسۆزی هاوڕێکانم لەگەڵ سەرۆکایەتی لای من زیاتر واتادار بوو. ئەو کاتە تێگەیشتم کە قاڕەمانێتی بێوێنەی پەکەکە لەسەر چ بناغەیەک دروست بووە. ڕێبەر ئاپۆ تەنها رێبەری گەلی کورد نییە، بەڵکۆ ڕێبەری هەموو گەلانی ژێردەستەیە. لە مێژوودا زۆر قاڕەمان هاتوون، بەڵام یەکەمجارە بەم ئەندازەیە قاڕەمان لەژێر سێبەری بیردۆزیەک کۆدەبنەوە. لەبەرئەوەی گەورەترین قاڕەمان ڕێبەرتیە، یان ڕێبەرتی نوێنەرایەتی هەموو قاڕەمانە شەڕکەرەکانی مێژوو دەکات."

'هەر گەلێک خاوەن مێژوویەکە'

گەریلا چیاگەر بەم شێوەیە باسی قاڕەمانێتی ناو پەکەکە دەکات:

"قاڕەمانێتی مەزلۆم، سەما، ڕۆناهی و بێریڤان ئاسایی نییە. کاتێک کتێبم لەبارەی زوڵمی زیندانی ئامەد لەدژی گەلی کورد و پێشەنگەکانمانم خوێندەوە ، وتم چی دەبێت با ببێت، خاوەنداری لە خەیاڵی ئەو شەهیدانە دەکەین. هەموو کۆمەڵگایەک مافی ئەوەی هەیە بە ناسنامە، زمان، کلتوری خۆی و بە ئازادی بژی. هەموو گەلێک خوەدی مێژوویەکە. بە ڕەتکردن و قڕکردن کەس ناتوانێت گەلێک لەناوببات. نیشانەی دیاری ئەوەش نەورۆز و ١٥ی تەباغە. یان لە کەسایەتی مەزلۆمدا گەشکردنی مەشغەلی دژی زوڵمی زوهاکەکانە و لە کەسایەتی عەگیددا نە تەنها هوشیارکردنی گەلی کورد، بەڵکو هوشیارکردنی هەموو گەلە ژێردەستەکانە. لەبەرئەوە سیستمی کاپیتالیست دەیەوێت بە ژێردەستەکردنی گەلی کورد ، هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژێردەستە بکات. بە هوشیاری گەلی کورد ، ئێمەش وەک نەتەوەکانی تر تێگەیشتین کە نە تەنها گەلی کورد، هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ژێردەستەن. لەبەرئەوەی ئێمە لەناو سیستمی کاپیتالیستدا دەژین."

'ئەبو لەیلاکان خۆیان کرد بە قەڵغان'

گەریلا چیاگەر لە کۆتایی قسەکانیدا لەبارەی شۆرشگێری ئینتەرناسیۆنال وتی:

"لە ناو تێکۆشانی ئازادیخوازی ئێمەدا زۆر هاوڕێی ئینتەرناسیۆنالیستمان شەهید بوون. لە هزری ڕێبەرتیدا ئەوەی کە زیاتر سەرنجی ڕاکێشام ئەوە بوو کە ڕێبەرتی گرنگیەکی زۆر دەداتە ئەو هاوڕێیانەی کە لە نەتەوەکانی ترن. نیشانەی ئەوەش هەڤاڵ حەقی و کەمالن. کاتێک هێرش کرایە سەر بیردۆزی ڕێبەرتی، ئەوانەی گیانی خۆیان کردە قەڵغان ئەو هەڤاڵانە بوون. جارێکیتر کە لە بۆتان شەڕ قوڕس بوو، یەکێک لەو کەسانەی کە لەدژی هێرشەکان تێکۆشانی گەش کرد، هەڤاڵ ڕۆناهی ووڵف بوو. دیسا یەکێک لەو شوێنانەی کە بە ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ خۆی بەڕێوەدەبات ڕۆژئاوای کوردستانە. کاتێک کە داعش هێرشی کرد، ئەبو لەیلا و بە سەدان شەهیدی وەک ئەو پێشەنگ دەرکەوتن. ئێمە کە هاوڕێی ئەو هەڤالانەین، تا بەرزکردنی ئاڵای ئازادی و مسۆگەرکردنی سەرکەوتن تێدەکۆشین."

ف.ق