یەژەکە-ئەورووپا داوای لە ژنان کرد کە ئەردۆغان ئیدانە بکەن

یەکیەتی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا( YJK-E) لەدژی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوایان لە ژنان کرد کە ڕۆژانی ٢٦- ٢٨ -٢٩ی ئەیلوول لەچالاکییەکانی ئیدانەکردنی ئەردۆغاندا بەشداربن.

 

یەژەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ، " لە ئەنجامی ئەو ڕێککەوتنەی وەڵاتانی ئەورووپایی هیچ بەهایەکی مرۆڤایەتی ڕەچاونەکراوە. بانگهێشت کردنی ئەردۆغان دیکتاتۆربۆ ئەڵمانیا قۆناگی یەکەمی ڕەوایی دانە بە دیکتاتۆری ئەردۆغان."

یەژەکە سەردانی سەرۆک کۆماری تورک لە ٢٨ و٢٩ی ئەیلوول بۆ ئەڵمانیای وەبیرهێنایەوە و دەستنیشانی کرد کە ئەردۆغان هەموو ڕێبازەکانی فاشیزم پەیرەو دەکات و بەنیازە کە وەڵات بکاتە یەک ودەسەلاتداری خۆی داسەپینێت. یەژەکە وتی، " ڕژیمی ئەردۆغان ئەمە ١٦ساڵە لە سەرەتاوە لە دژی ژنان وگەلی کورد کۆمەڵکووژی ئەنجام دەدات.

لە پێش هەموویان ئەڵمانیا، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وچەندین دەوڵەتی ئەورووپایی هاوکاری دەسەڵاتە نگریسەکەی ئەردۆغان دەکەن، وەڵاتانی ئەورووپایی بە رێککەوتنی ئابووری وسەربازی هاوکاری سیاسەتە چەپەڵەکانی ئەردۆغان دەکەن."

یەژەکە-ی ئەورووپا وتی، " سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا شەرمەزاردەکەین، لەدەست پێکدا داوا لە ژنان و هەموو گەلی کورد دەکەین کە لە دژی سەردانی دیکتاتۆرئەردۆگان بڕژێنە سەرشەقام.

یەژەکە بۆچالاکییەکانی ڕۆژانی ٢٦-٢٧و ٢٨ی  ئەیلوول کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە گەلێک ناوەندی ئەڵمانیا بە دروشمی " ئەردۆغان بەخێر نەیەت" بانگەوازی ئاراستەی ژنان و گەل کرد.

ک-ش