ڕۆناهی-ناوەندی پەیوەندی جەماوەی گەنجان و بزوتنەوەی ئەو گەنجانەی مێژوو دەنوسنەوە بەمەبەستی بەشداربوون لە کۆنفرانسی جیهانی گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵ، کە لە ٣-٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت، بانگەوازیان راگەیاند.
کۆنفرانسەکە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و ڕێکخراوەکانی گەنجان لە هەموو جیهانەوە بەشداری دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوی هەردوو ڕێکخراوەکەدا هاتووە، "وەک گەنجانی ئەم سەردەمە لە سەردەمێکی بەو جۆرەدا گەورە دەبین کە قەیرانی کەشوهەوا و شەڕ و ئاژاوە بوونی هەیە، بۆیە بزوتنەوەی گەنجان لە سەرانسەری جیهان خۆیان لەپێناو ژیانێکی جێگرە و ئەڵترناتیڤ خۆیان رێکدەخەن و تێدەکۆشن. بۆ یەکەمجارە بە کۆنفرانسێکی جیهانی گەنجان کۆدەبینەوە، روانگەکانمان دەخەینە بەرباس و تێکۆسانمان دژی مۆدێرنیتی سەرمایەداری بەهێزتر دەکەین، بەو پێیەی قەیرانی بەردەممان قەیرانێکی گەردوونییە، وەڵامدانەوەشمان لە رێگەی ئینتەرناسیۆنالیزمێکی نوێوە دەبێت. "
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بۆ بەشداریکردن لە یەکەمین کۆنفرانسی گەنجان لە پاریس بانگەواز کرا و تیایدا هاتووە، "ئەوانەی رەوتی مێژوو ئاراستە دەکەن و پێوانەکانی ژیان دیاریدەکەن، ئێمەی گەنجانین".
بۆ پەیوەندی: [email protected]
هـ . ب