به هۆی لافاو و باران ڕۆچوونی زەوینەوە له نیپاڵ نزیکه ی ٢٠٠ کەس گیانیان له دەستدا
بە پێێ ڕاگەیەندراوەکان به هۆی باران بارین، لافاو و ڕۆچوونەوە بەتایبەتی لە کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ لانیکەم ١٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە پێێ ڕاگەیەندراوەکان به هۆی باران بارین، لافاو و ڕۆچوونەوە بەتایبەتی لە کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ لانیکەم ١٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
جگە لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی نیپاڵ، لە ڕۆژی هەینیەوە هەموو هەرێمەکانی کاتماندۆی پایتەخت بە هۆی باران و لافاوەو لەژێر ئاودان. هەروەها زیانێکی زۆر بە ڕێگای نێوان کاتماندۆ و شوێنەکانی دیکە کەوتووە.
بە گوتەی دەسەڵاتداران، بەهۆی لافاوەو ١٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی نیپال ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکیمان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەیە کە لە نێوان ڕێگاکان گیریان خواردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەشی کەشناسی لە ڕۆژی هەینی تا شەممە بارانێکی بەخوڕ باریوە.
جێی ئاماژەیە بارانبارینی وەرزی گەرما، هەموو ساڵێک لە مانگی حوزەیران تا ئەیلول لە باشووری ئاسیا دەبێتە هۆی مردن و زیانێکی زۆر بە دانیشتوانی ئەم ناوچانە، ئەویش لە کاتێکدایە کە لافاو و ڕۆچوونەکان لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە.
شارەزایانی کەش وهەوا و ژینگە ناسی باس لەوە دەکەن کە گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی زیادبوونی بارانی ناوەخت و لافاو.