"کوشتنى مام زەکى بەردەوامیى فەرمانە"
پلاتفۆرمی باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا کوشتنى مام زەکى شەنگالیی وەک بەردەوامیى فەرمان لە دژى ئێزدییەکان ناوەزد کرد.
پلاتفۆرمی باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا کوشتنى مام زەکى شەنگالیی وەک بەردەوامیى فەرمان لە دژى ئێزدییەکان ناوەزد کرد.
پلاتفۆرمى باوەڕەکانى میزۆپۆتامیا کە لە رێکخراوەکانى ناوەندی یەکێتیى کۆمەڵە و رێکخراوەکانى ئێزدی (ناڤ یەک ،NAV-YEK)، فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەوروپا (فەدا – FEDA)، کۆمەڵگەى ئیسلامیى کوردستان (جیک - CÎK) و کۆنگرەى گەلانى میزپۆتامیا – ئاسوری/ سوریانى پێکدێت، لەبارەى کوشتنى مام زەکى شەنگالی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتى تورک بە هاوکاریى بەڕێوەبەریى بەغدا و هەولێر هێرشی کردە سەر شەنگال. راشیگەیاندووە، کوشتنى زەکى شەنگالی بەردەوامیى فەرمان و سڕینەوە و کۆمەڵکوژکردنى کۆمەڵگەى ئێزدییە.
لە راگەیاندراوى پلاتفۆرمەکەدا ئەوەش هاتووە، فاشیزمى ئەردۆغان – باخچەلی هێرش دەکەنە سەر هەموو گەلان و باوەڕەکان. هەروەها کوشتنی ئاتاکان ماهیر یەکێک لە فەرماندەکانى هەپەگە و زەکى شەنگالی وەک بەردەوامیى "هێرشى بەربەریانە و دڕندانە" پێناسە کردووە.
لە کۆتایى راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بە ناوی پلاتفۆرمی باوەڕەکانى میزۆپۆتامیاوە لە کەسایەتى ئەو ٢ شەهیدە پێشەنگ و گەلپارێزە هێژایەماندا، بە رێزەوە یادى هەموو شەهیدان دەکەینەوە و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، کە درێژپێدەرى رێگاکەیان بین".
ر.م