بەهۆی لافاوەوە لە فلیپین ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە فلیپین بە هۆی ئەو لافاوەوە لە رۆژی کریسمس دا وڵاتەکەی گرتەوە لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی ئاماری فەرمی کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکراکرا، لەو وڵاتە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کاسۆلیکن، لە لافاوەکەی رۆژی کریسمس دا لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

راگەیەندرا کە بە هۆی بارانی زۆرەوە بەشێکی زۆر لە گوند و شارەکان لە ژێر ئاودا ماونەتەوە و بە دەیان هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و چالاکی و ئاهەنگەکانی سەری ساڵ راگیراون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی قەیران و رووداوە سروشتییەکان رایەگیاند، کە ٨١ هەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ شوێنی پارێزراو.

تەنیا لە پارێزگای میسامیسی رۆژئاوا و دوورگەی میندانائۆ لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. چارەنووسی ٢٥ کەسیش نازانرێت. ٩ کەسیش برینداربوون.

دەزگاکانی کەشناسی پێسبینیان کردووە کە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە بارانبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری فلیپین بەردەوام دەبێت.

هـ . ب