حه‌وته‌مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) فیگه‌ن یوكسه‌كداغ كه له زینداندایه، له هۆڵی دادگه‌یی كردنی به‌ندیخانه‌ی سینجان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ئایهان بیلگه‌ن، یاریده‌ده‌ری هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په موراد چه‌پنی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په ئه‌مینه كایا، په‌رله‌مانتاران حه‌بیب ئه‌كسیك، ئۆیا ئه‌رسۆی و تولای حاتم ئۆغوللاری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی سۆسیالیسته بنده‌سته‌كان (ئه‌سه‌په) شاهین توموكلو و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌شدار بوون له دانیشتنه‌كه‌ی دادگه.
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ له دانیشتنه‌كه‌دا یادی سیاسه‌تمه‌داری كورد ئیبراهیم ئایهانی كرده‌وه كه له ٢٠ی ئه‌یلوول\٢٩ی خه‌رمانان له شاری هه‌ولێر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد. یوكسه‌كداغ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئایهان كرد.
«كۆچی دوایی ئایهان ڕاستیی توركیا و په‌رله‌مانی توركیا به‌باشی ده‌خاته به‌رچاو. ئه‌و وێنه‌ی تراژیدیای سیاسه‌تی توركیا پیشان ده‌دات. ئایهان له‌و شاره ژیانی له‌ده‌ست نه‌دا كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، به‌ڵكو وه‌ك زۆر كه‌سی دیكه هه‌مان چاره‌نووسی نازم حیكمه‌ت، ئه‌حمه‌د كایا، یڵماز گیونه‌ی و زۆر كه‌سی دیكه‌ی هه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕووداوی زۆر هه‌ن كه سیاسه‌تی توركیا ده‌رسی لێ وه‌رگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا ده‌رسیان لێ وه‌رنه‌گرتووه. ئێمه تێكۆشان و دۆزی هاوڕێ ئایهان به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین، دڵی شاد بێت.»
هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په به‌بیری خسته‌وه كه له توركیا قه‌یرانێكی سیاسی هه‌یه و له ناویشیدا قه‌یرانێكی دادپه‌روه‌ری هه‌یه. گوتی، «ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، قه‌یرانی دادپه‌روه‌ریش قووڵتر ده‌بێت، ده‌بێته هۆكاری ناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌زاران مرۆڤ زیانمه‌ندی قه‌یرانی سیاسین.»
یوكسه‌كداغ ده‌ستنیشانی كرد، زه‌خت و تووندوتیژی له‌سه‌ریان زیادی كردووه، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر به‌هێز و تووند و تۆڵ بوون. گوتی: «هه‌ده‌په له‌ژێر گه‌مارۆیه‌كی گه‌وره‌ی سیاسه‌تدایه. ده‌بینین كه دادگه كه‌وتووه‌ته بن حوكمی سیاسه‌ت. ئیدی داموده‌زگه‌ی دادوه‌ری خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌ربه‌خۆ نین كه بڕیار بده‌ن. ئیدی ئه‌م ڕه‌زاله‌ته وه‌ها بڵاوبووه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سیاسی به پێویستی نازانێت بیشارێته‌وه.
«دادپه‌روه‌ری ته‌نیا له‌سه‌ر دیوار هه‌یه»
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سیاسی هه‌موو میكانیزمه‌كانی ده‌وڵه‌تی خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هیچ هیوایه‌كمان به دادگه نییه. وشه‌ی [دادپه‌روه‌ری] كه له‌پشت ده‌سته‌ی دادوه‌ران نووسراوه، ته‌نیا له‌سه‌ر دیوار نووسراوه. له توركیا قه‌یرانی قووڵی سیاسی هه‌یه. له نێو ئه‌وه‌شدا قه‌یرانی دادپه‌روه‌ری هه‌یه. به‌ڵام هیچ شوێنێكی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سیاسی نییه ئه‌مه ببینێت. ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سیاسی له بری ئه‌وه‌ی سه‌یری ئاینده‌ی وه‌ڵات بكات، ته‌نیا سه‌یری ئاینده‌ی خۆی ده‌كات.»
«قه‌یرانی دادپه‌روه‌ری به پیلان پێشده‌كه‌وێت و له‌م وه‌ڵاته ملیۆنان كه‌س له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌ژی. من خۆم به به مه‌غدوور نابینم. ئه‌مه بڕوانامه‌ی سه‌ربه‌رزیی منه. ئه‌وه‌ی ئێمه بیكه‌ین ئه‌وه‌یه خۆڕاگر بین. ئێستا له توركیا به ملیۆنان دۆلار دزراوه، به‌ڵام هیچ دادوه‌ر و داواكارێكی گشتی پرسیاری ئه‌مه ناكه‌ن. كرێكارانی فڕۆكه‌خانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێن پاروویه‌كی نانمان لێ مه‌كه‌نه ژه‌هر، ده‌گیرێن. دادگه له‌پشت خه‌ڵكی حه‌ق ناوه‌ستێت. دادگه به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی خه‌ڵكی گرت و ناردنیه زیندان. ئه‌مه ڕۆژ به ڕۆژ قووڵتر ده‌بێت.»
هه‌روه‌ها یوكسه‌كداغ سه‌رنجی خسته سه‌ر ئازادكردنی ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغلوو و پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد: بۆچی له‌یلا گیوڤه‌ن ئازاد ناكرێت
هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په فیگه‌ن یوكسه‌كداغ له درێژه‌ی وته‌كانیدا گوتی: «٢ په‌رله‌مانتاری به‌ندكراو هه‌بوون. یه‌كێكیان ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغلوو بوو، ئه‌وی دیكه‌شیان له‌یلا گیوڤه‌ن بوو. دۆسیه‌كانی ئێمه حقووقی نین، ئێمه به دیل گیراوین. ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغلو یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه به دیل گیرابوو، به دانوستان ئازاد كرا. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان مه‌به‌ستی بێت ده‌توانێت دیسان ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغلوو به گرتن بدا. پارێزبه‌ندیی ئێمه‌ش هه‌ر وه‌ها بوو. له سه‌رده‌می فاشیزمی هیتله‌ریشدا كێشه‌یه‌كی حقووقی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا سیسته‌میش نه‌ماوه.»
«ئێمه ده‌مانه‌وێت ببینه ده‌نگی مێژوو و ڕاستییه‌كان. هه‌ر كه ڕاستی داپۆشرا، ده‌بێ هه‌ندێك هه‌بن كه ئه‌م ڕاستییه ده‌رخه‌ن و خاوه‌نداره‌تی لێ بكه‌ن. ئێمه ڕووبه‌ڕووی بێ مافییه‌كی گه‌وره بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ كاتێك له به‌رانبه‌ر زوڵم سه‌ری خۆمان دانه‌نه‌واندووه و هه‌نگاومان به‌ره‌و دواوه نه‌ناوه. ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ئێمه هه‌نگاوی پێدا ده‌نێین، به‌رخۆدانی دیموكراتیكه. هه‌تا ئێستا به‌سه‌ربه‌رزی و ئیراده‌ی خۆم به‌شداری هه‌موو خه‌باته‌كان بووم. كه‌جه‌ده (كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) یه‌كێكه له‌و ڕێكخراوانه‌ی كه سه‌ربه‌رزانه كارم تێدا كردووه.»
كه‌جه‌كه ڕێكخستنێكی دیموكراتیكه
یوكسه‌كداغ سه‌رنجی خسته سه‌ر تۆمه‌تباركردنی به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و گوتی: «كاتێك من ئه‌مه‌م له دۆسیه‌كه‌مدا بینی پێكه‌نیم. ئه‌مڕۆ هه‌زاران به‌هۆی ئه‌مه دادگه‌یی ده‌كرێن. دادگه‌یی كردنی كه‌جه‌ده له ٢ ساڵی ڕابردوودا ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام كه‌جه‌ده ڕێكخستنێكی ١١ ساڵییه. هه‌تا ئێستا دادگه له‌كوێ بوو؟ كه‌جه‌ده ڕێكخستنێكی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانه، له‌پێناو چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد سیسته‌مێكی بونیاد ناوه. له سه‌رده‌می دیداره‌كانی ئۆسلۆ و ئیمڕاڵی-دا دامه‌زراوه. ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ده‌ستی له چاره‌سه‌ریی دیموكراتیكی كێشه‌ی كورد به‌ردا، له دژی كه‌جه‌ده تێرۆریان ڕاگه‌یاند و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له دژی هه‌ده‌په‌ش گۆڕا.»
«هه‌ڵوێست له دژی كه‌جه‌ده شه‌رمی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سیاسییه. كه‌ی ده‌ستیان له چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد به‌ردا، كه‌جه‌ده‌یان به ڕێكخراوی تێرۆریستی ناساند. هێزی ئه‌وه‌یان نییه كه‌جه‌ده دادگه‌یی بكه‌ین. نه هێز و نه هۆڵیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر كه‌جه‌ده دادگه‌یی بكه‌ن ئه‌م هۆڵانه به‌ش ناكه‌ن. پێویستی به هۆڵی سه‌دان هه‌زار كه‌سی هه‌یه.»
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، «ده‌سه‌ڵات له بری ئه‌وه‌ی ڕوو له ڕێی چاره‌سه‌ریی دیموكراتیك بكات، پێی له هێڵی چاره‌سه‌ری دا و ڕێگه‌ی قه‌یرانی هه‌ڵبژارد. ئه‌و گێژاوه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌نجامی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی حكوومه‌ته. له شوێنێك كه دیموكراتی هه‌بێت، ژیانیش هه‌یه. ئێمه ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوزارشت له ڕاستی ده‌كه‌ین، دادگه‌یی ده‌كرێین. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵه ده‌كه‌ن ئازادیان ده‌كه‌ن. پێویسته ئێمه له دژی ئه‌م دادگه‌یی كردنه تێكۆشانێكی به‌هێزتر بكه‌ین. من سه‌ربه‌رزم به خابه‌ته‌كانی كه‌جه‌ده.»
«ئێستا ئێمه به‌بێ شه‌رمی ده‌ڵێین، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دادگه هه‌یه ٣٠%ن. به‌ڵام ئێستا ئاسایش خراوه‌ته ژێرپێ. به‌م شێوه‌یه چۆن باوه‌ڕ به دادگه بكه‌ن. ئێمه هه‌رده‌م ده‌بینه ده‌نگی دیموكراتی، دادپه‌روه‌ری و ڕاستی. ئێمه ڕووبه‌ڕووی ناحه‌قییه‌كی زۆر گه‌وره بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه دنه‌ی دیموكراتی و به‌رخۆدانمان داوه. گالیلۆ له هۆڵی دادگه‌یی كردنی گوتبووی [ئێوه چی ده‌ڵێن بڵێن، به‌ڵام دونیا دیسان ده‌سووڕێته‌وه.] هی ئێمه‌ش ئێوه هه‌رچه‌نده نكۆڵی بكه‌ن، ئه‌م ڕاستییه هه‌یه. له‌وانه‌یه وه‌ك مه‌نسووری حه‌لاج چه‌رمه‌كه‌مان بگورێنرێت و وه‌ك سه‌ید ڕه‌زا له‌سێداره بدرێین، به‌ڵام ناتوانن ڕاستی بگۆڕن.»
s.m