کەجەکە: دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد لە سلێمانی شەهید کران

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان دوو هەڤاڵیان بە ناوەکانی سەییدخان ئایاز (دەمهات عەگید) و ئەسەر ئیرماک (جەمیل ئامەد) لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری سیخورەکان شەهید کراون.

ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی دەمهات عەگید (سەییدخان ئایاز) کە لە باشووری کوردستان خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا خەباتیان بەرێوەدەبرد و جەمیل ئەحمەد (ئەسەر ئرماک) کە پێشتر لە شەڕدا بریندار ببوو و بۆ نەخۆشی سەردانی سلێمانی کردبوو، لە لایەن هێزە نێودەوڵەتی و دەولەتی تورک و هاوبەشە قێزەونەکانیان شەهید کران.

هەر دوو هەڤاڵمان کە خەباتی نەتەوی، سیاسی و دیپلۆماسیان بەڕێوەدەبرد و بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە سەردانی سلێمانیان کردبوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئاسمانیدا شەهید کران. ئەم هێرشە جارێکیتر نیشانەی ئەوەیە پیڵانگێڕی نێودەوڵەتی لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە. بەم هێرشە هێزە نێودەوڵەتیەکان ئیرادەی ئازاد و ڕێکخستنی گەلی کوردیان کردووەتە ئامانج. ئەم پیلانگێڕیەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر ئەنجامدراوە، بێگۆمان دەستی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکانیشی تێدایە. ئەو هێزانە لە ڕێگەی ئامانجگرتنی خەباتی سیاسی، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکەن. پێویستە لە سەرەتادا یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) و پەرلەمان و حکومەتی باشوور پلانەکە ئاشکرا بکەن. پێویستە لە هەرێمێک کە لە ژیر دەسەڵاتی حکومەتی باشووری کوردستاندایە، ئەم پلانە کە هەڤاڵەکانمان شەهید بوون، نەبێتە قوربانی بەرژەوەندیەکانی هەرێمی و پێویستە ئۆپەراسیۆنەکانی دڕندەی دەولەتی تورک ڕەتبکرێنەوە و شەرمەزار بکرێن. پێویستە چۆنیەتی پێشێلکردنی ئاسمانی شارەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە باشی ئاشکرا و ڕوون بکرێتەوە. هەم ئێمە و هەم گەلەکەمان چاوەڕێی ئاشکراکردنی چۆنیەتی ئەنجامدانی پلانەکەین.

دەزانرێت کە دەوڵەتی فاشیستی تورک پێشتریش هەڤاڵەکانمانی کە خەباتی نەتەوی و دیپلۆماسیان دەکرد بە هەمان شێوەیە و بە هاوکاری سیخورەکانیان شەهید کردووە. هەم ئەم هەڤاڵانەمان و هەڤاڵانیی ترمان لە ئەنجامی پلانێکدا بوونەتە ئامانج.

ئەم کۆمەڵکوژیە کە هاوتەریب لەگەڵ هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدراوە ، نیشانەی ئەوەیە داگیرکەری تورک لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. ڕژێمی تورکی فاشیست کە گەلی کورد بە ڕێکوپێکی کۆمەڵکوژ دەکات، بە تایبەتی هێرش دەکاتە سەر کەسایەتی کورد و ڕێکخستنەکانی خاوەن ئیرادە و عەقلیەتی کوردی.

دەوڵەتی تورک بەم کۆمەڵکوژیە هێرشی کردە سەر ئیرادە و ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی لە چار پارچەی کوردستان. هەردوو هەڤاڵمان بە کارە نەتەوەیی و سیاسیەکانیان هەموو کاتێک هەوڵیان دەدا یەکیتی نێوان هێزە کوردیەکان بەهێز بکەن. دەوڵەتی تورک هێزێکی قڕکەرە کە لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. عەقلیەتی ٢٠١٣ کە هێرشکرایە سەر ژنانی کورد لە پاریس و شەهیدیان کردن، لە سڵێمانیش هەمان عەقلیەتە کە دوو هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کرد. کورد و هێزە دیموکراتەکان وڵامی ئەو کۆمەڵکوژیە دەدەنەوە.

گەلەکەمان لە باشووری کوردستان کە ئازاری زۆریان چەژتووە. ئەنفال و کیمیاباران کراون. بە هەڵوێستی بەشەرەفیان هیچ کاتێک سەریان دانەنەواندووە. لە دژی بەکۆکانی سەدەی ٢١ کە دەولەتی تورکی داگیرکەر دەیانکات سیخور و لەدژی گەل بەکاریان دەهێنێت، پێویستە بە ڕۆحێکی نەتەوەیی هەڵوێست نیشان بدەن و ماژی ژیان بە خایین و سیخورەکان نەدەن.

لە سەرەتادا هێزەکانی سیاسی باشووری کوردستان بانگەوازیمان بۆ هەموو لایەنەکان ئەوەیە یەکێتی نەتەوەییان بەهێز بکەن و خاوەنداری لە شەهیدان بکەن. بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان  و هیزە سیاسیەکان ئەوەیە، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە سلێمانی بەشداری لە مەراسیمەکە ببن و هەڵوێست نیشان بدەن.

ئێمە وابەستەی شەهیدەکانمانین. لە سەرەتادا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو هەڤاڵمان دەمهات عەگید و دەمیل ئامەد و ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کورد دەکەین. جارێکیتر بەلێن دەدەین، تێکۆشانمان لەپیناو خەباتی گەورەی شەهیدەکانمان بەردەوام دەبێت.

ف.ق