کۆبانی لە ناوچەیەکی شەرەوە بۆ ناوەندێکی پەروەردە

کوبانی دوای بەرخۆدانییەکی بێوێنە و چۆک دادان بە چەتەکانی داعش ئیستاکە بووتەوە ناوەندی پەروەردە و فێرکاری.دوای ڕزگارکردنی کوبانی لەدەستی چەتەکانی داعش ئیستاکە منداڵانی کوبانی لە سەنگەری زانکۆدا خەریکی تێکۆشانن.

هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی فورات ئەحمەد کەرکووکی لە سەفەرنامەیەکدا بۆ ڕۆژئاوایی کوردستان هەرجارەو سەردانی شار و ناوچەیەکی ڕۆژئاوادەکات و لە ژیان، گوزەران و گەشەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاپۆرت ئامادە دەکات. ئەمجارە هەواڵنێرەکەمان جووەتە شاری کوبانی و سەردانی زانکۆی کوبانی کردووە.

ئەحمەد ئاوەها باسی زانکۆی کوبانی دەکات:

"

ئەم زانکۆیە نزیکەی ٢٠٠ خوێندکاری هەیە و ٤٦ شەش مامۆستای تێدا وانە دەڵێنەوە، چۆن لە شەری داعش کوردان لە هەرچوار پارچەی کوردستان هاتن بۆ بەرگری کردن لەم شارە ئیستاش مامۆستای پارچەکانی دیکەی کوردستانیش وانە دەڵێنەوە لەم زانکۆیە بۆ ئەوەی ئەزموونی خۆیان بگوازنەوە بۆ خزمەت کردنی پەروەردەی کۆبانی.

دەڵیل حەسەن ئەندامی بەڕێوبەری ئەم زانکۆیە دەربارەی ئەم زانکۆیە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا و وتی: "ئەم زانکۆیە لە ٢٠١٧ کراوەتەوە ، ئامانجی ئێمە لە کردنەوەی ئەم زانکۆیە ئەوەیە کە گەنجانی کورد ڕاکێشینە ناو سیستەمی کوردی و بۆ خوێندن لە رۆژئاوا دەرنەچن."

هەروەها دەڵیل حەسەن دەربارەی ئاستەنگیەکان لە بەردەم ئەم زانکۆیە ووتی: "لە کۆبانی بەرخۆدانیکی گەورە لە دژی داعش کرا ، سەرەتای دامەزراندنی ئەم زانکۆیە ئاستەنگی و زەحمەتییەکی زۆرهاتە پێشمان، ئەوەی رێگریە لە بەردەم زانکۆکە بۆ کردنەوەی بەشی نۆێ نەبووبی مامۆستای ئەو بەشانەیە."

هەرەها ووتیشی: "هەوڵماندا مێشکی ئەو گەنجانە بکەینە مێشکێکی کوردانە تا بە کوردی قسە بکات و بە کوردی بیربکاتەوە تا ژیانیان بکەنە ژیانێکی کوردی."

دەربارەی بەشەکانی زانکۆکە وتی: ''بەشە زانستیەکانمان پێکهاتوون لە بەشی فیزیا و کیما و بایلۆجی ،چەندین بەشی جیاواز هەیە لەم زانکۆیە لە داهاتووشدا چەندین بەشی دیکە دەکەینەوە."

 دەربارە خوێندن بە زمانی دایک لە زانکۆکە دەڵیل حەسەن ڕایگەیاند: "ئێمە گرنگیەکی زۆر دەدەینە زمانی کوردی بە تایبەتی لە بەشی زانستیدا چونکە زۆر کەس هەڵە بیردەکەنەوە دەلێن زانست بە کوردی ناخوێندرێت بەڵام ئێمە هەوڵمانداوە بێسەڵمێنین کە هەموو وانە زانستییەکان بە کوردی دەخوێندرێت."

دەربارەی پلانیان بۆ زیاتر پێشخستنی زانکۆکە ناوبراو ووتی: "پلانی ئێمە هەیە هەموو مادەکان بکەینە زمانی کوردی پلانی کردنەوەی بەشی نوێمان هەیە وەکو بەشی ئەندازیاری و بەشی پزیشکی.''

دەربارەی کردنەوەی بەشی پزیشکی ناوبراو ڕایگەیاند: ''ئامانجی ئێمە لە کردنەوەی بەشی پزیشکی ئەوەیە کە خوێندکارەکانمان فێری پزیشکی سەردەمیانە بکەین و پێویستە سیستەمی کۆن بگۆردڕێت ،ئێمە نامانەوێ لە سەر ئەساسی پزیشکێکی تەقلیدی پەروەردەی خوێندکاران  بکەین  ئێمە ئەمانەوێ پزیشکێکی بە ویژدانێکی کۆمیناڵی کۆمەلگایی پەروەردە بکەین تا هاوکاری کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ڕاست بکات.''

لە کۆتایشدا دەڵیل حەسەن دەربارەی ئامانجی سەرەکی کردنەوەی بەشی پزیشکی ووتی:"بەهۆی دەرکەوتنی شەر و ئالۆزی لە ناوچەکە پزیشکێکی زۆر ووڵاتیان بە جێهێشتووە و بەرەوە دەرەوەی ووڵات چوونە ، بۆیە ئێمە پێویستە بەدیلێک یان جێگرەوەی ئەو دکتۆرانەی کە ووڵاتیان بەجێهێشتوە پەروەردە بکەین ئەمەش ئامانجی سەرەکی ئێمەیە."

یاسمین مسلم هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خوێندکارانی زانکۆی کۆبانی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "زانکۆکەمان بە ناوی کۆبانیە تا واتای بەرخۆدان بدات چونکە بە ماندوو بوونێکی زۆر توانراوە ئەم زانکۆیە کوردیە دروست بکرێ.''

دەربارەی پێشکەوتنەکانی زانکۆکە یاسمین مسلم ووتی: ''ساڵ بە ساڵ بەشی نۆێ زیاد دەکرێ بۆ ئەم زانکۆیە بۆ نموونەی ساڵی داهاتوو پڵانمان هەیە بەشی ئەندازیاری و بەشی پزیشکی بکەینەوە.''

لە کۆتایشدا یاسمین موسلم ڕایگەیاند: ''نزیکەی ٢٠٠ خوێندکار لەم زانکۆیە دەخۆێنن زیاتر لە ٤٠ مامۆستا وانە دەلێنەوە ، هەوڵمان داوە ئەم زانکۆیە گەورەتر بکەین تا بە جیهانی بناسێنین کە ئەمە زانکۆیەکی کوردیە.''

ک-ش