گەریلاکانى یەژاستار: ئەم خاکە و ئەم چیایانە هی ئێمەن

گەریلاکانى یەژاستا رایانگەیاند، هێرشەکانى سوپای تورک بۆ بەرفراوانکردنى داگیرکەرییەکەى لە باشووری کوردستان بەردەوامە راشیانگەیاند "ئەم خاکە، ئەم چیایە هی ئێمەیە و خاکمان ناموسمانە".

هەڵمەتى جەنگی حەفتانین لە هەلومەرجی قورسی زستان و بە ئیدارە و بڕیارمەندییەکى گەورەوە بەردەوامیى هەیە.

گەریلاکان لەو حەفتانین لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک لە شەڕدان و لە حەفتانین لەگەڵ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد. گەریلای یەژاستار ئارین حیلوان رایگەیاند، پێداگر و بڕیارمەندن، کە رێگا نەدەن داگیرکەر لە خاکی کوردستان و لە چیاکانی کوردستان بمێنێتەوە و راشیگەیاند "ئەم خاکە، ئەم چیایانە هی ئێمەن، خاکمان ناموسمانە. ئەرکمانە وڵاتی خۆمان لە داگیرکەری بپارێزین. ئێمە گەورەترین هێزمان لە رێبەرایەتى و شەهیدانەوە وەردەگرین".

ئێمە "چنگی ٣" تێکدەشکێنن

حیلوان باسی ئەوەیکرد، ئەوان لە هیچ فیداکارییەک درێغ ناکەن و وتی، بە هەڵمەتى جەنگی حەفتانین هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک تێکدەشکێنین و ئەوەى ناویان ناوە "چنگی ٣" لەبەر یەک هەڵدەوەشێنین.

حیلوان باسی ئەوەشیکرد، ئەوان بە رۆحی ڤیان، چیچەک و ئاماراکان دەچنە سەر سوپای تورک و بەردەوامیش دەبنە لە گورز لێدان لەو سوپا داگیرکەر. وتیشی "گەریلا بە دڵنیاییەوە بووەتە ترسی دڵی دوژمنانی فاشیست".

نە کورد و نە گەریلا کۆتاییان پێنایەت

روکەن ئەزدان گەریلایەکى تری یەژاستا رایگەیاند، دەوڵەتى تورک بە هەموو هێزی خۆیەوە شەڕ و هێرش دەکات، بەڵام خەریکی خۆهەڵخەڵتاندنە، کە گوایە دەیەوێت گەریلا لە ناو ببات. ئەوەشی راگەیاند "لە راستیدا دەوڵەت و سوپای تورک بەو هێرش و شەڕانگێزیانەیان ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆتایهێنان بە خۆیان. چی ئەکەن با بیکەن، نە گەلی کورد و نە گەریلا کۆتاییان پێنایەت. لە هەمو کات باشتر ئێمە بەهێزتر و پێداگرتر و بڕیارمەندترین. بۆ ئەوەى وەڵامدەرەوەى قۆناغەکەش بین سڵ لە هیچ ناکەینەوە".

ژ.ت