ژیانێکی رێکخستنکراو و چالاکی گرتەبەر -٢-

"دەبێت ئەوە بە روونی ببینرێت کە لە تەمەنی حەوت ساڵیمەوە ژیانێکی رێکخستنکراو و چالاکم گرتەبەر. لە راستیدا (رێکخستنبوون، چالاکبوون) و (چالاکبوونیش، رێکسختنبوون) بە پێویست دەزانێت. بەڕێکخستنبوون و چالاکبوون دەبێت وەکو رەنگی ژیان تەماشا بکرێت."

عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ژیانی تاکە کەسی و بەرێکخستنبوونی، لە سێ سەردەمدا باسی لێوەدەکات:

سەردەمی سەرەتا

سەردەمی سەرەتا؛ لەسەر بنەمای ئەوەی دەبێت کۆمەڵایەتیبوونم بونیاد بنێن، ئەمەش بە رووبەرووبوونەوەم لەگەڵ دایکمدا دەستیپێکرد، دوای هەڵوێستەکەم بۆ دژیایەتیکردنی خانەوادە و گوندەکەم، لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی ئەمە گەشەی کرد.

سەرەتای قۆناغی خوێندن، هەنگاوی یەکەمی لێوردبوونەوەی دەوڵەتبوونە. کەسایەت لە کۆمەڵگای کومیناڵەوە بەرەو کۆمەڵگای دەوڵەت هەنگاو بۆ گۆڕانکاری دەنێت. لەگەڵ شارستانی هەنگاو دەنێت. نرخی شار، بە بەراود لەگەڵ نرخی کۆمیناڵ، بە قیمەتتر تەماشا دەکرێت. پەرەوەردەی خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی و کارمەندی و خوێندن تا دوایین قۆناغی زانکۆ، ئامادەکردنی مرۆڤە بۆ ئەوەی ببێت بە پیاوی دەولەت. کەسایەتی شار-دەوڵەت لە هەموو کەسێکدا بە شێوەیەکی توند رەنگ دەداتەوە.

پۆزیسیۆنی بەجێهێشتن و نەتەوەی چەوسێنراو لە دژی دەوڵەت دەبێت بە هەڵوێست. لایەنگریی رەوتی چەپ، لە راستیدا جگە لە گەڕان بە دوای دەوڵەتی دادمەند و یەکسانخواز و رابوون، هیچ واتایەکی تری نیە. مرۆڤ لەو قۆناغەدا بە شێوەیەکی بەهێز، خۆی لە رێز و رێچکەی کۆمەڵگا جیا دەکاتەوە. کۆمەڵگای کۆمیناڵی ژیانی ئەشکەوت و دایکایەتی و کۆمەڵگای بنەماڵەیی، بە گشتی لەناو براوە و لە جیاتی ئەو کەسایەتێکی مارژیناڵ دروست بووە کە رابردووی خۆی قبوڵ ناکات و بە کەم دەیبینێت و دەوڵەت و گەورەبوونی شار دەپارێزێت و بە شێوەیەک کە چاوی تاریک بووبێت، تاو دەدات بەرەو سیستمی فەرمیبوون و بەمەش کۆمەڵکوژیەکی تراژیدیای کەسایەت ئەنجام دراوە.

سەردەمی دووهەم

سەردەمی دووهەم؛ ئەم جارە جیابوونەوە لە کۆمەڵگا و دەوڵەتی بورژووا و بە مەبەستی بونیادنانی سیستمی کۆمەڵگای هاوچەرخ و سیستمی سیاسی بە تاقیکردنەوەی گروپی ئایدۆلۆجیی سەربەخۆ دەستپێدەکات. بەکۆمەڵایەتیبوونی سەرەتایی، لەگەڵ منداڵان بە لەبەرکردنی دوعا دینیەکان و چوونی خوێندنگا دەستپێدەکات، کۆمەڵایەتیبوونی دووهەم لەگەڵ خوێنکارانی زانکۆ لەسەر بنەمای چەپگری و ئایدۆلۆجیای نەتەوەیی دەستپێدەکات. لە دژی ئەو نرخانەی کاپیتالیزم دروستی کردوون و هەروەها شۆڤینیزمی نەتەوەیی سەردەست، هەرچەند هەوڵ بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەی نرخە جەوهەریەکانی کۆڵگاکەی بدرێت، بەڵام بە هۆی بزوتنەوە بەردەستەکانی چەپ و نەتەوەیی، ئەوەندە بەهێز نین کە دەرەقەتی نۆرمەکانی ژیانی کاپیتالیزم بێت، زەحمەتە بگەن بە ئامانجە راستەقینەکانیان. ئەم قۆناغەی کە مرۆڤ دەتوانێت پێی بلێت پەکەکەیی بوون، لە جیهانی وەک زریانی ساڵەکانی ١٩٧٠، لە ڕاستیدا دۆخێکی بەو شێوەیەیە کە وەک گەلایەکە کە با دەتوانێت بیبات. هێندەی جیابوونەوە لە جیهانی رێچکە و رێز، لەگەڵ نرخە جەوهەریەکانی کاپیتالیزم بە یەکەوە نەگونجاوە.

بە گەڕانە تیۆری و پراکتیکەکان، هەوڵی ئەوە دەدرێت کە کۆمەڵگا و وڵات سەرلەنوێ بدۆزرێنەوە. راستیەکەی ئەو مۆدێلە چەپەی لە سەرتاسەری جیهان بوونی هەیە، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. ئێمە ئیدی خاوەنی فیکرێکی رەسەنین. لایەنگرانمان لە رووی ژمارەوە لە پەرەسەندندایە. وەکو ئەو کرمەی لە قاوغەکەی چووەتە دەرەوە، کاتێک بەرەو دەرەوەی وڵات هەنگاونرا، ئەوە قبوڵ دەکرێت کە بە عاقلانە دەکەونە سەردەمی بڕوابەخۆبوون و کامڵبوونەوە. ئوتوپیای سەر پێکهێنان، هیوا دەبەخشێت. لەسەرەتای بە کۆمەڵبوونەوە، گەیشتوون بە پشتیوانیەکی بەهێزی گەل و ئەمەش بڕوابوون بەهێزتر دەکات. لەگەڵ هێزی چەک یەکترناسین دروست بووە، گروپی گەریلای بزوتنەوەی نەتەوەییەکانی هاوچەرخ پەرەوەردە کراون و بە شێوەی پڕچەکبوون خۆیان گەیاندووەتە شوێنە بەرزەکانی وڵات کە گەیشتن بەو شوێنانە سەختە. نۆرەی هەنگاوی نوێی مێژوویە.

سێ بەشی سەرەتای ئەم سەردەمە کە ساڵەکانی ١٩٧٢-١٩٨٤ی ژیانی من دەگرێتە خۆی، لە چەندین رووەوە دەتوانرێت شیرۆڤە بکرێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەنگاوی هۆشیاربوونەوەی گەلی کوردی هەژار لەسەردەمەکەدا. مرۆڤ دەتوانێت پێی بڵێت راپەڕینی سەرەتا یان لێدانی قەدەری کوێر. وەکو هاواری نامووس و شکۆش دەتوانرێت شیرۆڤەی بۆ بکرێت. هەروەها دەتوانرێت وەکو یەکەمین چالاکیی سەرکەوتووانەی داود پێغەمبەریش تەماشا بکرێت کە لە دژی گۆلیاتا ئەنجامیدا و بەم شێوەیە واتادار دەبێت. هەروەها وەکو هەنگاوەکانی سەرەتایی بۆ چاونەترسیی بۆ بەدەستخستنی ئازادی بیرۆڕاش دەتوانرێت تەماشا بکرێت. پێدەچێت هەنگاوی جیابوونەوە بێت لە نۆرمە داکوتراوەکانی کۆیلایەتیش کە هەزاران ساڵە بوونی هەیە. لەدایکبوونی دووهەمی بە واتا، کە سەرکەوتنەکەی هەندیک شانسی دەوێت، هەندێک رەنج و بڕوابوونی دەوێت، سەردەمێکی وەهایە کە دەتوانرێت وەکو سەرلەنوێ بدەستخستنی پارادیگما پێناسە بکرێت.

بەشی دووهەمی سەردەمی دووهەمی ژیانی من، ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ بۆ ١٥ی شواتی ١٩٩٩ دەگرێتە خۆی. هەنگاوی پانزدە ساڵ، وەکو هەنگاونی دووهەمی پەکەکە، هەنگاوێکی بێوێنەیە کە بە تایبەت پێک دێت، تیکۆشانی چەکداری. لە مێژووی  رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مرۆڤ دەتوانێت بیشوبهێنێت بە بابەک، هاریجی، کارماتی و گروپەکانی حەسەن سەباح. لە سەردەمی سەرەتادا، عیسایەتی لەپێشە، لەسەردەمی دووهەمدا مووسایەتی و محمدایەتی لە پێشە، تێگەیاندنی ئەرکی ئەو گروپانەی کە بە زۆر ئاوارەکراون لەسەر خاکە دۆڕاوەکان، هەوڵدان و زیرەکیەکی زۆری دەوێت، گەیشتنی گروپەکانی چالاکی موسا پێغەمبەر دێنێتەوە یاد، چالاکیەکانی محمد پێغەمبەر لە مەدینە دێنێتەوە یاد. ئیمانێکی بەم شێوە رۆحی و کەشوهەوایەکی بڕواداری سەروەرە. سۆسیالیزمی زانستی بە شێوەیەک کە بووە بە خاوەن ئیمان، بەڕێوە دەبرێت.

شەڕ چالاکیەکی تەواو پیرۆزە. مرۆڤ، تاکەکەس، دەبێت بە هیچ و ئامانج دەبێت بە هەموو شتێک. چارەسەرکردنی کەسێک کە تووشی نەخۆشی دەسەلات بووە زۆر زەحمەتە. تایبەتمەندیەکە ئەوەیە کە، بەو بڕوایەی پیرۆزترین شت چالاکیە، فیداکاری هەموو شتێکە. راستیەکەی لە جیاتی ئەوەی بوترێت، بەنرخترین شت ژیانە، بە پێچەوانەوە، بەو بڕوایەی 'ئامانج هەموو شتێکە، ژیان هیچ نیە'، کەسایەتیەک لە ئاستی فاناتیزم دروست دەبێت.

سەردەمی دووهەمی ژیان، بە هۆی ئەوەی دەوڵەتی کردووە بە ناوەندی خۆی، بەڵام بە هۆی ئەوەی هێشتا تایبەتمەندیەکانی هەڵوێستی دیمۆکراتیکی کۆمیناڵ ون نەبوون، ناکۆکە. رووبەرووبوونەوەی ئەو ناکۆکیەکانە ئەنجامێکی دروست دەکرد. پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ هەروەها گورزی کوشندەی لە ڕپێوانی ناوەندی دەوڵەت دابوو. ئەگەر پارتیگەری بە ناوەندی دەوڵەت و دەوڵەتداری نەخۆشیەک بێت، ئەو کاتە ئەو گورزەی کە دەوڵەتانی کاپیتالیستی جیهان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە منیاندا ، بۆ زایینی سێیەم ڕۆڵی دەرمان و پراکتیکی دەبینی.

 سەردەمی سێیەمین

سەردەمی سێیەمی ژیان، ئەگەر لە ناوەکەی و جەوهەرەکەی بتوانرێت ژیانێ پێوترێت، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە دەست پیدەکات وەک قۆناغێک کە تا کۆتایی دەتوانێت بەردەوام بێت، لەقەلەم دەدرێت. واتا سەرەکیەکەی ئەوەیە کە بە گشتی جیابوونەوەی ژیان لە ناوەندی دەوڵەت، بە تایبەتی جیابوونەوە لە ژیانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دەست پێدەکات. بەڵام بەرەو ژیانی کێوەیەوە ناڕۆم. بە واتای ئەوە نایەت کە بەرەوە ژیانی دەیان هەزار ساڵ لەمەوبەر دەچم، بەڵام بێگۆمان هەندێک بەهای سەرەکی مرۆڤایەتی لەو ساڵەندا شاراوەیە. تا مرۆڤایەتی ئەو سەردەمە کە شارستانیی بە هەزاران فێڵ و تەڵەکەبازی و زۆردەستی مرۆڤێ لێی دابڕاندووە، بە ئاستی زانست – تەکنیکی سەردەمی ئێمە بەراورد نەکات، ڕزگاری راستەقینەی مرۆڤ و ئازادی بەدینایەت.

دابڕان لە شارستانی و ژیان لەگەڵ ناوەندی دەوڵەت دواکەوتنە. بەپێچەوانەوەشەوە دابران لە کەسایەتی دەسەڵات کە ڕێگای بۆ جیابوونەوەیەکی بکوژ لەگەڵ سروشت کردووەتەوە و بە خوێن و درۆ کوژێنراوەتەوە، لەوانەشە هەلێکی باشیش بێت کە مرۆب بگاتە تەندروستیەکی باشی بناغەیی. ئاراستەبوون لە کۆمەڵگای نەخۆش بەرەو کۆمەڵگای تەندروست، لە کۆمەڵگای شارنشینی ماڵی و تەپیو  و لە ژینگەیەکی دابڕاو بەرەوە کۆمەڵگای ژینگەیی، لە کۆمەڵگای دەوڵەت کە سەرتاپا لەناو ئۆتۆریتە و تۆتۆالیتەری دایە بەرەو کۆمەلگای دیموکراستی و ئازادی و یەکسان. بە تەئکیدی باسی ئەوە ناکەم کە بووەتە هۆکاری دروستکردنی زیندانێکی یەک کەسی، باسی هێڵێک بە ڕامانێکی گەوەرە و گیانی دەکەن.

من لەم بڕوایەدام کە پیشکەوتنە راستەقینەکان شارە گەورەکان و هەژموونی دەسەلات تیدەپەرێنێت، بەپێچەوانەوە، ئەوان سەرچاوەی گەورەی نەخۆشین، بەپێی ئەم زانیستە، جێگیرکردنی ژیانی ژینگەپاریزی لە گوندە دێرینەکان و ژیان لە شێنێکی بەو شێوەیە بە دوایین تەکنیکەوە دەبێتە شۆڕشی راستەقینە بۆ ژیان. ئەگەر هەوڵێک بۆ داهاتوویەکی باش هەبێت، بڕوام وایە کە لەسەر بناغەی ئەم راستیانە هەوڵەکە دەدرێت و شایەنی هەوڵدانیشتە. من بڕوام وایە کە هێڵی ئایدۆلۆژی، سیاسی، ڕێکخستنی و ئەخلاقی کە لە کەسایەتی خۆمدا دەمەوێت بەرەو پێشەوەی ببەم، بە تەواوی خۆمم بۆ یەکلاییکردووەتەوە.

لە دوو رێگا مرۆڤ دەتوانێت پێکەوە بێت

بە دوو رێگا مرۆڤ دەتوانێت بەرەو ئەم تێکرکاریە تیوری و ئایدۆلۆژیە بڕوات کە من تێمپەڕاندووە. یان بەشداربوون لەسەر بناغەی متمانە و بێدوودڵی و خۆشەویستی یان زانابوون، واتە بە هەوڵدانی بیرەوەری زیادی خاوەن تێرکاری لە جەوهەری تیوری و ئایدۆلۆژیدا.حەقی کارەر، کەمال پیر، مەزلۆم دۆغان، خەیری دورموش و ماحسوم کورکماز کە لەناو پەکەکەدا بەهای گەورەن و بە هەزاران هاوڕێی تر بە پێکهاتن لەگەڵ هاوسەنگیەکان بەم دوو شێوازە بەشداریان کرد. ئەم بەشداریکردنە جەوهەریە تا دوایی ئەوانی بەرەو هەڵوێستی قاڕەمانی برد. جگە لەوە ئەوانەی نابەدڵ و بە دڵنزمی بەشداریان کرد و ئەوانەی لەسەر بناغەی هەوڵدان بۆ تیوری باڵا و ئایدۆلۆژی بەشداربوون، هەموو کاتێک سڕ بوون، هەندێک جار بە شێوەی گروپی برایەتی، هەندێک جار بە بە شێوەی گروپی تەسفیەکار و هەوڵدانی چەتەگەری بڵاوبوونەتەوە. ئەوانی هێزی فکری منیان لە بناغەوە نەناسیوە، ڕێزیان لە هزرەکەم نەگرتووە، بە دڵنزمی و بە پەرفۆرمانسێکی زۆر،بەشداریەکی تیوریان ئەنجام نەداوە، بەو شێوەیەش لەسەر عەقڵیەتیەکی هاوبەش ناگەین بە یەک. ئەوەی لێرەدا دەتوانێت بەشداریەک ئەنجام بدات، خاوەنداریکردنە لە عەقڵیەتێکی باڵا. بە پێچەوانەوە عەوڵیەتی دواکەوتوو، لەناوچوون لەگەڵ خۆی دەهێنێت.

یەکبوون لەگەڵ گەل پێکهاتووە

پێویستە باش بزانرێت کە من لە تەمەنی حەوت ساڵی خۆمدا هەموو کاتێک ژیانی ڕێکخستنی و چالاکم هەڵبژاردووە. خۆی ڕێکخستنبوون، چالاکبوونە و چالاکبوونیش ڕێکخستنبوونە. دوو بناغەی سەرەکین کە پێویستە بزانرێت هێڵی ئایدۆلۆژی من لە هەڵوێستی دیموکراتی سروشیەوە بەرەوە دیموکراتبوونێکی چالاک فراوان بووە و یەکبوونیشی لەگەڵ گەل پێکهاتووە. پێویستە رێکخستنی و چالاکبوون لە ئەرکێک زیاتر وەک هێڵی ژیان ببینرێت. رێکخستبوونێکی خاوەن بۆچوونێکی باڵا، بەراوردکردنی لەگەڵ هێڵێ ئایدۆلۆژی و سیاسیەکەی و ئاوێتەکرنیان لەگەڵ چالاکیەکان کە ئامانجیان هەیە، دەبێتە تاکە کوتلەیەکی دڵسۆز.

هەڵوێستی راستەقینەی پێوانەیی، بە لە ژیانێکی نمونەیی زیاتر، وەستایی و زانستی ژیانە کە ئازادی سیاسی وەک هەوڵدانێکی خوڵقاندنیکی نوێ دەبینێت و ئیمانداریەکی هاودەمە. ئەوانەی ناتوانن ئەم هێزە ئەخلاقیە پیشان بدەن، هیچ هەوڵێکیان ناتوانێت لە ئاوارەبوون رزگاریان بکات. ژیانی پێوانەیی لە جەوهەریب خۆیدا بە واتای ئەوە دێت کە مرۆڤ هەموو کاتێک بە عەقڵیەت و بە ئیرادەی ئازاد هێزی بەشداریکردنی بە شێوازی هەبوونی کۆمەڵایەتی پیشان بدات. ئەوانەی بە راستی دەیانەوێت ببنە هێلێکە ژیان لەسەر هێڵی پەکەکە، پیویستە بتوانن ئەو هێزە پێوانەییە پیشان بدەن.

ئەو ڕێبەرتیەی کە ڕادەستی ئێوەی دەکەم گەردوونیە

بە کورتی ئەمە پێناسەی ڕێبەرتیە کە لە کەسایەتی خۆمدا، لە دۆخی ڕادەستکردنی ئێمەدام و ئەوەش پیشان دەدات لە هەر کەسێک جارێکی تر بیر لە بەشداریکردنی خۆی بکات و بیر بکاتەوە کە چۆن لەگەڵ دەبێتە یەک. ڕێبەرتی لەسەر ئەم هێڵە گەردوونیە، بوونەوەری مرۆڤ، ڕاستی کۆمەڵایەتی و ئازادی دیموکراتی ئێمە، لە دڵێ گەلدایە.

لە کتێبی 'بەرگریکردن لە گەلێکی'ی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وەرگیراوە.

ز.ش