گه‌ریلاكان له‌ گردی كه‌ڤۆرتێی سیده‌كان دژبه‌ سه‌ربازانی توركیا چالاكییان كرد

له‌ گردی كه‌ڤۆرتێی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان دژبه‌ سه‌ربازانی سوپای تورك كه‌ له‌سه‌ر گرده‌كه‌ جێگیرن چالاكییه‌ك ئه‌نجام درا. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ستخراون، له‌ گردی كه‌ڤۆرتێی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان گه‌ریلاكان ئه‌مڕۆ چالاكییه‌كیان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كاتژمێر ٢:٣٠ چالاكییه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی توركیا كوژراو و بریندار بوون. سه‌رچاوه‌كان ڕایانگه‌یاند، شوێنی چالاكییه‌كه‌ به‌ كۆپته‌ر بۆمباران ده‌كرێت.

s.m