بکوژەکەی گیڤارا مرد

ماریۆ تیران ئەو سەربازەی کە چە گیڤارای پێشەنگی کوبای لە ئەرجەنتین کوشت، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

ماریۆ تیران سەربازی پێشووی بۆلیڤیا کە دەستڕێژی لە ئەرنێستۆ چە گیڤارا کرد، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی  سەربازی سانتا کروز دی لا سیرا گیانی لە دەستدا.

تیران لە تشرینی یەەکەمی ١٩٦٧ چە گیڤارای لە قۆتابخانەیەکی شاری لا هیگوئێرای سانتا کروزی بۆلیڤیا گولەباران کرد. چە گیڤارا رۆژێک بەر لە گولەبارانکردنی لەلایەن سەربازانی بۆلیڤیاوە بریندارکرابوو و دەستگیرکرابوو.

دوای ماوەیەک لە چاوپێکەوتنێکدا، تیران وتی، " ئەوە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی بووە. لەو ساتەدا چە گیڤارا زۆر گەورە بوو و چاوەکانی دەبریسکانەوە." پێی وتم: " ئارام بە. باش نیشان بگرە. پیاوێک دەکوژی. بۆیەش هەنگاوێکم بەرەو دواوە هاویشت و چوومە لای دەرگاکە، چاوەکانم گرت و گولەبارانم کرد."

ف.ق