بەریتانیا: ئەگەر روسیا لە ئۆکراینا بچێتە دەرەوە گەماروەكان هەڵدەگرین

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێشتر رایگەیاندبوو؛ گەمارۆكانی سەر روسیا هەمیشەیی نین، بەڵام دەكرێت بەگۆڕانی هەڵسوكەوتی روسیا گەمارۆوەكانی هەڵبگیردرێن.

لە كاتێكدا شەڕی نێوان ئۆکراینا و روسیا ٣٢ رۆژی تێپەڕاند، گەمارۆكانی رۆژئاوا لەسەر روسیا بەردەوامە، بەریتانیا بەمەبەستی هاندانی روسیا بۆ كشانەوەی لەئۆکراینا رایگەیاند؛ ئەگەر روسیا هێزەكانی خۆی لە خاكی ئۆکراینا بكشێنێتەوە، بەریتانیا ئامادەیە گەمارۆ سەپێندراوەكانی سەر روسیا هەڵگرێت.

لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا شەوی ٢٧ی ئادار رایگەیاند؛ ئەگەر روسیا ئاگربڕی تەواوەتی قەبوڵ بكات و هێزەكانی لەسەر خاكی ئۆکراینا بكشێنێتەوە، ئەوا رەنگە گەمارۆكانی سەری هەڵبگیردرێن.

ژ.ت