لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید رۆنیا و شەهید باگەردا، هێزەکانمان لە ٣٠ی ئایاردا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیەکی کاریگەریان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛
سوپای داگیرکەری تورک ماوەیەکە لە سەر گردی هاکان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ سەنگەر و حەشارگە دروست دەکات. هێزەکانمان ماوەیەکی زۆر بوو چاودێری ئەو سەربازانەیان دەکرد کە لەسەر ئەو گردە جێگیر ببوون و بەدواداچوونیان بۆ دەکرد و دواجار لە ٣٠ی ئایاردا لە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەک هێرشیان کردە سەر ئەو هێزەی دوژمن. هێزەکانمان کە خۆیان خزاندە ناو ئەو یەکینەیەی دوژمن، لە نزیکەوە هێرشیان کردە سەر. لەم چالاکیەدا فەرماندەی ئەو گروپە و ٣ سەربازی دوژمن کوژران و دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری MPT-76 و چەکێکی دیکەش لەناو برا. سوپای داگیرکەر دوای چالاکیەکە، سەربازە کوژراو و بریندارەکانی خۆی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە دوور خستەوە و لەو ناوچەیە دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی کرد.
هاوکات هێزەکانمان لە گردی کۆردینە چالاکیەکی دیکەیان ئەنجامدا. لەم چالاکیەشدا کە گورزێکی قوڕس بەر دوژمن کەوت، چەند سەربازێک کوژران و بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان نەزانرا. یەکینەکانیشمان کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بارەگاکانی خۆیان.
سوپای داگیرکەر لە بەرواری نێوان ١٣ و ١٥ی ئایاردا لە هەرێمی شاخی گاباری شرنەخ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد. بە هۆی بوردومانی سوپای داگیرکەری تورک لە ١٧ی ئایاردا هەڤاڵێکمان شەهید بوو. دواتر وردەکاری و زانیاریەکان لە بارەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر تورک لە ٣٠ی ئایار، کاتژێر ١١:٥٠ و ٢١:٢٠ خولەک گردی سور-ی لە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ز.ش