یەکینەکانی تٶڵەسەندنەوە لەدژی میت چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرۆ ئامەد رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ لەدژی دوو ئەندامی میت بە بۆمبەی دەستی چالاکیان ئەنجامداوە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ڕاگەیەنڕاویکدا ئاماژەیان بەوەکرد، ١٣ی کانونی یەکەم لە ئەستەنبوڵ لە ناوچەی باخچەلیئەڤلەر ئەندامانیان لەدژی دوو کارمەندی میت بە بۆمبەی دەستی چالاکیان ئەنجامداوە.


یەکینەکانی تۆڵهەلدان باسی ئەوەیان کرد، کاتێک ئەندامانی میت لەناو ئۆتۆمبێڵدابوون چالاکیەکە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ ئەندامی میت بە قوڕسی برینداربوون و زیان بەر ئۆتۆمبێڵکەکە کەوت.


هەروەها ئامەژە بەوەکرا، میدیای درۆزنی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەواڵەکەی بەو شێوەیە بڵاوکردەوە کە گوایە غازی ئۆتۆمبێڵەکە تەقیوەتەوە و هەوڵیاندا ڕاستیە بشارنەوە. بەڵام چالاکیەکان لەبەرامبەر ئەندامانی میت لە کوردستان و تورکیا و هاوکارەکانیان بەردەوام دەبێت.
ف.ق