ڕاپۆرتی هەپەدە لەسەرقەیومەکان: دەستگیرا بەسەر ئیرادەی ٤ملیۆن دەنگدەردا

دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێیی دیموکراتیکی هەدەپە دەربارەی دەسبەسەرداگرتنی قەیومەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. هاووتەبێژ هەدیە کاراسلان وتی، " لە ٤٨شارەوانیدا دەستگیراوە بە سەر دەنگی ٤ملیۆن و ٤٥٦ هەزار و٨١٩ دەنگی دەنگدەراندا."

دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێیی دیموکراتیکی پارتی دیموکراتیکی گەلان ( هەدەپە) لە ناوەندی گشتی هەدەپە کۆنفرانسێکی چامەمەنی ڕێکخست و هاووتەبێژی دەستەکە هەدیە کاراسلان و سالیم کاپلان ڕاپۆرتەکەی لە سەرناوی" دەسبەسەرداگرتی ئیرادەی گەل و ڕاستی قەیومەکان"یان ئاشکرا کرد.

کاراسلان وتی، " وەک دەزانرێت، دەسەڵاتداری سیاسی و وەزارەتی ناوخۆ بە تایبەتی لەم ماوەی دواییدا لە دژی پارتەکەی ئێمە، هاوشارەدارەکانی ئێمە و کاری شارەوانیەکان دەستیان کردووە بە هەڵمەتی پڕۆپاگەندە و ڕەشکردن. لە ساڵی ٢٠١٦دا  لە دەستپێکی دانانی قەیومەکان بەم لاوە بێ وچان دەستیان بە هەڵمەتی ڕەشکردن کردووە. وەزارەت بەوەش نەوەستا و ئەو پرۆپاگەندە ڕەشکردنەی خۆی وەک کتێب چاپ کرد. کتێبەکە بەرترس و بەپەلە ئامادەکرا. دەستیکردووە بە پێچەوانەکردنەوەی ڕاستییەکان، چەواشەکاری، تۆمەت، هەروەها لەم کتێبەی خۆیاندا بۆگەل دەرکەوت کە چەندە لەکارو باری شارەوانی و کۆمەڵگە دوورن." کاراسان ئەوەی هێنایە سەر زمان کە ئەوان دەخوازن کە ڕایی گشتی ئاگادار بکەنەوە و هەمیش ڕاستی قەیومەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکەن. کاراسالان وتی، " دەسپێک ئێمە دەخوازین لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ بەما لاوە دەربارەی هەڵمەتی دەستگیرتن بەسەر ئیرادەی گەلدا بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە.

دەسبەسەرکردن و گرتن

" لە ٣ شارەوانی شاری گەورە، ٥ ٥ شارەوانی شارەکان، ٣٣شارەوانی ناوچە و بەگشتی ٤٨شارەوانی ئێمەدا قەیوم دانرا. ٧٢ شارەداری ئێمە دەستگیرکراو، ١٩ ژن و ٣٧ هاوشارەوانی ئێمە دەستگیرکراوە. هێشتا لە بەندیخانەکانی تورکیا ١٥هاوشارەوانی ئێمە بەندکراوە. لەم کاتەدا ٧ هاوشارەوانی ئێمە سزای بەندکران لە ماڵەوەی بۆ دەرکراوە. دەسبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لەم کاتەدا کاریگەری هەرە زۆری لەسەر مەجلسی شارەوانیەکان داناوە کە ڕێکخراوەیەکی بڕیاردانی خۆجێیین. ئەمە وای کردووە کە ٨٠٧ ئەندامی مەجلسەکان نەتوانن کارەکانی خۆیان بکەن. قەیومەکان مەجلسەکانیان لەکارخستووە و دەستیان گرتووە بە سەر مافی گەل و بەشداری لە بەڕێوەبەریدا."

کاراسلان دەستنیشانیکرد کە لە ٤٨شارەوانیدا ئیرادەی ٤ملیۆن و ٤٥٦هەزار و ٨١٩ دەنگدەردا و وتی، " لەم کاتەدا دەسەڵاتداری سیاسی زۆرترین هێرش دەکاتە سەر دەسکەوتەکانی ژنان و هاوسەرۆکیدا. دەسکەوتی ژنان لە ڕێگەی قەیومەکانەوە لەناوچووە. لە دژی دەسکەوتەکانی ژنان هێرشێکی دژوارهەیە.

' خاوەنداریەتی لە هاوسەرۆکی'

کاراسلان دەستنیشانیکرد کە سیستەمەی هاوسەرۆکی ناسنامەی بڕیاردانی هاوبەشی بەڕێوەبەری دیموکراتیکە و وتی، " ئێمە سیستەمی هاوشارەداریمان بە ڕەنگێکی شاراوە بەڕێوە نەبردووە. لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ساڵەکانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ پارتەکەمان بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە بەسیستەمی هاوسەرۆکی کاردەکەین. ئێمە بووینە بەربژێر و هەڵمەتی هەڵبژاردنیش بەرێەوە چوو."

کاراسلان ڕایگەیاند کە ئەوان ڕەوایی کارەکانی خۆیان لە کۆمەڵگە وەردەگرن و وتی، " کۆمەڵگە سیستەمی هاوسەرۆکی ئێمە لە ساڵی ٢٠١٤ قەبووڵ کردووە. باقی ڕەوایەتیش لە دەستووری بنەڕەتی، لە یاسای نێودەوڵەتی وەر دەگرین. ئێمە داتاکانیمان لە راپۆرتەکەدا بڵاوکردووەتەوە."

کاراسلان ڕایگەیاند کە ئەوان سوورن لە سەر سیستەمی هاوسەرۆکی و هەتاکوو سووربن لەسەر ژیانێکی ئازاد و یەکسان پێداگیری دەکەن لەسەر سیستەمی هاوسەرۆکی.

' قەیومەکان کۆمەڵگەیان بەرەو دواوە برد'

هەدیە کاراسلان ڕایگەیاند کە پارتی دەسەڵاتدار کاتێک کە دەستی بە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ کرد، ٦٧.٢٪ خەڵک لە بەڕێوەبەری خۆجێییدا خاوەن قسەبوو و وتی، " پاشکەوتن بە قەیومەکان دەستیپێکرد. لە هەڵبژاردنی ٢٠١٩ دا خۆیان ڕووی راستەقینەی خۆیان ئاشکرا کرد.لە ئەم ڕێژەیە بۆ ٣٧٪ دابەزیەوە.

ک-ش